ڕێکارەکانی گەشەی مێشک و هۆشی منداڵ

دەرخستنی تواناییەکانی هۆشی منداڵ، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە گەشەکردنی مێشکەوە هەیە؛ گەشەکردنی مێشکیش پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە سڵامەتیی سیستەمەکانی تری لەشەوە هەیە. بەم مانایە بارودۆخی ژینگەییی منداڵ، هەوکردنی بەردەوام و خۆراکی نەشیاو دەتوانێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستە و تەندروستی مێشک هەبێت.

شادی

کوردشۆپ- بەپێی توێژینەوە زانستییەکان، هەڵسوکەوتی دایکان و باوکان و هەڵوێستەکانیان زۆر کاریگەرە لە گەشەکردنی مێشکی منداڵدا.

توێژەرانی زانستی پێیان وایە مێشک و هزری منداڵ بەپێی هۆکارە ژێنێتیکییەکان (بۆماوەییەکان) گەشە ناکات، بەڵکوو بەپێی ڕەفتار و هەڵوێستی دایکان و باوکان گەشە دەکات.

لە هەموو تاکێکدا زیرەکی و ئاوەز هەیە.  مرۆڤ بە گوێرەی ئەو شتەی لە دایک و باوکی وەردەگرێ بیچم دەگرێ، پاشان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی دەوروبەر. واتا هەرچەندە خواردن و خواردنەوە و کاریگەرییە دەرەکییەکان باشتر بن، بەو پێیە چالاکیی مێشک بەهێزتر دەبێت. هەرچەندە ڕەنگە هۆکارە ژێنێتیکییەکانیش ڕۆڵیان هەبێت، بەڵام ئەوە دەرناکەوێت؛ بەڵام ئەو هەڵسوکەوتانەی دەبنە هۆی دواکەوتنی مێشک، کاریگەریی نەرێنییان لەسەر گەشە و تەندروستیی مێشکی مناڵ دەبێت.

ئەم بابەتە لە منداڵانی تەمەن ٢ بۆ ٣ ساڵدا دەبێ گرنگیی پێ بدرێ و ئەمە کاریگەریی ئەرێنیی گەورەی لەسەر گەشەی هۆش و مێشکی منداڵان هەیە. ئەگەر ئەو ماوەیە بە باشی گرنگیی پێ نەدرێ، ڕەنگە هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی مێشک و هۆشی مناڵ بۆ ساڵانی داهاتوو بەو شێوەیەی دەخوازرێت کاریگەر نەبن. هەر منداڵێکی تازە لەدایکبوو، پرۆسەی فێربوون و قۆناغی گەشەی، لەگەڵ لەدایکبوونی دەست پێ دەکات. هەموو هەوڵێکی ئەرێنی بەتایبەتی لە گەشەکردنی هۆشدا زۆر گرینگە.

لەسەر ئەم بابەتە پسپۆڕی نەخۆشی و تەندروستیی مناڵان لە ناوەندی تەندروستیی ئانادۆل، "دوکتور کەماڵ ئاکپینار"، سەبارەت بە پێش دووگیانبوونی ئافرەت و پاش لەدایکبوونی مناڵ و گەورە کردنی کۆرپە و ئەو ڕێکار و ڕێوشوێنانەی دەبێ لەم قۆناغانەدا بۆ پێشکەوتنی هۆش و مێشکی مناڵ بگیرێنە بەر و ئەوەی کە هەڵسوکەوتی دایکان و باوکان دەبێ چۆن بێت، هێندێک پێشنیاری هەیە:

 

1- لە پڕۆسەی دووگیانیدا،

چۆنێتیی خواردنی دایک، بۆ تەندروستیی خۆراک و هۆشی منداڵ، زۆر گرنگە. بەڵام ئێستا نەک تەنها لە کاتی دووگیانیدا، تەنانەت پێش ئەوەی دووگیانیش بێت، کەلتووری خواردن زۆر گرنگە. خواردنی هاوسەنگ بەڵام بە شێوەیەک کە دایک تێر بکات و وەرگرتنی ڤیتامینە پێویستەکان، لە گەشەکردنی مێشکی کۆرپە یان کۆئەندامی دەماری ناوەندیدا زۆر کاریگەرە. بەتایبەت نەبوونی هەندێک ڤیتامینەکان دەتوانن کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تەندروستیی مێشک هەبێت.

