ئامێر ناسیی مۆسیقا – بەشی 12 (دیوان)

 

هاوار هەورامان

 

ئامێری  دیوان

_ ئه‌م ئامێره به ناوی ساز، ساز دیوان، باغڵه‌مه، جوره و بزق ده‌ناسرێ.

_ له بنه‌ماڵه‌ی ئامێره ژێداره‌کانه که به یارمه‌تیی ڕیشه (مزراب) ده‌ژه‌ندرێ.

_ له داره‌کانی گوێز، توو، ئه‌فرا و... چێ ده‌کرێ.

 

‌ به گشتی به چوار شکل و قه‌باره‌ دروست ده‌کرێ.

_ ده‌سکی درێژ و کاسه‌ی مامناوه‌ند.(دیوان)

_ ده‌سکی کورت و کاسه‌ی گه‌وره.(باغڵه‌مه)

_ ده‌سکی کورت و کاسه‌ چکوله(جوڕه)

_ ده‌سکی پان و درێژ و کاسه‌ی گه‌وره که له کاسه‌ی به‌ربه‌ت ده‌چێ (بزق).

                                      

_ ئه‌م ئامێره له‌م به‌شانه درووست بووه:

_ کاسه‌(سندوقی ده‌نگ)، ڕوی کاسه(سه‌فحه)، ده‌سک(ده‌سته)، سه‌رده‌سک (جێگه‌ی کلیل یان ماڵی کلیل)، ژێ، ژێگیر، پرد و کلیل

 

_ کاسه(سندوقی ده‌نگ)

_ کاسه‌ی ئامێری دیوان به دو شێواز چێ ده‌کرێ که هه‌ر کام له‌م دو شێوازه بۆ خۆی گه‌وره‌یی و بچووکیی هه‌یه.

_ جۆری یەکەم: کاسه‌یه‌ک هه‌ر وه‌کوو ئامێری ته‌نبوور هه‌ڵیده‌کۆڵن و نێوه‌که‌ی خاڵی ده‌کرێ.

_ جۆری دوهه‌م وه‌کوو ئامێری عوود چێ ده‌کرێ واته له له‌ته داری بچوک که پێکه‌وه ده‌چه‌سپێندرێن.

     

_ ڕووی کاسه (سه‌فحه)

_ ڕووی کاسه‌ له جۆرێک داری کاج به ناوی ئێسپروس دروست ده‌کرێ که ڕه‌گه‌کانی ڕاست و ڕێکن.

_  به پێی قه‌باره‌ی جۆراوجۆری ئه‌م ئامێره، پانیی ڕووی کاسه‌ له ١٥ بۆ ٣٥ و درێژایی له ٢٥ بۆ ٥٠سانته.

 

_ ده‌سک(ده‌سته)،سه‌ر ده‌سک (جێگه‌ی کلیل یان ماڵی کلیل)

_  ده‌سکی ئه‌م ئامێره له داره‌کانی گوێز، ئه‌فرا، ڕاش و... دروست ده‌کرێ.

_ درێژاییی ده‌سکی ئامێره‌که به دوو شێوه‌ی ده‌سته درێژ و ده‌سته کورته. له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ و چکووله‌ییی ئه‌ندازه‌ی کاسه‌ له پێوه‌ندیدان. (سازی کاسه گه‌وره‌ی ده‌سته کورت،کاسه‌ گه‌وره‌ی ده‌سته درێژ)

_ ڕووی ده‌سکی ئامێر ڕێک و ته‌خت ده‌کرێ و ژێر ده‌سکی ئامێره‌که‌ش خرت ده‌کرێته‌وه، وه‌کوو پیتی(u).

 

_ درێژاییی سه‌رده‌سک یان سه‌ر‌ده‌سته ٢٢ بۆ٢٣  سانته و کلیله‌کان له‌سه‌ری جێگیر ده‌بن.

_ به گشتی باغڵه‌مه و دیوان ٧ بۆ ٩ کلیل و جوڕه و بزق ٦ کلیلیان هه‌یه.

 

_ ژێ، ژێگیر

_ ژێیه‌کانی ئه‌م ئامێره له جوره و بزق ٦ و له دیوان و باغڵه‌مه دا ٧ بۆ ٩ ژێن.

_ ژێگیر له لای خواره‌وه‌ی کاسه له سه‌رووی پشتبه‌ند ده‌درێ. له‌ته دارێکی بچوکی سه‌خته دار کونی وردی تێده‌کرێ و ژێیه‌کانی تێده‌هاڵێنن. به‌م‌ شێوازه‌یه که له وێنه‌کاندا پێشان دراوه.

 

_ پرد

_ دو جۆره پردی هه‌یه. له‌دار دروست ده‌کرێ و شوێنی دانانی ژێیه‌کان له‌سه‌ری دیاری کراوه. یه‌کیشیان له کۆتایی ده‌سکی ئامێره‌که له لای سه‌ره‌وه‌دایه.

 

_کلیل

_ کلیل له درای سه‌خت و ڕه‌ق چێ ده‌کرێ. (زۆرینه داری گوێز،ئابنووس و ...)

_ سه‌رێکی ژێ له ژێگیر ده‌هاڵێنرێ و به سه‌ر دوو دانه پرددا ده‌ڕوا و ده‌گاته جێگای کلیله‌کان و له پاشان ئه‌و سه‌ره‌ی دیکه‌شی له کلیله‌کان دا لوول ده‌کرێ.

_ هه‌ر ژێیه‌ک کلیلی خۆی هه‌یه و شل و توندی و ڕاگرتنی ژێیه‌کان به یارمه‌تیی کلیل ئه‌نجام ده‌درێ.

 

        

KURDŞOP
684 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!