زیانە تەندروستییەکانی نێرگەلەکێشان

- ڕۆژان سۆفیزادە

 

بەداخەوە ڕۆژبەڕۆژ منداڵان و لاوانی کورد زیاتر بەرەو جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان دەچن و دیسان بەداخەوە زۆر بە شانازییەوە ڤیدیۆ و وێنەی ئەم کارەشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە. ئەم بابەتە وێڕای ئەوەی دەیان لێکەوتەی نەرێنیی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیی هەیە، بەڵام لەم یادداشتەدا باس کاریگەریی نێرگەلەکێشان لەسەر تەندروستی دەکەین. هیوادارین منداڵان و لاوانی کورد لەم عادەتە خراپە دوور بکەونەوە و چیدی نێرگەلەکێشان بە شانازی نەزانن، چونکە بەڕاستی جێی شانازیش نییە. هەروەها پێویستی لەسەر ئەوە جەخت بکەینەوە کە تەندروستیی تاک بەرابەرە لەگەڵ تەندروستیی کۆمەڵگە.

زیانەکانی نێرگەلەکێشان

خەڵووزی نێو ئاگردانی نێرگەلە ڕاستەوخۆ گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن هەناردەی سییەکان دەکات کە مرۆڤ دوای کێشانی تووشی سەرەگێژە دەبێت. لە کەسانی نێرگەلەکێشدا بەهۆی گەرمای زۆری دووکەڵی نێرگەله‌وە شێرپەنجەی دەم و قورگ دەبینرێت.

لە کاتی کێشانی نێرگەلەدا بە هەر هەڵمژینێک دەبێ سییەکان پڕ بکرێت، کەواتە بە کێشانی نێرگەلە دووکەڵ هەموو سییەکان دادەگرێت. ئاوی نێو نێرگەلە گەرمای دووکەڵەکەی دادەبەزێنێت، بەڵام هاوکات دووکەڵەکە نمدار دەکات کە ئەمە خۆی دەبێتە هۆی هەڵگرتنی زۆرتری ماددە ژەهراوییەکان. بەپێی سەرچاوەکان لە هەر جار کێشانی نێرگەلەدا، بە ڕادەی زیاتر لە ١٠٠ دانە جگەرە، دووکەڵ دەچێتە نێو هەناوەوە.

ئەم نەخۆشییانە لە ڕێگای کێشانی نێرگەلەوە دەگوازرێنەوە: "سێل، ڤایرۆسی تێمیسک، میکرۆبی هێلیکۆباکترپیلوری کە هۆی برینی گەدەیە، هێپاتیت و نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و...". ئێگزمای دەست، کێشەی ددان، لەنێوچوون و تێکچوونی ئێسکی ڕووخسار، بەشێکی تر لە لێکەوتەکانی کێشانی نێرگەلەیە.

ژنان و بەکارهێنانی نێرگەلە

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ژنانی نێرگەلەکێش زۆر کەم بوون، بەڵام لە کۆتایییەکانی هەمان سەدەدا ژمارەیان لەگەڵ پیاوان بەرابەریی دەکرد. هەوڵەکانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جگەرە لە ڕێگای ڕیکلامەوە، بیر و باوەڕی نادروست و جێکەوتوو لەنێو خەڵکدا وەکوو کۆنترۆڵکردنی کێشی لەش لە ڕێگای کێشانی نێرگەلەوە و هەروەها ئاساییبوونی نێرگەلەکێشان لەلای کۆمەڵگەوە و... لە هۆکارەکانی هەڵکشانی ڕێژەی ژنانی نێرگەلەکێشە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو ژنانەی کە نێرگەلە و جگەرە بەکار دەهێنن، بە شێوەی نێوەنجی ٥ هەتا ١٤ ساڵ زووتر لە ژنانی تر دەمرن. هەروەها ژنانێک کە نێرگەلە دەکێشن و هاوکات حەبی پێشگرتن لە دووگیانی بەکار دەهێنن زۆرتر تووشی نەخۆشیی دڵ دەبن. ژنانی نێرگەلەکێش زیاتر لە پیاوانی نێرگەلەکێش تووشی نەخۆشیی پێست و پووکانەوەی ئێسک دەبن.

