هەوای ورمێ بۆ هەموو تەمەنەکان مەترسیدارە

شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزی هەشت شاری گەورەی ئێراندایە کە پیسترین هەوایان هەیە. بەرپرسان دەڵێن هەوای ئەم شارانە بۆ سەرجەم تەمەنەکان مەترسیدارە و هەر بۆیەش داوایان لە هاووڵاتیان و بە تایبەت کەسانی نەخۆش و بە ساڵاچوو کردووە لە ناو ماڵەکانیان بمێننەوە.

شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزی هەشت شاری گەورەی ئێراندایە کە پیسترین هەوایان هەیە. بەرپرسان دەڵێن هەوای ئەم شارانە بۆ سەرجەم تەمەنەکان مەترسیدارە و هەر بۆیەش داوایان لە هاووڵاتیان و بە تایبەت کەسانی نەخۆش و بە ساڵاچوو کردووە لە ناو ماڵەکانیان بمێننەوە.

مورتەزا مەنافی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیی ورمێ بە ئاژانسی ئیلنای ڕاگەیاندووە 70٪ی پیس بوونی هەوای ورمێ بە هۆی ژمارەی زۆری ئوتۆمبێلەکان لەم شارەدایە. زۆربەی ئەم ئوتۆمبێلانە بەرهەمی ناوخۆی ئێرانن و ناستانداردن و دووکەڵێکی زۆر بەرهەم دێنن.

ئەنجومەنی شارەوانیی ورمێ بۆ چارسەر کردنی کێشەی پیس بوونی هەوا داوای لەپارێزگاری ورمێ کردووە، بە بڕیارێک هەموو فەرمانبەرانی فەرمانگە حکوومییەکان ناچار بکرێن تا گۆڕانی کەشوهەوا، لە ئوتۆمبێلی خۆیان بۆ هاتوچۆی ناوشار کەڵک وەرنەگرن و لە سیستەمی هاتوچۆی گشتی کەڵک وەربگرن. هاووڵاتیانیش هیوادارن بە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران لەم حەفتەیەدا هەوای شارەکەیان خاوێن بێتەوە.

KURDŞOP
843 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!