کتێبی "ئێران خانم، هاوارێک لە ورمێوە" چاپ و بڵاو کرایەوە

ئێران خان کۆفیی شکاکیی خۆی دەبەست و دەچووە ڕادیۆی ورمێ بۆ گۆرانی‌وتن. ئەو بە کۆفیی شکاکی و بە بەژن و باڵا جوانەکەیەوە، سۆزێکی هێندە شیرینی بە ڕادیۆی ورمێ دەبەخشی کە مرۆڤ حەیفی پێ دەهات سەیری نەکات. لە ورمێدا کەسێک پەیدا نابێت کە لەگەڵ ئەو دەنگبێژەدا بیرەوەریی نەبێت یان ماڵێک پەیدا نابێت کە کاستێکی ئەوی تێدا نەبێت، تەنانەت منداڵانی ئەو سەردەمەش ئاشنای دەنگی ئەو بوون و هەمووان لەگەڵ دەنگی ئەو بیرەوەرییان هەیە.

کوردشۆپ - کتێبی نووسەر و وەرگێڕ "سایمە خاکپوور" بە ناوی "ئێران خانم، هاوارێک لە ورمێوە"، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی "نەوبەهار"ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

سایمە خاکپوور لە کتێبەکەیدا، بە گێڕانەوەی ژیانی هونەرمەندێکی کورد، ئازار و ناخۆشی، خۆشی و فرمێسک، پێکەنین و گریان، گلەیی و هاواری کۆمەڵێک کەس دەگەیەنێت.

لەبارەی نووسەرەوە...

سایمە خاکپوور ساڵی ١٩٨٣ی زایینی لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لە زانکۆ، وێژە و ئەدەبیاتی زمانەکانی تورکی و فارسیی خوێندووە و ساڵانێکی زۆر لەسەر زمانی کوردی کاری کردووە.

ناوبراو سەرقاڵی وەرگێڕان لە کوردییەوە بۆ فارسی و هەروەها لە فارسییەوە بۆ کوردییە. دەیان شانۆنامە، فیلمنامە، ژیاننامە و کورتەچیرۆکی وەرگێڕاوە و لە گۆڤارەکاندا چاپ و بڵاوی کردوونەتەوە.

هەروەها هاوکات لەگەڵ وەرگێڕان، کورتەچیرۆکیش دەنووسێت. کورتەچیرۆکێکی بە ناوی "هاواری دڵی عاشقانی کۆران"، خەڵاتی کورتەچیرۆکی ساڵی ٢٠٢١ی لە فێستیڤاڵی لاهەی هۆلەند بەدەست هێنا.

بەرهەمەکانی سایمە خاکپوور

- ٩٩ مورووی پەرشوبڵاو (وەرگێڕان)، (خەڵاتی باشترین بەرهەمی ساڵی ٢٠٢١ی لە پارێزگای ورمێ وەرگرت.) حەلیم یووسف، ئەفراز، تاران ٢٠٢٠.

- فڕین بە باڵە شکاوەکانەوە (وەرگێڕان)، حەلیم یووسف، ئەفراز، تاران ٢٠٢٠.

- هاواری سەدەیەکی کاراپێت خاچۆ (وەرگێڕان)، ساڵح کەڤربری، بجنوورد، خوراسان، ٢٠٢٠.

- هاواری شمشاڵ (وەرگێڕان)، یۆسف حەمید، ئەفراز، تاران ٢٠٢٢.

- ئێران خانم، هاوارێک لە ورمێوە، ستانبۆڵ، نەوبەهار، ٢٠٢٣.

 

ژیاننامەی ئێران خانم

ئێران موجەڕەد، بە ناوی هونەریی ئێران خانم یان ئێران خان، ساڵی ١٩٥١ی زایینی لە گوندی "ئیچکەسۆ"ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی شاری ورمێ لەدایک بووە.

ئێران خانم کچی عەبدولڕەحمان و پەرێشانە. ناوبراو خوشک و برایەکی هەیە. دایکیان لە تەمەنێکی زۆر کەمدا ماڵاوایی لە ژیان کرد و هەر سێ منداڵەکەی بەبێ دایک مانەوە. کاتێک پەرێشان کۆچی دواییی کرد، منداڵەکانی لەلای پوورێکی بە ناوی "جەواهیر" مانەوە؛ بەڵام جەواهیریش بە هۆکارێکی نادیار نەیتوانی ئاگاداریان بێت. دواتر ژنێک بە ناوی "بەدیجەمال" کە خوشکی هاوسەرەکەی جەواهیر بوو، ئاگاداری هەر سێ منداڵەکە بوو. بەداخەوە دوای ماوەیەکی کەم نەخۆشییەک دێت و خوشک و برای ئێران خانم بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست دەدەن و ئێران خانم بەتەنیا مایەوە.