منداڵان و دووکەڵی نێرگەلە

هیچکات لەلای منداڵان جگەرە و نێرگەلە مەکێشن، چوونکە لە یەکەم هەنگاودا تووشی نەخۆشیی سیستەمی هەناسەکێشان وەکوو "ئاسم"یان دەکات. ئەو منداڵانەی ڕوژانە دووکەڵی جگەرە و بەتایبەتی دووکەڵی نێرگەلە دەچێتە نێو قوڕگ و سییەکانیانەوە، ١٠ لەسەد زۆرتر لە منداڵانی تر تووشی هەڵامەت و نەخۆشیی توندی هەناسە و ٤٠ لەسەد زۆرتر تووشی چڵکی گورچیلە دەبن.

هەروەها دووکەڵی ناڕاستەوخۆی جگەرە و نێرگەلە لەسەر هۆش و ئاستی فێربوون لە قوتابخانەی منداڵان کاریگەری دادەنێت. بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو منداڵانە لە قوتابخانەدا و لە وانەی بیرکاریدا لاوازتر لە منداڵانی تر بوون. جێگای باسە ئەو منداڵانە لەچاو منداڵانی تر، لە تەمەنی مێرمنداڵیدا دوو بەرابەر زیاتر بەرەو جگەرە و نێرگەلە ڕادەکێشرێن.

لەمبارەوە ئەرکی بنەماڵەکان چییە؟

دەبێ بزانین کە بنەماڵەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر هەڵسوکەوتی منداڵانیان هەیە. بنەماڵە دەتوانێت بە هەڵبژاردنی گەشتوگوزارێکی تەندروست و ڕەچاوکردنی هەڵسوکەوتی دروست، داهاتووی منداڵانیان گەرەنتی و دابین بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ڕەچاوکردنی ئەم ڕێکارانە گرینگ و پێویستن:

١- بۆ پاراستنی خۆمان و خۆشەویستەکانمان لە جگەرە و نێرگەلە دووری بگرین یان هیچکات لەنێو خانوودا بەکاریان نەهێنین.

٢- داوا لە خەڵک بکەین کە لەلای ئێمە و لە دەوروبەرمان جگەرە و نێرگەلە نەکێشن یان خۆمان لە وەها کۆڕگەلێک دووری بگرین.

٣- لە نەبوونی جگەرە و شتانی لەو بابەتە لە قوتابخانە و جێگای پەروەردەی منداڵانمان دڵنیا بین.

٤- بۆ تێپەڕاندنی کاتەکانمان شوێنگەلێک هەڵبژێرین کە جگەرە و نێرگەلەی تێدا نەکێشرێت.

٥- ئەگەر لەگەڵ کەسێک دەژین کە نایهەوێت دەست لە کێشانی نێرگەلە یان جگەرە هەڵبگرێت، داوای لێ بکەین کە لە دەرەوەی ماڵدا بە کاری بهێنێت.

٦- نموونەیەکی باش بین بۆ منداڵانمان و هیچ کات دژ بە قسەکانی خۆمان نەجووڵێین.

٧- بە بردنە سەرەوەی ئاستی باوەڕبەخۆبوون و توانای بڕیاردان و هەروەها لەنێوبردنی خەمۆکی و شەرمنیی منداڵانمان، ئەوان لە بەرامبەر هەلومەرجی دژواردا پتەو و خۆڕاگر بکەین.

٨- پێش ئەوەی منداڵان بگەنە ئەو تەمەنەی کە بکەونە بەر هەڕەشەی جگەرە و نێرگەلە و ماددە سڕکەرەکان، لە مەترسیی ئەو ماددانە ئاگاداریان بکەینەوە.

٩- گرینگی بە چۆنیەتیی خەرجکردنی پارە لەلایەن منداڵانمانەوە بدەین.

١٠- منداڵانمان بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکیی باش و تەندروست هان بدەین.

١١- کار و ئەرکێک بە منداڵەکانمان بسپێرین کە توانای جێبەجێکردنیان هەبێت.

١٢- بە مەبەستی پێشگرتن لە تووشبوونی منداڵەکانمان بە جگەرە و نێرگەلە و... توانای "نا"گوتنیان تێدا بەهێز بکەین.

١٣- بە هیچ شێوەیەک مەترسیی بەکارهێنانی نێرگەلە بە کەم نەزانین و بە دوورەپەرێزی لە بەکارهێنانی نێرگەلە و ئاگادارکردنەوەی منداڵەکانمان لە مەترسیی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بە کێشانی نێرگەلە، نموونەیەکی باش بین بۆیان.

KURDŞOP
308 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!