ئەرمەنستان و گورجستان
دە سەردەمێ ک نوخبەل کورد باکوور هەی زی دمای ئەڵمەزرەنن کومار تڕکیە ڤە ناچاری دەرڤەدەر بین، کوردەل دە ئەرمەنستان سوڤیەت دەس کردن ڤە ئەڵمەزرەنن یەکەم و تاکە شانۆی کوردی دە جهان ک دەوڵەت پاڵپشتی ئەژەی دکرد. ئەونی تەنیا ڤە پاڵپشتی کەسایەتییەل کولتووری ئەرمەنی جوور هاکۆب غەزاریان یا لازۆ (١٨٦٤-١٩٢٩) تۆنسن ڤەی ئارمانجە بڕەسن ک ڤەگەرد نڤیسین و چاپکردن یەکەم کتەو ABC کوردی دە ساڵ ١٩٢١ دە بنبڕکردن نەخوەنەڤاری کوردەل سوڤیەت دەسمەتیدەر بین (بۆییک، ٢٠٠٤: ١٢). لازۆ همشۆن ئەحمەدێ میرازی (١٩٦١-١٨٩٩) و کەسەلێ تر، یەکەمین خوەنەگەی شەوانەڕووژی کوردی دە تفلیس ئەڵمەزرەن و هێچنەیش شانۆنامەل کوردی دە کوومەڵەیێ ڤە ناو "لوکاشین" نمایش کرد. ئەو شانۆگەریەلێ ک دەورە نمایش دکریان بریتی بین ئەژ "زەمانێ چوویی" ئەژ میرازی و "گوستیل" و "قەلەن" ئەژ لازۆ (بۆییک، ٢٠٠٤: ١٠٤-٥). ئێ گرووپ نافەرمی تئاتر کوردییە دە کوتاییەل دەهەی ١٩٢٠ دە تفلیس و ئاواییەل ئەرمەنی ڤە دانیشتووەل کورد تئاترەل خوەی نمایش دکرد.
ئەلفوبێ کوردی ١٩٢١-١٩٢٨ ڤەسەر بنەمای زۆن ئەرمەنی
ئەحمەد میرازی
دە ئەرمەنستان، شانۆنامەل کوردی ڤەر یەکەمین گل دە دەهەی ١٩٣٠ چاپ کریان. ئێ شانۆنامەلە ک ڤە شێڤەی سەرەکی ڤەسەر تەوەر کوومەڵایەتی-سیاسی بین، بریتین ئەژ: "قوتیا دوو-دەرمانان" (١٩٣٤) ئەژ نڤیسین هەجییێ جندی (١٩٩٠-١٩٠٩)، "زەمانێ چوویی" (١٩٣٥) ئەژ نڤیسین ئەحمەدێ میرازی و "ڕەڤا ژنێ" (١٩٣٥) ئەژ نڤیسین وەزیرێ نادری (١٩٤٧-١٩١١). دە ساڵ ١٩٣٧، یەکەم شانۆی کوردی ڤە پاڵپشتی دەوڵەت دە ئەلەگەز، ئاواییێ دە ئەرمەنستان ک ڤە شێڤەی سەرەکی کوردەل ئێزەدی دەورە نیشتەجان، ئەڵمەزریا. ئەو گرووپە شانۆییە ئەژ جوانەل کورد دەڤەر ئەلەگەز و ئەژ لایەن دوو دەرهێنەر ڤە ناوەل تسۆلاک نیکۆغۆسیان ئەرمەنی و جەلاتێ کۆتۆ-ی کورد ڤەڕێەودچی. دە نۆڤامبر ١٩٣٧، شانۆی کوردی دەوڵەتی دە ئەلەگەز یەکەمین شانۆگەری خوەی ڤە ناو "خولقاندنا ڕۆژێ" ئەژ نڤیسین سامسۆن کاژۆیان، ک شانۆگەرییێ تایبەت ڤە بیستەمین ساڵیاد شووڕش ئۆکتۆبر بی نمایش کرد. شانۆی کوردی پاڵپشتی هونەرمەندەل ئەرمەنی جوور یاریگەر مکرتیچ جانان، دەرهێنەر ئامۆ خرازیان و شانۆنامەنڤیسەل سۆرن گینحسیان و واردجس شۆگریان و چەن کەس تر داشت. ئێ شانۆکارلە، یاریگەرەل جوان کورد پەرڤەردە کردن ک دە درێژەی چەن ساڵ، ڤە بەشداریکردن دە فستیڤاڵ نیشتنمانی شانۆ دە تفلیس، ناوبانگ گەپێ ڤەدەس ئەوردن (بۆییک، ٢٠٠٤: ١٠٣-١٢).
