ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە وەرزی پاییزدا بەسوودن

وەرزی پاییز بە وەرزێکی سارد و وشک  دەناسرێت. لەبەر ئەوەشە لەشی مرۆڤ زۆرێک لە ماددە خۆراکی و کانزاییەکانی وەک ئاسن و ڤیتامینات و کالسیۆم و کۆمەڵێک ماددەی پێویست، بە ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە و ماندوو بوون لەم وەرزەدا لە لەشیدا کەم دەبنەوە.

 

هانی موڕتەزا

 

بە گۆڕانی وەرزەکان و گۆڕانکاری لە گەرمی و ساردیی ژینگە و ڕادەی تەڕی یا وشکیی شوێنی ژیانمان، لەشی مرۆڤیش تووشی گۆڕانکاری دەبێت و  پێویستی بە خۆراکیی جیاواز دەبیت بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی جەستە و پێست و بە گشتی خانەکانی لەشی بە گوێرەی گۆڕانکارییەکانی ژینگەی دەوروبەری وەربگرێت.

بە هاتنی وەرزی پاییز و سارد بوونی کەشوهەوا بە تایبەت لە شەودا، نەخۆشییەکانی ئەم وەرزەش بە تایبەت پەتاکانی پەسیو و ئانفلۆئانزا و ... پەرە دەستێنن و ئەمەش وا دەکات ناچار بین وەک چۆن ستایلی جلوبەرگمان دەگۆڕین، گۆڕانکاری لە خواردن و خواردنەوەکانیشماندا پێک بێنین. وەرزی پاییز بە وەرزێکی سارد و وشک  دەناسرێت. لەبەر ئەوەشە لەشی مرۆڤ زۆرێک لە ماددە خۆراکی و کانزاییەکانی وەک ئاسن و ڤیتامینات و کالسیۆم و کۆمەڵێک ماددەی پێویست، بە ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە و ماندوو بوون لەم وەرزەدا لە لەشیدا کەم دەبنەوە. هەر بۆیە پێویستە بە گۆڕانکاری لە ژەمە خۆراکییەکان و دابینکردنی خۆراکی گونجاو بۆ ئەم وەرزە ئامادەکاری بکەین بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییەکان و تەنانەت زیاد بوونی کێش. بە پێچەوانەشەوە بە پشتگوێخستنی یاخود گرنگی نەدان بەو خۆراکە تەندروستانەی کە پێویستن لەم وەرزەدا بخورێن، لەشی مرۆڤ توشی "وشک بوونەوەی پێست و هەڵوەرینی قژ و وشکبوونی لێو و کەمیی وزە و بێهێزیی لەش" دەبێت.

 

گرنگترین ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە پێویستە لەم وەرزەدا بخورێن و لە ڕووی تەندروستییەوە بەسوودن

١- سیر و پیاز: جووتێکن لەو سەوزەواتە بەسوودانەی کە بەرگریی لەش بەهێز دەکەن. خواردنیان چ بە کاڵی یاخود لە ناو چێشتدا زۆر بەسوودە.

٢- ماسی: خواردنی زۆربەی جۆرەکانی ماسی بە برژاوی بۆ وەرزی پاییز زۆر بەسوودە.

٣- میوە و بەتایبەتیش میوە مزرەمەنییەکان وەک کیوی، هەنار، سێو، کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.

٤- سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم، قەرنابیت و نەعنا.

٥- خواردنی پاقلەمەنییەکان وەک شۆربا، نیسک، نۆک، لۆبیا.

٦- خواردنەوەی چای گژوگیای وەک چای گوڵەبەیبون، ڕازیانە، گوڵە مێخەک، زەنجەبیل، چای سەوز، لە بری ئەو خواردنانەی بڕێکی زۆر کەڤئینیان تێدایە وەک چا و قاوەی ڕەش و بەتایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت، بەتایبەتیش لە شەواندا لە جیاتی چا و قاوەی تاڵ، کوپێک شیری گەرم یاخود چای گیایی بخورێتەوە.

٧- خواردنی گێوژ (گۆیژ) کە هەم سوودێکی زۆری هەیە و هەم بەرهەمێکی پاییزەیە. لە کوردستاندا دوو جۆر گێوژ هەیە (سوور و زەرد). گێوژ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە. جەستە لە هەوکردن دەپارێزێت، چەوریی خوێن کەم دەکاتەوە، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات، بۆ دابەزینی کێش بەسوودە.

٨- بەکارهێنانی دارچین و هێل لەم وەرزەدا کە بەرگریی لەش زیاد دەکەن.

٩- خواردنی چەرەزات وەک گوێز و باوی و گازۆ و ناوکی  کوولەکە.

١٠- خواردنی هەنگوین لە پاییزاندا و لە وەرزی سەرما یاخود تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاو و خواردنی بە شێوەی شەربەت، گرنگییەکی زۆری بۆ وزە و توانای لەشی مرۆڤ هەیە.

١١- دروستکردنی شەربەتی سروشتی و بەتایبەتیش مێوژ لەم وەرزەدا.

١٢- خواردنی توو کە ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسان لە خۆ دەگرێت و سوودێکی نەبڕاوەی هەیە.

١٣- خواردنی گۆشت بەتایبەتیش سینگی مریشک و گۆشتی سوور بەبێ چەوری کە وزەیەکی گرنگ بە لەش دەبەخشێت

١٤- خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو بۆ دابینکردنی ئاوی پێویستی لەش کە لەم وەرزە ساردانەدا لەش بۆ ڕێگە گرتن لە وشکبوونەوەی، بەهەمان شێوەی وەرزی هاوین پێویستی بە دابینکرنی ئاوی تەواو دەبێت.

١٥- خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و هەروەها خواردنی دانەوێڵەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە.

کوردستانیش کۆمەڵێک خواردنی تایبەت بە خۆی هەیە کە لە وەرزی سەرمادا دەخورێن و بە ماددە خۆراکییەکان دەوڵەمەندن و بۆ تەندروستییش زۆر بەسوودن؛ لەوانەش کە لە وەرزی پاییز و زستاندا دروست دەکرێن: ئاشی گەنم، شۆربا، نیسک، دانە لیق، قوڕاو(بەربەسێڵ)، دۆینە، ترخێنە، نۆکاو، سەروپێ، شیر، شەلەم و.... ئەمانە و زیاتریش لە وەرزە ساردەکاندا لە کوردستان دەخورێن و سوودێکی تەندروستیی باشیان هەیە.

 

 

 

 

 

 

KURDŞOP
971 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!