تا ئێستا "درانکۆسک"ت بینیوە؟

ئاراس حەسۆ

زۆر شتی وەها هەن کە لە ئەمڕۆدا هەمووان سەرنجی پێ نادەن یان هێدی هێدی بەرەو فەرامۆشکردن دەچن. "درانکۆسک" لەو گیاگەلەیە و لە وەرزی بەهاردا شین دەبێت و زیاتر لە نزیک ڕووبارەکان و شوێنێک کە ئاوی هەبێت، دەردەکەوێت، دواتر گوڵ دەدات و پاشان وشک دەبێت. لە ڕابردوودا و تا ئەمڕۆش کە مرۆڤەکان خواردنێکیان دەخوارد و ئەو خواردنە لە ددانەکانیاندا دەمایەوە، بەم "درانکۆسک"ە ددانەکانیان خاوێن دەکردەوە. هەرچەندە ئەمڕۆ لە جێی درانکۆسک چەندین ئامرازی جیاواز بۆ پاککردنەوەی ددانەکان دەرکەوتوون، بەڵام هەر درانکۆسک لەنێو بەشێک لە کورداندا بوونی هەیە و وەک نەریتێک خۆی پاراستووە.

لە ڕووی فەرهەنگی و ناولێنانەوە:

بەپێی فەرهەنگی کوردی- کوردی و ویکی‌فەرهنگ، لە زاراوەی کورمانجی، ئەم گیایە بە دە ناوی جیاواز ناو دەبرێت کە "درانکۆسک، دارکێ درانان، درانکۆزک، پووژیێ درانان، درانپۆسک، خلدانک، درانکەرۆشک، درانکۆلک و دەندەفریش و..." هەندێک لەو ناوانەن. لە زمانی عەرەبیدا پێی دەگوترێت "خالێ ئەلخەلین" یان Ammi Visnagaیشی پێ دەگوترێت. هەموو ئەم وشانە کە لێرەدا ئاماژەمان پێ دا، بە مانای درانکۆسکە کە مرۆڤ ددانەکانی پێ خاوێن دەکاتەوە. لە هەر ناوچەیەکدا، ئەم گیایە بە جۆرێک ناوی لێ نراوە کە ئاماژەمان بە هەندێکیان کرد. بەڵام ئەو وشەیەی کە لەنێو کورددا زیاتر بەکار دێت، "درانکۆسک"ە. هەروەها وەک دەرمان یان گیا، دەتوانین بڵێین لە زۆرێک لە ناوچەکاندا دەدۆزرێتەوە. هەروەها عەرەب شتێکی جیاوازیان هەیە کە پێی دەگوترێت "مسواک" (سیواک)، ئەویش دارێکە کە حەبێکی تێدایە و خەڵک ددانەکانیان پێ دەشۆن، هەروەها بۆ تەندروستیی مرۆڤیش بەسوودە و لەبری فڵچەی ددان بەکار دێت.

سوودی درانکۆسک:

درانکۆسک لە ڕووی تەندروستییەوە چەندین سوودی جیاوازی هەیە، یەکێک لەوانە بە گوتەی دایکان و بەساڵاچووانی کورد، کاتێک کە بەرد یان پیسی لە گورچیلەی مرۆڤدایە، ئەم گیایە، بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەکوڵێنرێت و دواتر ئاوەکەی دەخورێتەوە، بەمەش گورچیلە دەشۆردرێت و پاک دەکرێتەوە. لە زۆر شوێن هێشتا لەبری دەرمانی تر بەکار دێت، بەڵام تەنیا بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە دەرمان نییە، بەڵکوو بۆ زۆر نەخۆشیی تری وەک نەخۆشیی سنگ وهەوکردن و بۆ چالاککردن و ڕێکخستنی خوێنبەرەکان و نەخۆشییەکانی دڵ دەرمانێکی زۆر گونجاو و بەسوودە. هەروەها دەگوترێت کە ناوکەکەی بۆ نەخۆشییە پێستییەکان دەرمانە. هەروەها بە گوتەی ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییانە بوون، لە ڕێگای ئەم گیایەوە نەخۆشییەکەیان چارەسەر بووە. ئەمڕۆ تەنانەت پزیشکانیش بە نەخۆشەکانیان پێشنیار دەکەن کە ڕوو لەم گیایە بکەن کە سوودی زۆری هەیە.

ئەمڕۆ جگە لەم گیایە، ڕەنگە لەنێو کورددا هەزاران جۆری گیای دیکە هەبن کە هەندێکیان لەبیر کراون و هەندێکیان هێشتا هەن و ئەمانە بۆ چارەسەرکردنی دەیان نەخۆشیی جیاواز، بەکەڵکن.

KURDŞOP
749 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!