حەجییێ جندی
شانۆی کوردی ئەلەگەز دە درێژەی دە ساڵ هەبوون خوەی نزیکە سی شانۆنامە نمایش کرد ک چوار ئەژۆن ئەژ لایەن نڤیسەرەل کوردەو نڤیسریایین: "مراز" ئەژ نڤیسن هەجیێ جندی، "خوشکا دۆختریێ" و "برا" ئەژ نڤیسین جەردۆیێ گەنۆ (١٩٤٥-١٩٠٤) و "لور-دە-لور" ئەژ نڤیسین جەلاتێ کۆتۆ. کەسایەتیەل تر فەرهەنگی کورد ک ئەژ تئاتر کوردی پاڵپشتی کردن بریتین ئەژ: ئەمینێ ئەڤدال (١٩٦٤-١٩٠٦)، جاسمێ جەلیل (١٩٩٨-١٩٠٨)، یووسفێ بەکۆ (١٩٦٩-١٩٠٩)، سەمەند سیابەندۆف (١٩٩٨-١٩٠٩) و میرۆیێ ئەسەد (٢٠٠٨-١٩١٩) نڤیسکار و سەردەبیر ڕووژنامەی کوردی "ڕێیا تەزە".
ڤێنەیێ ئەژ شمارەل سەرەتایی (٢٥) ڕووژنامەی ڕێیا تەزە
دە درێژەی جەنگ جهانی دووەم، شانۆی کوردی ئەرمەنستان شانۆگەریەل لایەنگر سوڤیەت بەرهەم ئەورد ک همدەنگی کوردەل سوڤیەت ڤەگەرد ئەو ڤڵاتە نشۆن ددا. دە نەو شانۆنامەل نیشتمانپەرڤەرانە شانۆنامەنڤیسەل ئەرمەنی جوور ئاشۆن شایبۆن، نیری زاریان و سۆرن گینۆسیان بین. ڤەر نموونە، "هەسۆ"-ی گینۆسان، چارەنووس ژن و مێرد جوان کوردێ ڤە ناوەل هەسۆ و لەیلا نشۆن دێ هێمای نیشتمانپەرڤەری جوانەل سوڤیەت بین (جەعفەرۆفا، ٢٠٠٠: ٤٨). شانۆی کوردی هێچنەیش چەندین شانۆنامەی ناسریای سۆسیال ڕیالیسی ئەژ لایەن شانۆنامەنڤیسەل ئەرمەنی و گورجستانی و ئازربایجانی جوور "پەپۆ" ئەژ نڤیسین گابریل سوندوکیان، "ڕووح شەیتانی" ئەژ نڤیسین ئەلەکساندەر شێروانزادە، "سەخرە" ئەژ نڤیسین ورتانس پاپازیان و "سەڤل" ئەژ نڤیسین جەعفەر جەبارلی و هتد نمایش کرد (بۆییک، ٢٠٠٤: ١٠٩).
