ئامێر ناسیی مۆسیقا – بەشی 10 (عوود)

هاوار هەورامان

 

ئامێری عوود

_ ئه‌م ئامێره به ناوی عوود و به‌ربه‌ت ده‌ناسرێ.

_ له بنه‌ماڵه‌ی ئامێره ژێداره‌کانه که به یارمه‌تیی ڕیشه (مزراب) ده‌ژه‌ندرێ.

_ له داره‌کانی گوێز، توو، ئه‌فرا و... چێ ده‌کرێ.

_  عوود و به‌ربه‌ت له ڕووی شکل و قه‌باره‌وه لێک ده‌چن به‌ڵام له چه‌ند خاڵدا جیاوازن.

_ جیاوازییه‌کان برییتیین له:

_ کاسه‌ی به‌ربه‌ت چکۆله‌تره.

_ ده‌سکی به‌ربه‌ت درێژتره.

_ به‌ربه‌ت خاوه‌نی پێنج جووت واته ده‌ دانه ژێ (سیم)ـە و ژێێه‌کانی عوود یازده بۆ سێزده دانه‌ن.

 

_ ئه‌م ئامێره له‌م به‌شانه درووست بووه:

_ کاسه‌(سندوقی ده‌نگ)، ڕووی ئامێر(سه‌فحه)،ده‌سک(ده‌سته)، ڕوو ده‌سک(ده‌سته)، سه‌ر ده‌سک(جێگه‌ی کلیل یان ماڵی کلیل)، ژێ، ژێگیر، پرد، کلیل، ڕیشه

 

_ کاسه(سندوقی ده‌نگ)

_ کاسه‌ی ئامێری عوود له شێوه‌ی هه‌رمێ ساز ده‌کرێ.

_ به پێچه‌وانه‌ی ئامێری ته‌مییره، یه‌ک تیکه ‌نییه و له له‌ته داری چوار سانت پانی حه‌فتا سانت درێژ که ئه‌ستووراییی هه‌ر کامیان سێ بۆ سێ سانت و نیوه دروست ده‌بێ.

_ درێژایی کاسه چل و هه‌شت بۆ په‌نجا، قوڵایی کاسه هه‌ژده بۆ نۆزده و هه‌روه‌ها پانیی کاسه سی و شه‌ش بۆ سی و حه‌وت سانته.

 

_ ڕووی ئامێر(سه‌فحه)

_ له داری کاج دروست ده‌بێ.

_ به مه‌به‌ستی ده‌نگدانه‌ده‌ره‌وه‌ی ئامێره‌که، له نێوه‌راست بازنەیەکی گه‌وره‌و له هه‌رلایه‌کێش دوو بازنەی چکۆله ده‌ردێنن.

_  کاتێک ژێیه‌کان کۆک ده‌کرێن و توند ده‌بن، قورساییه‌کی زۆر ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووی ئامێره‌که، به مه‌به‌ستی به‌رگیریکردن له ڕۆچوون و شکانی ڕووی ئامێر له دیوی ژووره‌وه له‌ته داری چکۆله‌ی لێ ده‌درێ(پرد).

 

 

_ ده‌سک(ده‌سته)، ڕوو ده‌سک(ده‌سته)، سه‌ر ده‌سک (جێگه‌ی کلیل یان ماڵی کلیل)

_ درێژاییی ده‌سک نۆزده بۆ بیست سانته.

_ سه‌رێکی ده‌سکی ئامێر ده‌چێته‌ نێو گه‌رووی کاسه‌وه و ڕوو ده‌سکێکی دار ئابنووس یان سه‌خته دار له سه‌ر ده‌سک ده‌درێ ده‌توانرێ هه‌تا سه‌روو داییره‌ی ڕووی ئامێر درێژ ده‌بێته‌وه.

 

_ سه‌رێکی دیکه‌شی له جێگه‌ی کلیله‌کان واته ماڵی کلیله‌کان گیر ده‌بێ.

_ درێژاییی جێگه‌ی کلیله‌کان بیست سانته و سێ سانت و نیو پانه و جێگای ڕاگیر کردنی کلیله‌کانه.

 

_ژێ ،ژێگیر، پرد

_ ژێیه‌کانی ئه‌م ئامێره له ده هه‌تا سێزده دانه‌ن و لاستیکین. له ژێ ئامێره‌کانی ته‌مییره،سه‌نتوور، دیوان ئه‌ستوورترن.

_ ئامێری عوود دو جۆره پردی هه‌یه. له‌ته‌ دار یان پلاستیکی  ده سانتی که له لای خواره‌وه‌ی کاسه‌وه داده‌نرێ و شوێنی دانانی ژێیه‌کان له‌سه‌ری دیاری کراوه و ژێگیر و پرد هه‌ر یه‌کێکن.یه‌کیشیان له کۆتایی ده‌سکی ئامێره‌که له لای سه‌ره‌وه‌ دایه.

پرد و ژێگیر له سه‌ر یه‌ک داده‌ندرێن و ژێگیر کونی چکووله‌ی تێ ده‌کرێ و ژێیه‌کانی تێ ده‌هاڵێنن.

  پردی سه‌ره‌وه‌ی ئامێر

 

پرد

 

_کلیل

_ کلیل له درای سه‌خت و ڕه‌ق چێ ده‌کرێ.

_ سه‌رێکی ژێ له ژێگیر ده‌هاڵێنرێ و به سه‌ر دوو دانه پرددا ده‌ڕوا و ده‌گاته جێگای کلیله‌کان و له پاشان ئه‌و سه‌ره‌ی دیکه‌شی له کلیله‌کاندا لوول ده‌کرێ.

_ هه‌ر ژێیه‌ک کلیلی خۆی هه‌یه و شل و توندی و ڕاگرتنی ژێیه‌کان به یارمه‌تیی کلیل ئه‌نجام ده‌درێ.

 

_ریشه

_ له شاخ یان پلاستیک دروست ده‌کرێ.

_ به‌ دو قامکی ده‌ستی ڕاست یان چه‌پ ( بۆ ژه‌نیاری ده‌سته چه‌پ) ده‌گیرێ و به لێدانی ژێیه‌کان، ده‌نگی ئامێر ساز ده‌بێ.

KURDŞOP
791 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!