کەمی فولیک ئەسید کە گرنگترینی ئەمانەیە، دەبێتە هۆی هەندێک نەخۆشیی بنەماییی مێشک. ئەمە بە شێوەی نەرێنی کاریگەریی لەسەر گەشەکردنی مێشک دەبێت هەر بۆیە پێویستە ڕێگا لە گەشەی نەرێنیی مێشک بگیرێ. پێویستە مرۆڤ خۆی لەو خواردن و خواردنەوە زیانبارانەی بەر لە دوو گیانی دەیخواردن، بەدوور بگرێت. ئەگەر جگەرەکێشی، پێویستە لانیکەم 3 تا شەش مانگ بەر لە دووگیانی، وازی لێ بهێنی.

 

2- ماوەی دووگیانیی خۆت بە تەندروستی تێپەڕێنە

جگە لە کەلتوورێکی خۆراکی تەندروست، وەرزشکردن لەکاتی دووگیانیدا بەسوودە لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی زیادبوونی خوێنی منداڵەکە و لە گەشەکردنی هۆش و مێشکی منداڵەکە کاریگەر بێت. هەروەها پشکنینی بەردەوام لە کاتی دووگیانیدا، بۆ دیاریکردنی ئەو کێشەگەلەی ڕەنگە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵەکە هەبێت و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردنیان، گرنگییەکی زۆری هەیە.

 

3- بۆ دەروون و مێشکێکی سڵامەت، جەستەت بە سڵامەتی بهێڵەرەوە

دەرخستنی تواناییەکانی هۆشی منداڵ، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە گەشەکردنی مێشکەوە هەیە؛ گەشەکردنی مێشکیش پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە سڵامەتیی سیستەمەکانی تری لەشەوە هەیە. بەم مانایە بارودۆخی ژینگەییی منداڵ، هەوکردنی بەردەوام و خۆراکی نەشیاو دەتوانێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستە و تەندروستی مێشک هەبێت.

 

4- مەڵێ لە ژێناتدایە

هەرچەندە تیۆرێکی کلاسیکی هەیە کە دەڵێ منداڵێک کە لە دایک و باوکێکی زیرەک لە دایک دەبێت لەوانەیە زیرەک بێت، نابێت لەبیر بکرێت کە هۆش جەوهەرێکی شاراوەیە. واتە بۆ گەشەکردنی پۆتانسێلی مێشکی منداڵ، دەبێ منداڵەکە دوای لەدایکبوون بە باری ئەرێنیدا پشتگیری بکرێت. تەنها بنەمای ژێنێتیک بەس نییە. لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر ئەم بابەتە، یەکێک لە دووانەکان لەلایەن دایک و باوکەوە لە بارودۆخی ژینگەیی گونجاودا پێگەیشت، ئەوی تریان لە لای دایک و باوکێکی تر و لە بارودۆخی ژینگەیی نەگونجاودا گەورە کرا. هەرچەندە توانای بۆماوەیی هەردووکیان وەک یەک بوو، بەڵام دەرکەوت ئاستی گەشەی مێشکیان وەک یەک نییە.

 

5- خواردنی خوازراو

کاتێک دوور بوون لە خواردنە دڵخوازەکان بێتە ئاراوە، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر مێشک و هۆشی منداڵەکان دەبێت. هەندێک لە زەیت و زیادکراوەکانی بەکارهێنراو لە خۆراکە ئامادەکراوەکاندا، ڕەنگە کاریگەریی خراپیان لەسەر تەندروستیی مێشک و تەندروستیی جەستە هەبێت. بەم مانایە بە شێوەیەکی سروشتی خواردنی منداڵان زۆر گرنگە. لەنێو ئەو خۆراکانەدا کە پێویستە بچنە ناو جەستە، ماسی و زەیتی ماسی جێیەکی تایبەتیان هەیە. بەڵام پێویستە ئەو تێڕوانینە هەڵەیە ڕاست بکرێتەوە کە پێی وایە ڕۆنی ماسی تەنها لە ماسیدایە. لە ڕاستیدا ئۆمێگا ٣ و ئۆمیگا ٦ و ترشە چەورییەکانی تر بە گشتی  لە جۆرەها خۆراکی سروشتیدا هەن بەتایبەت گوێز و هێلکە و زەیتوون و زەیتی زەیتوون. خواردنی ماسی بە بەردەوامی لە گەشەپێدانی هۆش و مێشکدا زۆر کاریگەرە.