شانۆنامەنڤیسەل ئەرمەنستانیش ڤەر شانۆنامەل خوەیۆن ئەژ ژیان کوردی و فۆڵکلۆر کوردی کەڵک گرتن. یە ڤە خاسترین شێڤە ئەژ لایەن "کەچا مراکێ" نڤیسین گینۆسیان، "کەر و کولک" (کار و کولک، ڤەپێ یەێ حماسەی قەدیمی کوردی)، "جەجێزەرێ و سیابەند"، "ئەولەدێ چیایێ ڕەش" و "مێرخاسێ باژارێ جزیرێ" کەفیە ڤەر چەو.زادزاد ڤە ڤتەی عەسکەرێ بۆییک، بڕێ ئەژ دە ڤیر مەنەترین نمایشەل شانۆی کوردی ئەلەگەز بریتین ئەژ "خەجێزەرێ و سیابەند"، "کەر و کولک" و شانۆگەرییێ ک ڤەسەر بنەمای "مەم و زین" ئەژ نڤیسین سۆغۆمۆن تارۆنتس (بۆییک، ٢٠٠٤: ٩-١٠٨).
دە ساڵ ١٩٤٧، گێچەڵ دارایی و ئەڵڤەشانەوەی یەکێتی شانۆوەل هەرێمی ڤە کوتایی ڤە شانۆی کوردی ئەلەگەز و شانۆوەل تر ئەورد. ڤەلێ شانۆی کوردی دە درێژەی دەهەل دمایینیش ڤە تەمامیەو ئەژ نەو نەچی. دە ساڵ ١٩٥٥، بەش کوردی ڕادیۆی گردی ئێرەڤان یەکەم بەرنامەل خوەی ک تیشک خسە سەر گورانی و شانۆگەری ڕادیۆیی پەخش کرد. یەکەم ئەزموون دراما دە ڕادیۆی کوردی، "گولیزەر" ئەژ نڤیسین ئەمینێ ئەڤدال بی ک دە ساڵ ١٩٥٧ بەرهەم یەتوویی. ڤەگەرد ئەڤەی ک ڕادیۆ جای نمایش فیزیکی گرت، چەندین نڤیسکار کورد، جوور عەسکەرێ بووییک (ڤەدیریەتەی ١٩٤٥) و عەزیزێ گەردەنزەری (ڤەدیریەتەی ١٩٤٥)، یەکەم شانۆنامەل خوەیۆن ڤەر ڕادیۆ تئاتر نیسەنن. ڕادیۆی ئێرەڤان ڤە پەخشکردن ئێ شانۆنامە و گورانیلە ڤە زۆن کوردی، ڕۆڵ گرینگێ دە ژیان کولتووری کوردەل ناو و دەرەوەی سنوورەل یەکێتی سوڤیەت داشت، بەتایبەت دە باکوور و تڕکیە ک زۆن کوردی قەدەغە کریایی.
دە ساڵ ١٩٨٠، شانۆی کوردی دە تفلیس ئەژلایەن میرازێ ئوزۆ جەعفەرۆف (٢٠٠٨-١٩٤٧) ئەڵمەزریا و یەکەمین گرووپ شانۆی کوردی گورجستان پێک یەت. ئەڤەیش دمای ئەڤەی حزب کۆمۆنیست گورجستان سیاسەت لێبوردەییێ ڤەراڤەر ڤە کەمینەل گرتەڤەر ممکن بی. کۆمدیای عەسکەرێ بۆییک، "سنجۆ قیزا خوە ددە مێر"، ک دە ئاپریل ١٩٨٠ نمایش کریا سەرەتای شانۆی کوردی دە گورجستان بی. زیزی دمای ئێ شانۆگەرییە، "جیران" ک ڤەسەر بنەمای شانۆگەرییێ ئەژ گئورگی خۆگایف و شانۆنامەی "خەجێزەرێ و سیابەندۆ" ئەژ نڤیسین هایک بەیلەریان بی تۆسنێ ڕەشید (ڤەدیریەتەی ١٩٤١) ئەڵگەردەنیا سەر زۆن کوردی چییەو نوا. کتەو "سیابەند و خەجێ" نڤیسین ڕەشید دە ساڵ ١٩٨٨ دە ستۆکهۆڵم ئەژ لایەن چاپەمەنی "ڕۆژا نوو" چاپکریا.
