هەنار لە کوردستان وسوودە تەندروستیەکانی

هەنار میوەیەکی پیرۆزی ئاینە دێرینەکانی کوردستانیش بووە. هەزاران ساڵ بەر لەئێستا، دارودرەخت و ژینگە بۆ مرۆڤی کورد ئەوەندە پیرۆز بووە، کە لە ناو ئایین و کولتوور و ئەفسانەکاندا ڕەنگیان داوەتەوە و لەسەر شوێنەوارە مێژووییەکان نەخشیان هەڵکەنراوە. هەنار، میوەی بەهەشتیی زەردەشتیی و میترایی و یارسانەکانە. هەنار میوەی ڕەسەنی بناری زنجیرەچیای زاگرۆس، وەک میوەیەکی پیرۆزی کوردستانی کەونارا، لە سەردەمی ساسانییەکان گەیشتە ئەورووپا.

هانی مورتەزا

 

هەنار یەکێکە لەو میوە ترش و شیرینانەی لە وەرزی پاییزدا پێدەگات. سەرەڕای بەچێژبوونی وەک میوەیەکی بەتام، چەندین سوودی تەندروستییش بە مرۆڤ دەگەیەنێت. هەنار کە لە ناوچە گەرم و فێنکەکانیشدا پێدەگات، لە کوردستاندا بە یەکێک لەو میوانە دادەنرێت کە هەم خواستی زۆر لەسەرە و هەم بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرهەمدێت و ساڵانە بەرهەمی هەنار لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەفرۆشرێت و ساخ دەکرێتەوە.

هەنار لە کوردستاندا زیاتر لەو ناوچانەدا بەرهەمدێت کە هەم دەشتایین و هەم ئاو و هەوایەکی گونجاویان هەیە وەک:

١- شارەزوور

٢- هەڵەبجە

ئەم دوو ناوچەیە لە کوردستان ساڵانە برێکی زۆر بەرهەمی هەناریان هەیە کە لە ڕووی جۆر و بڕەوە بە باشترین جۆری هەنار دادەنرێن. ئەمە سەرەڕای بوونی هەنار لە زۆربەی ناوچەکانی تری کوردستان و تەنانەت کوردستانی گەورەش.

هەنار میوەیەکی پیرۆزی ئاینە دێرینەکانی کوردستانیش بووە. هەزاران ساڵ بەر لەئێستا، دارودرەخت و ژینگە بۆ مرۆڤی کورد ئەوەندە پیرۆز بووە، کە لە ناو ئایین و کولتوور و ئەفسانەکاندا ڕەنگیان داوەتەوە و لەسەر شوێنەوارە مێژووییەکان نەخشیان هەڵکەنراوە. هەنار، میوەی بەهەشتیی زەردەشتیی و میترایی و یارسانەکانە. هەنار میوەی ڕەسەنی بناری زنجیرەچیای زاگرۆس، وەک میوەیەکی پیرۆزی کوردستانی کەونارا، لە سەردەمی ساسانییەکان گەیشتە ئەورووپا.

کەواتە هەنار لە کوردستاندا هەر لە کۆنەوە تاکو ئێستەش، لە لایەن کوردەوە بە میوەیەکی پیرۆز و بەنرخ داندراوە.

هەنار لە کوردستان نەک تەنها وەک میوەیەک دەخورێت، بەڵکو دەکرێت بە (شەربەت و ڕوبە هاناریش).

 

گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی هەنار

 

١- سوودی هەنار بۆ شەکرە: شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی نەخۆشیی شەکرە و ئەوانەی هەنار دەخۆن، کەمتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن و چارەسەریشیان دەکات.

٢- سوودی هەنار بۆ ژنانی دووگیان: خواردنی هەنار لەلایەن خانمانی دووگیانەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی تەواوی ئۆکسجین بۆ کۆرپە و هەنار دەوڵەمەندە بە چەند ڤیتامینێک بۆ خانمانی دووگیان.

٣- سوودی هەنار لە پارێزگاری دژی هەوکردنی جومگە و ئێسک: بەهۆی بوونی هەردوو ماددەی پۆلی فینۆڵ و ترشی ئیلاجیکەوە، پارێزگاری لە جومگە و ئێسکەکان دەکات.

٤- سوودی هەنار و کاریگەری لەسەر فشاری خوێن: بە خواردنەوەی شەربەتی هەنار فشاری خوێن ئاسایی دەبێتەوە، ئەگەر لەگەڵ ئەو ژەمە خواردنانەدا بخورێت کە خواردنی چەوریان تێدایە.

٥- سوودەکانی هەنار دژ بە درم و نەخۆشیی گواستراوە: توێژینەوەکان دەریان خستووە دەتوانرێ دەرهێنراوی هەنار بۆ دروست کردنی ئەو دەرمانانە بەکار بهێنرێت کە دژی ئەو نەخۆشییە بەکترییانەن کە دەگوازرێنەوە.

٦- سوودی هەنار دژی هەوکردن و شێرپەنجە: لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە هەندێک پێکهاتە لە هەناردا هەیە وەک پۆلیفینۆڵ کە کاریگەریی گەورەی دژی ئۆکسان و هەوکردن و شێرپەنجە هەیە.

٧- سوودی هەنار بۆ ناو دەم: هەنار تەنانەت بۆ خودی ناودەم سوودی هەیە و پوکەکان لە هەو کردن دەپارێزێت.

٨- سوودی هەنار بۆ نەخۆشیی دڵ: هەنار ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت و مەترسیی توشبوون بە نەخۆشیی دڵ کەم دەکاتەوە، چونکە لە ماددەی دژە ئۆکسان پێک دێت و هاوکارە بۆ ڕێگری کردن لە کۆکردنەوەی پەڕەی خوێن و کەم کردنەوەی فشاری خوێن.

٩- سوودی هەنار بۆ گورچیلە: هەنار بۆ تواندنەوەی بەردی گورچیلە بەسوودە.

١٠- سوودی هەنار بۆ جگەر: خواردنی هەنار و شەربەتی هەنار نەک هەر دەبێتە هۆی پارێزگاری کردن لە تەندروستیی جگەر بەڵکوو دەبێتە هۆی نوێ بوونەوەی ئەو بەشانەش کە زیانیان پێ گەیشتووە.

١١- سوودی هەنار لە دوا خستنی پیربوون: ئەم میوەیە ڕێژەیەکی زۆری ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە و میوەیەکە پیربوون دوادەخات.

١٢- سوودی هەنار بۆ بەرگریی لەش: هەنار میوەیەکە کە ڕێژەیەکی باش ڤیتامین "C" تێدایە و کە ناسراوە بە خۆراکی سەرەکی و خێرا ئامادە بوو بۆ وەرگرتن لە لایەن ئەندامەکانی لەشی مرۆڤەوە کە ئەم تایبەتمەندییەش لە وەرزە ساردەکاندا سوودی هەیە.

 

 

 

 

KURDŞOP
857 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!