نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

نادیا ڕەسووڵ


زانیارییەکان لەسەر پەستانی خوێن

بەرزیی پەستانی خوێن حاڵەتێکی باوە کە کاریگەری لەسەر خوێنبەرەکانی لەش دادەنێت، هەروەها "فشاری خوێن"یشی پێ دەگوترێت. لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێندا، هێزی خوێن لەسەر دیواری خوێنبەرەکان بەردەوام زیاد دەکات، ئەمەش وا دەکات دڵ بۆ پەمپکردنی خوێن زۆرتر کار بکات. پەستانی خوێن بە "mmHg" دەپێورێت.

پەستانی خوێن بە "mmHg" دەپێورێت. کاتێک پەستانی خوێن ٨٠/١٣٠ mmHg یان زیاتر بێت، بەزۆری ئەو حاڵەتە بە بەرزیی پەستانی خوێن ناو دەبرێت.

 

جۆرەکانی نەخۆشیی پەستانی خوێن

کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی، پەستانی خوێن بەسەر چوار بەشی گشتیدا دابەش دەکەن. پەستانی خوێنی ئایدیاڵ بە پەستانی خوێنی ئاسایی پۆلێن دەکرێت.

- پەستانی خوێنی ئاسایی؛ پەستانی خوێن دەبێ لەنێوان ٨٠/١٢٠ mmHg یان کەمتر بێت.

- بەرزیی پەستانی خوێنی مامناوەند؛ ژمارەی سەرەوە دەبێ لەنێوان ١٢٠ بۆ ١٢٩ mmHg بێت و ژمارەی خوارەوە لە خوارەوە بێت نەک لە سەرووی ٨٠ mmHg.

- قۆناغی یەکەمی پەستانی خوێن؛ ژمارەی سەرەوە دەبێ لەنێوان ١٣٠ بۆ ١٣٩ mmHg بێت، ژمارەی خوارەوەش لەنێوان ٨٠ بۆ ٨٩ mmHg بێت.

- قۆناغی دووەمی پەستانی خوێن؛ ژمارەی سەرەوە ١٤٠ mmHg یان زیاتر بێت، یان ژمارەی خوارەوە ٩٠ mmHg یان زیاتر بێت.

هۆکارەکانی نەخۆشیی پەستانی خوێن

پەستانی خوێن بە دوو فاکتەر دیاری دەکرێت: بڕی ئەو خوێنەی دڵ پەمپی دەکات و خوێن چەندە بەنێو خوێنبەرەکاندا دەڕوات. هەتا دڵ زیاتر خوێن پەمپ بکات و خوێنبەرەکان تەسکتر بن، پەستانی خوێن بەرزتر دەبێتەوە.

- وەرەمی ئەدرنال.

- لە کاتی لەدایکبوونەوە کێشە لە خوێنبەرەکانی دڵدا هەیە کە بە کەموکوڕیی دڵ ناسراوە، هەروەها پێی دەگوترێت زگماکی.

- دەرمانی کۆخە و ئەڵامەت، هەندێک دەرمانی ئازارشکێن، حەبی کۆنتڕۆڵی دووگیانی و هەندێک دەرمانی تر .

- دەرمانە نایاساییەکان، وەک کۆکائین و ئەمفیتامین.

- نەخۆشیی گورچیلە.

- هەناسەتەنگی.

- کێشەی غودەی تیرۆئید.

- هەندێکجار تەنیا پشکنینی پزیشکی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. ئەم حاڵەتە وەک سەندرۆمی "کراسی سپی" ناسراوە.

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دوو جۆری سەرەکیی هەیە:

پەستانی خوێنی سەرەتایی پێی دەگوترێت پەستانی خوێنی بنەڕەتی.

بۆ زۆربەی گەورەکان هیچ هۆکارێکی دیاریکراو بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن نییە. ئەم جۆرە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن پێی دەگوترێت پەستانی خوێنی بنەڕەتی. ئەم حاڵەتە بەزۆری وردەوردە لە ماوەی چەند ساڵێکدا دەردەکەوێت. هەروەها کۆبوونەوەی پلاکی خوێنبەرەکان کە پێی دەگوترێت ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەکات.

پەستانی خوێنی دووەم یان گشتی

ئەم جۆرە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەهۆی حاڵەتێکی بنەڕەتییەوە دروست دەبێت. زۆرجار لەناکاو دەردەکەوێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەهۆی پەستانی خوێنی بنەڕەتییەوە.

نیشانەکانی نەخۆشیی پەستانی خوێن

زۆربەی ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە هیچ نیشانەیەکیان نییە، تەنانەت کاتێک پەستانی خوێنیان دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار. لەوانەیە پەستانی خوێنت بۆ ساڵانێک بەرز بێت و نیشانەکانی نەبینیت.

هەندێک لە نەخۆشانی پەستانی خوێن تووشی ئەم نیشانانەی خوارەوە دەبن:

- ژانەسەر

- هەناسەتەنگی

- خوێنبەربوونی لووت

بەڵام ئەم نیشانانە تایبەت نین. بەزۆری تەنیا کاتێک ڕوودەدەن کە پەستانی خوێن بگاتە قۆناغێکی جیددی یان مەترسیدار.

 

دەرمانکردنی نەخۆشیی پەستانی خوێن

ئەگەر بەرزیی پەستانی خوێن چارەسەر نەکرێت، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و کێشە تەندروستییە مەترسیدارەکانی تر زیاد دەکات. بۆیە پێویستە لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە لانیکەم دوو ساڵ جارێک پەستانی خوێن بپێورێت. ڕەنگە هەندێک کەس پێویستیان بە پشکنینی زیاتری پەستانی خوێن هەبێت.

پەیڕەوکردنی خووەکانی ژیانی تەندروست وەک وەرزشکردن و خواردنی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی بەرزیی پەستانی خوێن. بەڵام هەندێک کەس بۆ چارەسەرکردنی بەرزیی پەستانی خوێن پێویستیان بە بەکارهێنانی دەرمان هەیە.

کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

ئەگەر پەستانی خوێن بۆ سەرووی ١٢٠/١٨٠mmHg  بەرز بووەوە، پێی دەگوترێت قەیرانی بەرزیی فشاری خوێن یان فریاگوزاری. لەم حاڵەتەدا پێویستە داوای چاودێریی پزیشکیی بەپەلە بکرێت.

 

KURDŞOP
388 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ڕێکار و هۆکارەکانی درێژبوونی باڵای منداڵان

هەندێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنی بەژنی منداڵان، وەک بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی تر. لەلایەکی تریشەوە فاکتەری تر هەن کە گەشەیان زیاد دەکات، بەتایبەت ژەمە تێر و قورسەکان و زۆر خەوتن و وەرزشکردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!