دیوانی دڵداری شاعیری سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب لە باکووری کوردستان بڵاو کرایەوە

 شاعیری سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب"، دڵدار (یونس ڕەئوف) لە ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ١٩١٨ لە شاری کۆیە لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٤٨ لە شاری هەولێر کۆچی دواییی کردووە. دڵدار لە سەردەمی گۆڕانکاری و سەرهەڵدانی ڕێبازە ئەدەبییەکاندا ژیاوە.

٧٥ ساڵ دوای چاپی یەکەمی دیوانی دڵدار، ئەم دیوانە ئەمجارە لە باکووری کوردستان، لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی "ئاڤێستا"وە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم چاپە نوێیە لەلایەن "شیار شەریف بێرازی" ئامادە و تایپ کراوە. دیوانەکە لە ٣٦ شیعر پێکهاتووە، ژیاننامەی دڵدار بە زمانی کوردیی کرمانجی نووسراوە و هەروەها فەرهەنگێکیش بە زاراوەکانی کرمانجی و سۆرانی ئامادە کراوە. لە دیوانی دڵداردا هەرچەندە مژاری نەتەوەیی هەیە، بەڵام هەندێک جار ئامۆژگاریی گەنجان و منداڵانیشی کردووە. دیوانی "ئەی ڕەقیب"ی شاعیری نەتەوەیی، دڵدار، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٨ بە زاراوەی سۆرانی چاپ و بڵاوکرابووەوە.

.............

 شاعیری سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب"، دڵدار (یونس ڕەئوف) لە ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ١٩١٨ لە شاری کۆیە لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٤٨ لە شاری هەولێر کۆچی دواییی کردووە. دڵدار لە سەردەمی گۆڕانکاری و سەرهەڵدانی ڕێبازە ئەدەبییەکاندا ژیاوە. لە نێو کورددا بەشێوەی سەرەتایی شێوازی کلاسیک و ڕۆمانسیزم و ڕیالیزم هەبوو، واتە دڵدار، لە دوا قۆناغی کلاسیک و ناوەڕاستی ڕۆمانسیزم و سەرەتای ڕیالیزمدا ژیاوە. بۆیە هێڵکاریی ئەم شێوازانە بە ڕوونی لە شیعرەکانیدا دەبینرێن. مرۆڤ کاتێک سەیری شیعرەکانی دڵدار دەکات، بە ڕوونی دەبینێت تێکەڵەیەک لەم سێ میتۆدەن، بۆیە پێناسەکردنی میتۆدی ئەدەبیی شیعرەکانی دڵدار ئاسان نییە. بەشێک لە شیعرەکانی بە تەواوی ریالیستین و لەگەڵ واقیعی کۆمەڵگای کوردی ئەو سەردەمەدا هاوڕان. بە پێی ئەو قۆناغەی تێیدا ژیاوە، نموونەی ئەو شاعیرانەیە کە شیعری نوێی کوردییان تاقی کردووەتەوە. بە پێی لێکۆڵینەوەکانی سەر نوێبوونەوەی شیعری کوردی، ئەگەر دڵدار یەکێک نەبێت لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی ڕۆمانتیزم و ڕیالیزم، ئەوا یەکێکە لەو نووسەرانەی شیعری کوردیی لە ڕووی کێش  و سەروا و مۆسیقا و واتاوە نوێ کردووەتەوە. ئەگەر مرۆڤ دیوانی دڵدار بە وردی بخوێنێتەوە، دەبینێت ئایدۆلۆژیاکەی ئایدۆلۆژیایەکی پێشکەوتووی نەتەوەی کوردە. ئامانج و ئاواتی سەرەکیی شیعرەکانی، هۆشیارکردنەوەی نەتەوەی کوردە لە دواکەوتوویی و نەزانی و ناعەدالەتی.

ڕەمەزان حەمەدەمین

 

KURDŞOP
1058 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!