یە "خەسوو"، ئقتباسێ ئەژ شانۆنامەی شانۆنامەنڤیس ئازەربایجانی مەهدی شەمخالۆف بی ک ڤە دڵخوازترین بەرهەم تئاتر کوردی. شانۆنامەکە ڤە دەرهێنەری میرازێ ئوزۆ دە دوو فستیڤاڵ سوڤیەت خەڵات ڤەدەس ئەورد و دە چەن ڤڵات جوور ئەرمەنستان دە ساڵ ١٩٨٣، قەزاقستان دە ساڵ ١٩٨٧، ڕووسیە دە ساڵ ١٩٨٨ و ١٩٩٠، فەرانسە دە ساڵ ١٩٩١ و سووریە دە ساڵ ١٩٩٢ تووڕ ڤەرێەو برد. جەعفەرۆفا دەمتەقە ئەژ ئەڤە کەرێ ک دمای ئێ سەرکەفتنە بی ک ڤە تئاتر نازناو فەرمی "تئاتر مەردمی" بەخشیا (جەعفەرۆفا، ٢٠٠٠: ١-٥٠).
ڕزۆمەی شانۆی کوردی تفلیس دەخوەگر چەندین شانۆنامەی بیانییە، ئەژ ئەونی تۆنیمن ڤە "تا ئەو ڤەختەی ک گاری گا چەپ کەرێ" ئەژ نڤیسین ئوتیا ئیوسلیانی، "ئەژ سێ تا شەش" نڤیسین ئەلەکساندەر چخائیدزە، "بیست دەقیقە ئەگەرد فریشتەیێ" نڤیسین ئەلەکساندەر وامپیلۆف، "ماڵ م ماڵ تو نیە" ئەژ نڤیسین ژیریر ئانانیان، "پەل دار" ئەژ نڤیسین یووری ویزبوور و "زۆمای بیانی" ئەژ نڤیسی ئاشووت پاپایان ئاماژە بکەریمن (جەعفەرۆفا، ٢٠٠٠: ٥٢).
دە ساڵ ١٩٩٠، "زارینا چیا" ئەژ نڤیسین عەزیزێ گەردەنزەری، درامای دیرووکیێ سەبارەت ڤە کووچ کوردەل ئێزەدی ئمپراتووریەت عوسمانی ڤە قەفقاز دە سەردەم جەنگ جهانی یەکەم، ئەژ لایەن شانۆی کوردی تفلیسەو ڤە دەرهێنەری میرازێ ئوزۆ نمایش کریا. ئێ نمایشە ڤەگەرد نمایشەل "جیران"، "سنجۆ قیزا خوە ددە مێر"، "سیابەند و خەجێ"، "مالا من مالا تە یە" و "خەسوو" ئەژ لایەن ئەنستیتۆ کوردی پاریس (ڤە سەرپەرەشتی کەندال نەزان) توومار کریایە. شانۆی کوردی تفلیس دمای ئەڵڤەشانەوەی یەکێتی سوڤیەت داخریا.
شانۆی کوردی تفلیس دە ساڵ ١٩٩٨ ڤە همکاری ئابووری دەوڵەت گورجستان تۆنس دەس ڤە چالاکییەلی بکەرێەو. همزەمان دە مۆسکۆ، شالیکۆ بێکەس (ڤەدیریەتەی ١٩٥٦)، کۆنەکار شانۆی تفلیس، تەقەلا کرد تا یەێ جمشت شانۆیی دەسپێبکەرێ. دە بەین ساڵەل ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ چەندین شانۆنامە نیسەن و نمایشۆن کرد، ئەما دە ساڵ ٢٠٠٧ بی ک ڤە شێڤەی فەرمیەو گرووپ خوەی ڤە ناو " میدیا تئاتر" ئەڵمەزرەن. گرووپ شانۆی بێکەس ڤە سەرکەفتن فرەیێ دە فستیڤاڵەل مۆسکۆ و ئامەد بەشداری کردییە. دەی ساڵەل ڤیەردە، بڕێ ئەژ شانۆنامەلی، جوور کۆمدیای دوو ئەکتی "کورد و تووتوو" (٢٠١٢) ک یەتن بێگانەل ڤە یەکێتی سۆڤیەت و سەرسامبین ئەونی ڤە کوردەل بێدەوڵەت نشۆن دێ، ئەژ لایەن گرووپەل شانۆی کوردییەو دە تڕکیە نمایش کریایە.
