کتێبی "پەیوەندیی نێوان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداری لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەو

ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاڵنەرێکی بەهێزی ڕاپەڕینی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبوون، بەڵکوو بە شێوەیەکی نەریتی تۆڕە ڕێکخراوەییە سیاسییە بەهێزەکان وا دەردەکەون کە ناڕەزایەتیی کۆمەڵایەتی لە ساتە گونجاوەکاندا ڕەچاو دەکەن، هەروەک چۆن لە ڕاپەڕینەکەی دوای شەهید کرانی ژینا لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا ڕووی دا.

کتێبی "پەیوەندیی نێوان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداری لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان (شاری سەقز بۆ نموونە)"، نووسینی فۆئاد خاکی‌بەیگی چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو توێژینەوەیە کە باس لە ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، ئەو پرسیارە دەخاتە ڕوو: ئایا دەبێت لە ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان وەک بزوێنه‌ر یان ئامرازێکی ئاسانکاریی ڕاپەڕین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بنواڕین؟

نووسەر لە پێشەکیی توێژینەوەکەیدا دەڵێ ئامانجی سەرەکیی ئەم تێزە کە بۆ زانکۆی "ایران آکادمیا" ئامادە کراوە، لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیی نێوان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و بۆ ئەو مەبەستە، شێوازی لێکۆڵینەوە بەکار هاتووە. نموونەکەش لە ٢٠٤ کەس لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک‌هاتووە.

ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاڵنەرێکی بەهێزی ڕاپەڕینی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبوون، بەڵکوو بە شێوەیەکی نەریتی تۆڕە ڕێکخراوەییە سیاسییە بەهێزەکان وا دەردەکەون کە ناڕەزایەتیی کۆمەڵایەتی لە ساتە گونجاوەکاندا ڕەچاو دەکەن، هەروەک چۆن لە ڕاپەڕینەکەی دوای شەهید کرانی ژینا لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا ڕووی دا.

فواد خاکی بەیگی لەدایکبوی ساڵی 1984 لە شاری دیواندەرەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ئەم بەرهەمەی پێشکەش بە شەهید ژینا ئەمینی کردوە و ئەم توژینەوەیە بەشێکە لە پێداویستیەکانی بە دەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئێران ئاکادمیا کە لە وڵاتی هۆلەندا تۆمار کراوە.

KURDŞOP
1152 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!