ساڵ و مانگ تێدەپەڕێت و ئێران خانم دەبێتە کچێکی نۆ ساڵان، هەموو شتێک دەزانێت و تێدەگات کە بەدیجەمالی دلۆڤان دایکی ئەو نییە، بەڵکوو وەک دایکێک ماندوو بووە و ئەوی پەروەردە و گەورە کردووە. ئێران بۆ ئەوەی باوکی خۆی و گوندەکەیان بدۆزێتەوە، دەست دەکات بە گەڕان و هەوڵدان.

خاتوو ئێران لە تەمەنی منداڵیدا لە دیوەخانەکانی گوندی هۆڤەسن، گۆرانی دەڵێت و بە دەنگە ناسک و خۆشەکەی دیوەخانەکان دەڕازێنێتەوە. بە تایبەت لە شەوانی درێژی پاییز و زستاندا دەنگی ئەو کچە جوان و شەنگ و دەنگخۆشە لە دیواخانەکاندا دەگەڕێت و دەنگە خۆشەکەی لە دەشتی سۆما و برادۆست دەنگ دەداتەوە. ئەو یەکەمین خانمە گۆرانیبێژی کورد لە شاری ورمێیە کە لە ڕادیۆی ورمێ لەگەڵ دەنگبێژی کۆچکردوو "خالێ برێ" و بە یاوەریی شمشاڵی "مستێ" گۆرانیی وتووە.

ئێران خان کۆفیی شکاکیی خۆی دەبەست و دەچووە ڕادیۆی ورمێ بۆ گۆرانی‌وتن. ئەو بە کۆفیی شکاکی و بە بەژن و باڵا جوانەکەیەوە، سۆزێکی هێندە شیرینی بە ڕادیۆی ورمێ دەبەخشی کە مرۆڤ حەیفی پێ دەهات سەیری نەکات. لە ورمێدا کەسێک پەیدا نابێت کە لەگەڵ ئەو دەنگبێژەدا بیرەوەریی نەبێت یان ماڵێک پەیدا نابێت کە کاستێکی ئەوی تێدا نەبێت، تەنانەت منداڵانی ئەو سەردەمەش ئاشنای دەنگی ئەو بوون و هەمووان لەگەڵ دەنگی ئەو بیرەوەرییان هەیە.

کاتێک لە خاتوو ئێران پرسیار کرابوو کە کەی دەستی بە گۆرانی‌وتن کردووە، وەهای وڵام دابووەوە:

"لە ڕاستیدا من نازانم، بەڵام ئەوەندەی لەبیرمە گۆرانی دەڵێم، ڕەنگە ئەو کاتەی لە سکی دایکمدا بووم، ڕەنگە ئەو کاتەی کە ناوکم بڕدرا و تێکەڵی ڕووباری زەرک بوو، ڕەنگە کاتێک دایکم کۆچی دواییی کرد، هاوار و گریانەکانم گۆرانییەک بووبێتن کە بۆ دووری و لەدەستدانی دایکم وتبێتم".

ئێران خانم بۆ خۆی گۆرانییەکانی خۆی ئامادە کردووە و وتوویەتی. زۆربەی گۆرانییەکانی باسی خەم و تەنیایی و خۆشەویستی و غەریبی دەکەن. ژمارەی گۆرانییەکانی ناوبراو نادیارە، ئەوانەشی کە لە ڕادیۆی ورمێ گوتوویەتی، زۆربەیان لە ئەرشیڤدا تۆمار نەکراون.

دەنگی ئەو ژنە هونەرمەندە کوردە لە مێژووی دەنگبێژیدا پێگەیەکی تایبەتی هەیە. تا ئەمڕۆ کە ٢١ ساڵ بەسەر کۆچی دواییی ئەودا تێدەپەڕێت، دەنگێکی وەک دەنگی ئەومان نەبیستووە.

ساڵی ٢٠٠١ی زایینی خاتوو ئێران ماڵاوایی لێ کردین و ئەستێرەیەکی هونەری لە ئاسمانی "قەڵای دمدمـ"ـدا بە خاک ئەسپێردرا بۆ ئەوەی بتوانین وردەکارییەکانی مردنی ناعادڵانەی لە کتێبی ژیانیدا بخوێنینەوە.

تۆ ھونەرمەندێکی کورد بیت، لە سەرووی ھەموو شتێکەوە تۆ ژنێکی دەنگبێژ بیت، بێ ماڵ و حاڵ و بێ شوێن بیت، مردنیشت وەک ژیانت ناعادڵانە بێت. ئای لە تەنیایی، ئای لە لەبیرچوونەوە و ئای لە بێدادی.

KURDŞOP
942 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!