شالیکۆ بێکەس
……………………………………….........................
وەرگێڕانی ئەم بابەتە بە زاراوەی کرمانجیی ناوەڕاست
مێژووی شانۆی کوردی- بەشی دووەم
ئەرمینیا و جۆرجیا
لەو سەردەمەی کە نوخبە کوردەکانی باکووری کوردستان لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری تورکیا بە ناچاری ئاوارەی هەندەران بوون، کوردەکانی ئەرمانیای سۆڤیەت بە پاڵپشتی دەوڵەتی ئەو سەردەمە یەکەم و تاقە شانۆی کوردیی جیهانیان دامەزراند. ئەوان بەس بە پاڵپشتیی کەسایەتییە کولتوورییەکانی ئەرمەنی وەکوو هاکۆب غەزاریان یا لازۆ (١٨٦٤-١٩٢٩) توانییان بەو ئامانجە بگەن کە لەگەڵ نووسین و لە چاپدانی یەکەم کتێبی ABCی کوردی لە ساڵی ١٩٢١دا لە بێخبڕکردنی نەخوێندەواری لە نێوان کوردەکانی سۆڤیەت یارمەتیدەر ببن و ڕۆڵێکیان هەبێت (بۆییک، ٢٠٠٤: ١٢). لازۆ شان بە شانی ئەحمەدێ میرازێ (١٨٩٩-١٩٦١) و کەسانێکی دیکە یەکەم خوێندنگەی شەو و ڕۆژیی کوردی لە تێفلیس-یان دامەزراند و هەروەها شانۆنامە کوردییەکان لە مەجمووعەیەک بە نێوی «لوکاشین» پێشکەش کران. ئەو شانۆیانە کە لەوێ پێشکەش دەکران بریتی بوون لە «زەمانێ چوویی» لە میرازێ و «گوستیل» و «قەلەن» لە لازۆ (بۆییک، ٢٠٠٤: ١-٥). ئەم گرووپە نافەرمییەی شانۆی کوردی لە کۆتایییەکانی دەیەی ١٩٢٠دا لە تێفلیس و دێهاتە ئەرمەنییەکانی ئەو ناوچەیە، شانۆی کوردی بە دانیشتووە کوردەکانی پێشکەش دەکرد.
لە ئەرمینیا، شانۆنامە کوردییەکان بۆ یەکەم جار لە دەیەی ١٩٣٠دا لە چاپ دران. ئەم شانۆیانە کە لەسەر تەوەرە کۆمەڵایەتی-سیاسییەکان بوون، بریتی بوون لە: «قوتیا دوو-دەرمانان» (١٩٣٤) نووسراوەی هەجیبێ جندی (١٩٩٠-١٩٠٩)، «زەمانێ چوویی» (١٩٣٥) نووسینی ئەحمەدێ میرازێ و «ڕەڤا ژنێ» (١٩٣٥) نووسینی وەزیرێ نادری (١٩٤٧-١٩١١). لە ساڵی ١٩٣٧دا یەکەم شانۆی کوردی بە پاڵپشتیی دەوڵەت لە ئەلەگەز، ئاواییەکی لە ئەرمینیا کە هەر لە سەرەتاوە دانیشتووانی کوردە ئێزدییەکان بوون، پێشکەش کرا. ئەم گرووپی شانۆیە لە لایەن گەنجە کوردەکانی دەڤەری ئەلەگەز و بە دەرهێنەریی دوو دەرهێنەر بە نێوان تسۆلاک نیکۆغۆسیان-ی ئەرمەنی و جەلاتێ کۆتۆ-ی کورد بەڕێوە دەچوو. لە نۆڤەمبەری ١٩٣٧دا، شانۆی کوردیی دەوڵەتی لە ئەلەگەز یەکەم شانۆی خۆی بە نێوی «خولقاندنا ڕۆژێ» نووسینی سامسۆن کاژۆیان، کە شانۆیەکی تایبەت بە بیستەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئۆکتۆبەر بوو پێشکەش کرد. شانۆی کوردی پاڵپشتیی هونەرمەندە ئەرمەنییەکانی لە پشت بوو، هونەرمەندانێک وەکوو یاریگەر مکرتیچ جانان، دەرهێنەر ئامۆ خرازیان و شانۆنامەنووسانێک وەکوو سۆرن گینحسیان و واردجس شۆگریان و چەند کەسێکی دیکە. ئەم شانۆکارانە یاریگەرانێکی کوردییان پەروەردە دەکرد کە لە درێژەی چەند ساڵدا بە بەشداری لە فێستیڤاڵی نیشتمانیی شانۆ لە تێفلیس، نێو بانگێکی مەزنیان بە دەست هێنا (بۆییک، ٢٠٠٤: ١٠٣-١٢).
