شاخەکانی کوردستان پتر لە ٢٠٠٠ جۆر گیای خۆراکی و دەرمانییان تێدایە

بە گوێرەی ئەو توێژینەوانەی لەسەر گیای دەرمانی کراوە، دەرکەوتووە لە چیاکانی هەر چوار پارچەی کوردستان زیاتر لە 2000 جۆر گیای دەرمانی لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان هەیە

شاخەکانی کوردستان پتر لە 2000 جۆر گیای خۆراکی و دەرمانییان تێدایە

 

لەگەڵ هاتن و دەستپێکی وەرزی بەهار، چەندین جۆری ڕووەک و گیای جۆراوجۆر لە شاخەکانی کوردستان بەدی دەکرێن و دەبنە سەرچاوەی گرنگی خۆراک بۆ دانیشتووانی ناوچەکە و دەوروبەر و سوودی ئەم گیایانە نەبڕاوەن و لە خاکی کوردستانەوە سەرچاوەیان گرتووە .

هەبوونی ئەم ڕووەک یاخود گیا سروشتی و خۆڕسکانە، بووەتە هۆی دروستبوونی بازاڕچەیەکی جوان لەو ناوچە و  شارانەی کە دەوڵەمەندن بەم سەرچاوە سروشتییانە.

بۆ نموونە ناوچە و شارەکانی وەک ڕانیە، قەڵادزێ، حاجی ئۆمەران، شارەزوور، قەندیل، پاڵنگان، کامیاران، جوانڕۆ، مەریوان، دیواندەرە، سەوڵاوا، دەرسیم، کرماشان و هتد

ئەو گیایانەی کە زیاتر وەکوو سەرچاوەی خۆراک بەکار دەهێندرێن ژمارەیان ١٥-٢٥ جۆرە؛ گرنگترینەکانیان بریتین  لە:

کەنگر، گێلاخە، قازیاخە، سوورەبنە، خوژە، گۆزروان، هەڵامە، پیچک، هاز، شنگ، ڕێواس، پیفۆک، کووزەڵە، کنیواڵ، بەڕەزا،  قارچک، پونگە، تورشکە و ...

بە گوێرەی ئەو توێژینەوانەی لەسەر گیای دەرمانی کراوە، دەرکەوتووە لە چیاکانی هەر چوار پارچەی کوردستان زیاتر لە 2000 جۆر گیای دەرمانی لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان هەیە کە ئەمە جێگای خۆشحاڵیە کە وڵاتەکەمان دەوڵەمەندە بەم هەموو ڕووەکە سوودبەخش و دەرمانییانە، کە دەتوانین سوودی زۆر باشیان لێ وەربگرین بۆ چارەسەری سروشتی

گرینگترینی ئەو ڕووەکانە بریتین لە:

گوڵە حاجیانە، ڕازیانە، کوڵە زەرد، جاترە، تالیشکە، کاسنی، شیرین بەیان، کاردی، گوڵە وەنەوشە و هتد  

 

زۆربەی ئەم ڕووەک یاخود گیا سروشتییانەی کە هەن دەتوانرێ بە وشک کراوییش سوودیان لێ وەربگیرێت، هەم بە شێوەی دەرمانی و، هەم بەکارهێنانی لە خواردندا .

 

لە ڕووی تەندروستییەوە:

سوودەکانی پیچک: جووڵەی لەشی مرۆڤ زیاد دەکات، چالاکی دەکات، پێستی مرۆڤ لە وشکی دەپارێزێت، سووڕی خوێن چالاک دەکات، ددانەکان و ئێسکی مرۆڤ بەهێز دەکات.

سوودەکانی تاڵیشکە: پەنکریاس چالاک دەکات، شەکرە ڕێک دەخات، لەشی مرۆڤ لە هەوکردن ئەپارێزێت، بۆ لەناوبردنی بەردی گورچیلە بەسوودە، هۆرمۆنی ئافرەتان ڕێک دەخات، ڕەنگزەردی کەم ئەکاتەوە، بۆ بیرگە(زاکیرە) باشترین دەرمانە.

سوودەکانی جاترە: بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سک بەسوودە و دژی هەوکردنە؛ شەکری خوێن کەم دەکاتەوە، بۆ تەندروستی ناو دەم سوودی هەیە، بۆ کۆکە و پەتا سودێکی زۆری هەیە، بەسوودە بۆ پاراستنی پێست و دوورکەوتنەوەی لە چرچ و لۆچی، بۆ دڵەکزێ و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس سوودی هەیە؛ ڕێگرێکی سەرەکییە بۆ جۆرەکانی شێرپەنجە بەتایبەتیش شێرپەنجەی قۆڵۆن.

سوودەکانی کاردی: ئەم جۆرە گیایەش سوودی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی قۆڵۆن، بۆ ڕەبۆ سوودی هەیە، ڕێگرە لە ڕووتانەوەی قژ، چالاکیی سووڕی خوێن زیاد دەکات و بۆ ئەو پەتایانەی وەرزین بەسوودە.

لێرەدا بۆمان دەردەکەوێ کە وڵاتی ئێمە چەندە دەوڵەمەندە بەو سەرچاوە سروشتییانەی دەتوانرێ چەندین سوودیان لێ وەربگیرێت و ڕووەکی سروشتییش یەکێکە لەو دەرامەتانەی کە خەڵکی کوردستان بە گشتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەتوانن سوودێکی گەورەیان لێ ببینن بۆ سەرچاوەی دەرمانی و بەتایبەتیش لە چارەسەری سروشتیدا. خۆشبەختانە توانراوە بە ڕادەی پێویستیش سودیان لێ وەربگیرێت و دەتوانین بە هەناردەکردنیان بۆ ناوچەکانی دەوروبەر بیکەینە سەرچاوەیەکی باشی داهات لە کوردستان.

 

 

 

KURDŞOP
2014 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!