 

6-لە کاتی هەڵبژاردنی ژەمی ئامادە بۆ منداڵان ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە

کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ژەمی ئامادەکراو بە چەند بەرهەمێک وەکو ترشە چەورییە جیاوازەکان، پشتگیریی گەشەکردنی مێشک دەکەن. ئەو مادانەی پێیان دەوترێت نیوکلیۆتاید پرۆتۆئینەکان پێویستە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ناو خواردنەکاندا هەبن. بەڵام کاتێک کە خۆراک لە شوێنە پیشەسازییەکان بەرهەم دێت، ڕێژەی ئەم مەوادە زیاد دەکات و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کاردانەوەی ئالێرژی (حەساسییەت) لە منداڵاندا و کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشە و گەورەبوونی مناڵەکە دابنێ. هەر بۆیە لە هەڵبژاردنی ئەم جۆرە خۆراکانەدا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی مناڵان بکرێت.

 

7 – هەڵبژاردنی یاری بۆ منداڵەکانتان جێبهێڵن

خێزانەکان بۆ گەشەکردنی مێشک و هۆشی منداڵەکانیان بە تایبەتی حەز بە یاری دەکەن. بەڵام کۆرپەکە کاتێک خۆی دەناسێت، سەری لە شتەکانی دەوروبەری سوڕدەمێنێت و بە جۆرێکی دیکە حەزی خۆی دەردەبڕێ. واتە زۆربەی یارییە ڕەنگاوڕەنگەکان سەرنجیان ڕاناکێشن. منداڵ بۆ یەکەم جار دەیەوێت ئەو ئامێرانە بدۆزێتەوە کە لە چێشتخانەدا بەردەستن، کەوچک و چنگاڵ و قاپ و هەموو ئەو ئامێرانەی کە بەردەستن. واتە کاتێک منداڵەکەت مەنجەڵەکە هەڵدەگرێت و قاپەکەی دەخاتە سەر، ئەوە خۆی لە خۆیدا ڕاهێنانێکی زەینی و هۆشییە. منداڵێک کە ئەم کارە دەکات، خۆی وەرزشی زەینی دەکات.

 

8- لەو شتانەی کە هۆش و مێشکی منداڵەکەت تێک دەدەن دووربکەوە

پێویستە لەو شتانەی کە مێشکی منداڵان تێک دەدەن دووربکەونەوە. بەرهەمە تەکنەلۆژییە بەرزەکان دەبنە هۆی ئەوەی مێشکی منداڵان ئاڵۆز بێت. تابلێت و مۆبایل و تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر نموونەی ئەوەن. منداڵ پێویستە لە خودی سروشتەوە، ئاژەڵ و سەوزە بناسێت. دیتنی شێر لە ناو تابلێت نابێتە هۆی گەشەی مناڵ. هەروەها دابەزاندنی یاری بۆ منداڵان لەسەر تابلێت نابێتە هۆی گەشەکردنی هۆش و زیرەکیی منداڵ، بەپێچەوانەوە خراپتری دەکات.

 

9 – پێش هەموو شتێک هەستی خۆتان دەربڕن

بۆ ئەوەی پۆتانسێلی مێشک و هۆشی منداڵ پێش بکەوێ و گەشە بکات، پێش هەموو شتێک پێویستە هەستەکانی خۆتان نیشان بدەن. کاتێک کۆرپە لەدایک دەبێت، هەستی دایک و باوک دەبینێت و دواتر هەستی دەوروبەر دەبێتە هۆی ئەوەی توانایی هەستکردن لە منداڵەکەدا بدۆزرێتەوە. ئەمەش نیشانەی گەشەسەندنی ئەرێنییە و یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانی گەشەکردنی هۆش و مێشکە. ئەو منداڵانەی بەبێ هەستکردن گەورە بن، هەرچەندەش بە توانا بن، بەڵام هۆش و مێشکیان درەنگ گەشە دەکات.

لە لایەکی ترەوە شیری دایک بێگومان گرنگترین شتە بۆ کۆرپە. ئەو منداڵانەی بە شیری دایک پەروەردە دەکرێن، مێشک و هۆشیان خێراتر و لە ئاستێکی بەرزتردا گەشە دەکەن. هەندێک ماددە و هۆکار لە شیری دایکدا هەن کە دەبنە هۆی گەشەکردن و وریاییی مێشک. هەروه ها زۆر لێکۆڵینەوەی زانستی له سەر کاریگەرییەکانی شیری دایک له گەشەکردنی مێشک و هۆشی منداڵدا ئەنجام دراون و بێگومان شیری دایک گرنگترین شته له گەشەی منداڵدا.

KURDŞOP
771 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!