شانۆی کوردیی ئەلەگەز لە درێژەی ١٠ ساڵ چالاکیی خۆی نزیک بە ٣٠ شانۆنامەی پێشکەش کرد کە ٤ لە وانە لە لایەن نووسەرە کوردەکانەوە نووسراون: «مراز» نووسینی هەجیێ جندی، «خوشکا دۆختریێ» و «برا» نووسینی جەردۆیێ گەنۆ (١٩٤٥-١٩٠٤) و «لور-دە-لور» بە قەڵەمی جەلاتێ کۆتۆ. کەسایەتییە فەرهەنگییە کوردەکان کە پاڵپشتی شانۆی کوردی بوون بریتین لە: ئەمینێ ئەڤدال (١٩٦٤-١٩٠٦)، جاسمێ جەلیل (١٩٩٨-١٩٠٨)، یووسفێ بەکۆ (١٩٦٩-١٩٠٩)، سەمەند سیابەندۆف (١٩٩٨-١٩٠٩) و میرۆیێ ئەسەد (٢٠٠٨-١٩١٩) نووسەر و سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردیی «ڕێیا تەزە».
لە درێژەی شەڕی دووەمی جیهانیدا، شانۆی کوردیی ئەرمانیا شانۆکاری لایەنگری سۆڤیەتی بەرهەم هێنا کە سەلمێنەری هاودەنگیی کوردەکانی سۆڤیەت لەگەڵ ئەو وڵاتە بوو. لە نێو ئەو شانۆیە نیشتمانپەروەرانەدا شانۆنامەنووسانێکی ئەرمەنی وەکوو ئاشۆن شایبۆن، نیری زاریان و سۆرن گینۆسیان بەناوبانگ بوون. بۆ نموونە، «هەسۆ»ی گینۆسان، چارەنووسی ژن و مێردێکی گەنجی کورد بە نێو هەسۆ و لەیلا پیشان دەدا کە هێمایەک بوون بۆ نیشتمانپەروەریی گەنجەکانی سۆڤیەت (جەعفەرۆفا، ٢٠٠٠: ٤٨). هەروەها شانۆی کوردی چەندین شانۆنامەی بەناوبانگی سۆسیال ڕیالیستیی پێشکەش کرد کە لە لایەن شانۆنامەنووسە ئەرمەنی و جۆرجیایی و ئازەرییانێک وەکوو «پەپۆ» نووسینی گابریل سوندوکیان، «ڕووح شەیتانی» نووسینی ئەلەکساندەر شێروانزادە، «سەخرە» نووسینی ورتانس پاپازیان و «سەڤل» نووسینی جەعفەر جەبارلی و هتد نووسرا بوون (بۆییک، ٢٠٠٤: ١٠٩).
