هاوار هەورامان
ئامێری سورنا
_ ئەم ئامێره له ناوچەکانی کوردوستان به ناوەکانی سورنا، زورنا و زرنا دەناسرێ.
_ له بنەماڵەی ئامێری دارینی بایی پیک داره. له کوردستان به سێ شێواز دروست دەکرێ.
یەکەم
ئامێری سورنا له ناوچەکانی ئەردەڵان،کرماشان، لوڕستان، ئیلام، هەمەدان، بابان و بەشێک له گەرمیان (بەشی کەلهوڕ و لەک) به گشتی ناوەند و باشووری زاگرۆس.
دووهەم
هەموو باکووور و ڕۆژئاوای کوردوستان، موکریان، تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ، سۆما، برادۆست، سەرحەد له بەشی ڕۆژهەڵات، بادینان، سۆران، هەولێر هەتا کەرکووک.
سێهەم
هەرێمەکانی کوردانی ئیێزدی له ئەرمێنیا و کوردانی خۆراسانی باکوور
_ کورتی و درێژی ئامێرەکه له هەر ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکەی کوردەواری جیاوازه.
_له ژوورووی کوردوستان (هەرێمی کوردانی ئێزدی له باکووری ئەرمێنیا) قەبارەی سورنا به نیسبەتی ناوچەکانی تر چکۆله و کورتە و خاوەنی دەنگی زیل و تیژه. هەتا بەرەو باشوور بڕۆین، قەبارەی ئامێرەکه درێژتر و دەنگی گڕ و بەم دەبێ و له پاشان له ناوچەی لوڕستان له نێو لوڕی بەختیاریدا ئامێرەکه له ڕووی قەبارەوه درێژ و گەورەتر دەبێ و ئامێرێکی دیکه به ناوی کەڕنا، کەڕەنا یان کەڕەنایه کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
_ ئامێری سورنا لەم بەشانه پێک هاتووه که بریتیین له:
پیک، میل، دەم بەست، بەربەست، نیرەومێوه
_ پیک
_ له قامیش یان زەل چێ دەبێ.
_قامیشی پیکی سورنا چرچ و نەرمه به ناوی پووکه یان پووچەک دەناسرێ.
_ به فووتێکردن له پیک دەنگ دروست دەبێ.
وێنەی قامیشی پووچەک و پیکی سورنا
_ میل
_ له کانزای زەرد(برنجی)،وەرشەو(ئێستیل) دروست دەکرێ.
_ درێژایی میلی سورنا له ٤ هەتا ٨ سانت به پێی ناوەچەکان،جیاوازه.
_ پیک لەسەر میل دەبەسترێ و دەنگی پیک له ڕێگای میلەوه دەچێته نێو نێره و مێوەی سورنا.
_ لای خوارووی میل به دەزوو یان بەن دەورپێچ دەکرێ و دەچێته نێو سەری نێرە و مێوە.
وێنەی میلی زەرد و وەرشەو
وێنەی میل و پیک
_ دەم بەست(دم بەست)
_ له دوو لەته داری بچووک چێ دەکرێ و پێکەوە دەلکێندرێ.
_ دەمبەست له ئامێرەکانی نایه و سورنا به مەبەستی ئاگاداری و ڕێک و ساف کردنی دەمی پیک کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
_ بەربەست
_ چەند ناوی دیکەشی هەیه که بریتیین له:
بەردەمی، سەدەف، دەم سەدەف، دەمامک، ماسک
_ له کاتی گووپ هەڵدان و فووتێکردن دەم و لێوی ژەنیار کۆ دەکاتەوەو و قورساییی دەم و لێو دەکەوێته سەر بەربەستی ئامێرەکه.
_ بەربەست له شوێنی گەرمەسێر به هۆی پێشگیری له عارەق کردنی دەم و لێوی ژەنیار له پێست و توێکڵی نارگیل دروست دەکرێ. له ناوچەکانی تر له دار چێ دەکرێ.
_ به شێوەی سەناعی لەم سەردەمەشدا له پلاستیک و کانزا دروست دەکرێ.
_ نێوهڕاستی بەربەست بە شکڵی بازنە یان ئەستێره کون دەکرێ و پیک و میل به نێویدا دەکرێ و لەسەر لێواری ناو قەدی میل جێگیر دەبێ.
وێنەی بەربەستی نارگیل، دار، پلاستیک
_ نێرەومێوه
_ له دارێک جیا له داری سورنا دروست دەکرێ. هەڵبەت نێر و مێوەی داری قەیسی لەسەر سورنای دار قەیسی کێشەی دەنگی نابێ.
_ له شێوە زارەکانی کوردوستاندا نێرەومێوه به ناوەکانی حەپەلوول،نێر و ما،دوو شاخه، بەچ، گەڕ دەناسرێ.
_ نێرەومێوه هەتا سەروو کونی سێهەم له ئامێرەکه دەگرێ و دەنگ ڕادەدا بۆ نێو سورنا.
_ دەنگ له پیک ڕا بۆ میل و لەوێش ڕا بۆ نێرومێو و له پاشان بۆ نێو ئامێرەکه دێ.
_ جیاوازیی گەرووی ئامێری سوورنا
_ دوو شێوازی دروستکردنی گەرووی سورنا