سوود و زیانەکانی گیای "گەزنە"

لەبەر ئەوەی گیای گەزنە گیایەکی دەرمانییە، زۆرجار وەک بەدیلێک لە بواری پزیشکیدا هەڵدەبژێردرێت و کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بەڵام لە کاتی کۆکردنەوەی ئەو گیایەدا، پێویستە دەستەوانە بەکار بهێنرێت.

شادی

کوردشۆپ- یەکێک لەو گیاگەلەی کە لە مێژوودا بۆ دەرمان و تەندروستیی مرۆڤ بەکار هێنراوە، گیای گەزنەیە.

لەبەر ئەوەی گیای گەزنە گیایەکی دەرمانییە، زۆرجار وەک بەدیلێک لە بواری پزیشکیدا هەڵدەبژێردرێت و کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بەڵام لە کاتی کۆکردنەوەی ئەو گیایەدا، پێویستە دەستەوانە بەکار بهێنرێت. چونکە ترشە کیمیاییەکانی نێو گەڵاکانی لە کاتی بەرکەوتندا دەردەچن و زیان بە پێست دەگەیەنن.

ئەم گیایە لەلایەن زۆرێک لە پسپۆڕانەوە سەرنج و گرینگیی پێ دراوە، هەروەها بۆ زۆر لایەنی تەندروستیی مرۆڤ پێشنیار دەکرێت.

گەزنە کە لە کاتی بەرکەوتنی پێست دەبێتە هۆی خوران، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە. ئەو گیایە زیاتر وەک چا بەکار دێت، بەڵام لە زۆر شوێن لە شۆربا و زەڵاتەشدا بەکار دێت.

 

بە گشتی ئەو گیاگەلەی کە لە باخچەدا گەشە دەکەن یان شین دەبن، چەندین سوودی جیاوازیان بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە. گیای گەزنەش یەکێک لەو گیا سوودبەخشەکانەیە. تەنانەت لە ڕابردووشدا ئەو گیایە بۆ کەسانی نەخۆش بەکار هاتووە. بەهۆی پێکهاتەکەیەوە، گیاکە تایبەتمەندیی دژە میکرۆبی و ئانتی‌ئۆکسیدانی هەیە. هەروەها تایبەتمەندیی ئازارشکێنیشی هەیە. هەر بۆیە ئەم گیایە بۆ تەندروستیی مرۆڤ زۆر باش و بەسوودە.

سوودەکانی ئەم گیایە:

- دەبێتە هۆی فڕێدانی ئەو ئۆکسیدانانەی کە لە جەستەدا کۆ بوونەتەوە.

- ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات.

- بۆ سەرئێشە باشە.

- یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.

- لەسەر ڕێکخستن و زیادکردنی سووڕی خوێن کاریگەرە.

- بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە.

- هەوکردنی بۆڕی میز چارەسەر دەکات.

- ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەدانیان هەیە، دەتوانن گەزنە بەکار بهێنن.

- ئەم گیایە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی حەساسییەتیان هەیە، پێشنیار دەکرێت.

- بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی "گواتر" بوون، سوودی هەیە.

- ئەو کەسانەی کە تووشی ڕەقبوونی ئەژنۆن و کێشەی ئازاری جومگەکانیان هەیە، دەتوانن وەک چا بەکاری بهێنن.

- بۆ ئەو کەسانەی کێشەی پرۆستاتیان هەیە، بەسوودە.

- بۆ ئەو کەسانەی ئازاری ئێسکیان هەیە، بەسوودە.

- بۆ تەندروستیی پرچ، زۆر باشە. وا دەکات پێستی سەر باشتر هەناسە بدات و بەم جۆرە گەشەی پرچ خێراتر دەبێتەوە و پرچ چڕتر دەبێتەوە. هەروەها پرچ زیندووتر نیشان دەدات.

- بۆ پێستیش زۆر بەسوودە.

زیانەکانی گیای گەزنە:

بەکارهێنانی گیای گەزنە سوودی زۆری هەیە. بەڵام ئەگەر لە کاتی کۆکردنەوەیدا دەستەوانە بەکار نەهێنیت، دەبێتە هۆی خورانی پێستت. هەروەها زیانەکانی بریتین لە:

- خوران

- دڵ تێکەڵاتن

- ڕشانەوە

- سکچوون

گرینگترین شت کە پێویستە سەرنجی پێ بدرێت ئەوەیە کە لە کاتی بەکارهێنانی ئەو گیایە نابێ بەر پێست یان برینەکان بکەوێت.

ئایا دایکانی شیردەر دەتوانن گەزنە بەکار بهێنن؟

دایکانی شیردەر گرینگی بەو خۆراکانە دەدەن کە لە کاتی شیرپێداندا شیریان زیاد دەکات. هەروەها سوود لە چای گیایی وەردەگرن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بێ شیر نەبن. گیای گەزنە تایبەتمەندیی زیادکردنی شیری هەیە. هەر بۆیە ئەو دایکانەی شیر بە منداڵەکانیان دەدەن، دەتوانن لە ڕۆژێکدا فنجانێک چای گەزنە بخۆنەوە. بەڵام ئەو دایکانە نابێ هیچ حەساسییەتێکیان بەو گیایە هەبێت. هەر بۆیە پێویستە پێش بەکارهێنان ڕاوێژ بە پزیشک بکەن.

ئایا گەزنە بۆ شێرپەنجە باشە؟

هیچ لێکۆڵینەوەیەکی یەکلاکەرەوە نییە کە ئایا گەزنە کاریگەریی ڕاستەوخۆی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی هەیە یان نا. بەڵام بەهۆی تایبەتمەندیی دژە ئۆکسیدانییەوە، لەسەر خانەکانی شێرپەنجە کاریگەریی هەیە و ناهێڵێت گەشە بکەن.

ئایا گەزنە لەسەر هەوکردنی بۆڕی میز کاریگەریی هەیە؟

بەو پێیەی گەزنە ڕووەکێکە کە تایبەتمەندیی دژە بەکتریای هەیە، بۆ هەوکردنی بۆڕی میز باشە. هەروەها دەرکەوتووە کە بۆ چارەسەرکردنی ناڕەحەتیی پرۆستات سوودی هەیە.

KURDŞOP
3158 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!