شانۆنامەنووسەکانی ئەرمینیاش لە نووسینی شانۆنامەکانی خۆیان لە ژیان و فۆلکلۆری کوردی کەڵکیان وەرگرت. ئەمە با باشترین شێوە لە لایەن «کەچا مراکێ» نووسینی گینۆسیان، «کەر و کولک» (کار و کولک، بە پێی حیماسەیەکی کۆنی کوردی)، «جەجێزەرێ و سیابەند»، «ئەولەدێ چیایێ ڕەش» و «مێرخاسێ باژارێ جزیرێ» دەردەکەوێت. بە وتەی عەسکەرێ بۆییک، بڕێک لە ماناترین شانۆیە کوردییەکانی ئەلەگەز بریتین لە «خەجێزەرێ و سیابەند»، «کەر و کولک» و شانۆگەرییەک لەسەر بنەمای «مەم و زین» بە قەڵەمی سۆغۆمۆن تارۆنتس (بۆییک، ٢٠٠٤: ٩-١٠٨).
لە ساڵی ١٩٤٧دا، کێشەی ئابووری و هەروەها هەڵوەشانەوەی یەکێتیی شانۆیانی هەرێمی، بە شانۆی کوردیی ئەلەگەز و شانۆیانەی دیکەی کۆتایی هێنا؛ بەڵام شانۆی کوردی لە درێژەی دەیانی دوایی بە تەواوی لەنێو نەچوو. لە ساڵی ١٩٥٥دا، بەشی کوردیی ڕادیۆی گردیی ئیرەڤان یەکەم بەرنامەی خۆی کە تیشکی دەخستە سەر گۆرانی و شانۆی ڕادیۆیی بڵاو کردەوە. یەکەم ئەزموونی درامای ڕادیۆی کوردی، «گولی زەر» نووسینی ئەمینێ ئەڤدال بوو کە لە ساڵی ١٩٥٧دا بەرهەم هاتبوو. لەگەڵ ئەوەی کە ڕادیۆ جێگری شانۆی فیزیکی بوو، چەند نووسەرێکی کورد وەکوو عەسکەرێ بووییک (لەدایکبووی ١٩٤٥) و عەزیزێ گەردەنزەری (لەدایکبووی ١٩٤٥)، یەکەم شانۆنامەکان بۆ شانۆی ڕادیۆیان نووسی. ڕادیۆی ئیرەڤان بە بڵاوکردنەوەی ئەو شانۆنامە و گۆرانییانە بە زمانی کوردی، ڕۆڵێکی گرنگی لە ژیان و کولتووری کوردەکانی نێو و دەرەوەی یەکێتیی سۆڤیەتی گێڕا، بەتایبەت لە باکووری کوردستان و تورکیا کە زمانی کوردی غەدەغە کرابوو.
لە ساڵی ١٩٨٠دا، شانۆی کوردی لە تێفلیس لە لایەن میرازێ ئوزۆ جەعفەرۆف (٢٠٠٨-١٩٤٧) دادەمەزرێت و یەکەم گرووپی شانۆی کوردیی لە جۆرجیا پێک دێت، ئەمەش لە کاتێکدا جێبەجێ کرا کە حیزبی کۆمۆنیستی جۆرجیا بەرامبەر بە کەمینەکان سیاسەتی لێبوردەیی گرتە بەر. کۆمیدیای عەسکەرێ بۆییک، «سنجۆ قیزا خوە ددە مێر»، کە لە ئەپریلی ١٩٨٠دا پێشکەش کرد، سەرەتای شانۆی کوردی لە جۆرجیا بوو. بە دوایدا، «جیران» کە بە پێی شانۆگەرییەک لە گئورگی خۆگایف و شانۆنامەی «خەجێزەرێ و سیابەندۆ» نووسینی هایک بەیلەریان بوو، لە لایەن تۆسنی ڕەشید-ەوە (لەدایکبووی ١٩٤١) هەڵگێڕاوە سەر زمانی کوردی و بەرەو پێش چوو. کتێبی «سیابەند و خەجێ» نووسینی ڕەشید لە ساڵی ١٩٨٨دا لە ستۆکهۆڵم لە لایەن چاپەمەنیی «ڕۆژا نوو» لە چاپ درا.
