خۆپارێزی لە نەخۆشییە باوەکان لە کوردستان

بە خواردنی سەوزەو میوەکان و هەندێک خۆراکی تەندروستی وەک "پەتاتەی کوڵاو، برۆکلی، سەوزەوات، سوپی سەوزەوات، شۆفان، خواردنی کەم چەوری، گێزەر، ئەڤۆکادۆ، سینگی مریشک" و چەندین خۆراکی تر ئەتوانین خۆمان و ژینگەکەمان لە تووشبوون بەو نەخۆشییە باوانە بپارێزین، و تاکی تەندروستمان هەبێ لە کوردستان.

هانی مورتەزا

 

خۆراک، یەکێکە لە پێداویستییە بنەرەتیەکانی ژیانی مرۆڤ. ئەکرێت بڵێین هۆکارێکە بۆ مانەوەی مرۆڤ و گەشە کردنی.

هەموو خۆراکێک، ئەگەر بە شێوازێکی دروست بیخۆین، سودی خۆی بۆ ئێمەی مرۆڤ هەیە. بێگومان هەر خۆراکێک لە ڕادەی پێویستی خۆی زیاتر بخورێت، ئەوا لە جیاتی سوود بە جەستەی ئێمە بگەیەنێت، ئەبێت بە زیان و دروست بوونی نەخۆشیی جۆراوجور.

لەم بابەتەداباس لەو خۆراکانەی کوردستان دەکەین، کە هەم لە ڕووی تەندروستی و زۆر بەکارهێنانەوە زیانیان هەیە و هەم لە ڕووی کوالێتییەوە.

ئەو نەخۆشیانەی لە کۆمەڵگای کوردیدا و لە کوردستان زۆر باون بەداخەوە ئەم نەخۆشیانەن:

١- شەکرە

٢- پەستانی خوێن

٣-قۆڵۆن

٤- کەم خوێنی

 

ساڵانە کەسانێکی زۆر بە دەست ئەم نەخۆشیانەوە دەناڵێنن. دەتوانین بڵێین ئەم نەخۆشییانە باوترینن لە کۆمەڵگای ئێمەدا، کە زۆربەشی بەهۆی خۆراکی ناتەندروست و زێدە خۆری و نەبوونی کوالێتیی بەرزی خۆراکی سەرهەڵدەدەن.

 

١- نەخۆشیی شەکرە ٢ جۆرە:

ئەلف) جۆری یەکەم: ئەم جۆرەیان کاتێک تووش دەبین کە بەرگریی لەشمان خانەکانی دروستکردنی ئەنسۆلین لە پەنکریاس لەناو دەبات.

لە کۆماڵگای کوردیدا توش بوون بەم جۆرەیان زیاتر بەهۆی هۆکارە ژینگەییەکانەوە وەک ڤایرۆس دروست ئەبێت.

ب) ئەم جۆرە شەکرەیە باوترین جۆرە کە بەهۆی شێوازی ژیانی ناتەندروست یاخود بەهۆی باوانەوە توش ئەبێت، واتا لە دایک و بابەوە بۆ دەمێنێتەوە.

هۆکارەکانی توش بوون بە شەکرە:

قەڵەوی، جوڵەی کەم، گۆڕانی هۆرمۆن

٢- پەستانی خوێن: بریتیە لە بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن زیاتر لە ڕێژە ئاسایەکەی خۆی، کە ئەمەش وا ئەکات دڵ خێراتر لێ بدات و پەستان لەسەر دڵ و لولەکانی خوێن زیاد بکات.

هۆکارەکانی توش بوونی:

کێشی زیادە، خواردنی بڕێکی زۆری خوێ، وەرزش نەکردن، تەمەن، بۆماوەیی، خواردنەوەی کحول، جگەرە کێشان و هتد

٣- قۆڵۆن: نەخۆشیی قۆڵۆن یەكێكە لە كێشە باوەكان و دەبێتە هۆی پشوو تەنگی و هەوكردنی كۆئەندامی هەرس و ڕیخۆڵەكان و برینی گەدە. نەخۆش هەست بە ئازاری ناوسک ئەکات زیاتر وەک پێچ، گرژبوون، ئاوسانی سک، غازات، گۆڕانکاری لە جووڵەی ڕیخۆڵەکان، قەبزی یان سکچون، هەندێک جاریش لەگەڵ پیسیدا "لیمان" بە دی ئەکرێ، و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگۆرێت.

هۆکارەکانی توش بوون:

نانخواردنی بەپەلە، خواردنەوەی کافئین، جگەرە کێشان، شیرنەمەنییەکان، خواردنەوە کحولیەکان، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، خواردنەوە گازییەکان، پاقلەمەنیەکان، نۆک، نیسک، فاسۆلیا، لۆبیا و ...

٤-کەم خوێنی: بریتیە لەو حاڵەتەی کە لەشی مرۆڤ ناتوانێت چیتر خرۆکەی سوری ئاسایی و تەندروست بەرهەم بهێنت.

هۆکارەکانی توش بوونی:

کەم بوونی ڤیتامینی B12، نەخۆشیی درێژخایەن، کەم بوونی ئاسن، بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی وەک دژە بەکتریاکان و ...

لە باشوری کوردستان، دەتوانین بڵین کۆمەڵیک خۆراکمان هەیە کە کوالێتیی بەرزیان لەسەر نییە و هۆکاری سەرەکین بۆ نەخۆشی وەک:

زەیت، خواردنە قوتوو کراوەکان، خواردنی خێرا و ....

وەک چۆن بە خواردنی ناتەندروست توشی نەخۆشیی جۆراوجۆر دەبین، خۆشبەختانە لە وڵاتی ئیمەدا توانراوە لە ڕێگەی چارەسەر و پێدانی ڕێنمایی ئەم نەخۆشیانە کەمتر ببنەوە، ئەویش لە ڕێگەی خۆپارێزی و کەم کردنەوەی خواردنی "سوێر، چەور و شیرین" و هۆشیار بوونەوەی تاک لە کوردستان.

 

رێگریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشی لە کۆمەڵگای کوردیدا:

١- کەم کردنەوەی خۆراکە زیانبەخش و خێراکان، خواردنی سەوزە و میوە زیاد بکرێت.

٢- ئەنجامدانی وەرزش هۆکارێکە بۆ چالاک مانەوەی لەش و بەهێزبوونی لەش لە بەرانبەر نەخۆشیدا.

٣- خۆپارێزی لە ناوچەی سارد.

٤- ڕێکخستنی ژەمەکان بە خواردنی پێویست.

٥- خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی باش.

٦- کەم کردنەوەی خۆراکە پاقلەمەنییەکان.

٧- کەم کردنەوەی بەکارهێنانی دەرمان.

٨- کەم کردنەوەی بەکارهێنانی شەکر و شیرنەمەنییەکان.

 

بە خواردنی سەوزەو میوەکان و هەندێک خۆراکی تەندروستی وەک "پەتاتەی کوڵاو، برۆکلی، سەوزەوات، سوپی سەوزەوات، شۆفان، خواردنی کەم چەوری، گێزەر، ئەڤۆکادۆ، سینگی مریشک" و چەندین خۆراکی تر ئەتوانین خۆمان و ژینگەکەمان لە تووشبوون بەو نەخۆشییە باوانە بپارێزین، و تاکی تەندروستمان هەبێ لە کوردستان.

 

 

 

KURDŞOP
933 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!