«خەسوو» کە ئیقتباسێک بوو لە شانۆنامەیەک لە شانۆنامەنووسی ئازەربایجانی مەهدی شەمخالۆف، بوو بە دڵخوازترین بەرهەمی شانۆی کوردی. ئەم شانۆنامەیە کە بە دەرهێنەریی میرازێ ئوزۆ لە دوو فێستیڤاڵی سۆڤیەت خەڵات کرا و لە چەند وڵاتێک وەکوو ئەرمینیا لە ساڵی ١٩٨٣، قەزاقستان لە ساڵی ١٩٨٧، ڕووسیا لە ساڵی ١٩٨٨ و ١٩٩٠، فەرەنسا لە ساڵی ١٩٩١ و سووریا لە ساڵی ١٩٩٢دا بەڕێوە چوو. جەعفەرۆفا باس لەوە دەکات کە دوای ئەم سەرکەوتنە بوو کە با شانۆ، نازناوی «شانۆی جەماوەری» بەخشێنرا (جەعفەرۆفا، ٢٠٠٠: ١-٥٠).
ڕیزۆمەی شانۆی کوردیی تێفلیس هەڵگری چەند شانۆیەکە، لە وانەدا دەتوانین بە «هەتا ئەو کاتەی کە عارەبانەی گا وەردەگەڕێ» بە قەڵەمی ئوتیا ئیسولیانی، «لە سێ هەتا شەش» نووسینی ئەلەکساندەر چخائیدزە، «بیست چرکە لەگەڵ فریشتەیەک» نووسینی ئەلەکساندەر وامپیلۆف، «ماڵی من ماڵی تۆ نییە» نووسینی ژیریر ئانانیان، «پەلی دار» نووسینی یووری ویزبوور و «زۆمای بیانی» نووسینی ئاشووت پاپایان ئاماژە بکەین (جەعفەرۆفا، ٢٠٠٠: ٥٢).
لە ساڵی ١٩٩٠دا، «زارینا چیا» نووسینی عەزیزێ گەردەنزەری، وەکوو درامایەکی مێژوویی سەبارەت بە کۆچی کوردە ئێزدییەکانی عوسمانی بۆ قەفقاز لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانی، لە لایەن شانۆی کوردیی تێفلیسەوە و بە دەرهێنەریی میرازێ ئۆزۆ پێشکەش کرا. ئەم شانۆیە لەگەڵ شانۆیانی «جیران»، «سنجۆ قیزا خوە ددە مێر»، «سیابەند و خەجێ»، «مالا من مالا تە یە» و «خەسوو» لە لایەن ئینستیتیوتی کوردی پاریسەوە (بە سەرپەرەشتیی کەندال نەزان) تۆمار کراوە. شانۆی کوردیی تێفلیس لە دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت داخرا.
شانۆی کوردیی تێفلیس توانی لە ساڵی ١٩٩٨دا بە هاوکاریی ئابووریی دەوڵەتی جۆرجیاوە دیسانەوە دەست بە چالاکی بکات. هاوکات لە مۆسکۆ، شالیکۆ بێکەس (لەدایکبووی ١٩٥٦)، لە کۆنەکارەکانی شانۆی تێفلیس، هەوڵی دا بۆ ڕێکخستنی بزووتنەوەیەکی شانۆیی؛ لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ هەتا ١٩٩٦دا چەندین شانۆنامە نووسرا و پێشکەش کرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧دا بوو کە بە شێوەی فەرمییەوە دامەزراندنی گرووپی «میدیا شانۆ»ی ڕاگەیاند. گرووپی شانۆی بێکەس بە سەرکەوتنێکی زۆرەوە لە فێستیڤاڵەکانی مۆسکۆ و ئامەد بەشداریی کرد. لە ساڵانی ڕابردوودا، هەژمارێک لە شانۆنامەکانی ئەم گرووپە، وەکوو کۆمدیای دوو ئەکتەری «کورد و تووتوو» (٢٠١٢) کە هاتنی بێگانەکان بۆ یەکێتی سۆڤیەت و سەرسام بوون بە کوردە بێ دەوڵەتەکان نیشان دەدات، لە لایەن گرووپە شانۆیە کوردییەکانی تورکیاوە ڕۆیشتووەتەوە سەر شانۆ.