ڕەسموو زەماوەنی جە ژاوەرۆو هەورامانینە (ڕۆژهەڵاتی کوردستان)


تێبینی: ئەم بابەتە لە زمانی خەڵکی ئەو ناوچەیەوە تۆمار کراوە و بە هەردوو زاراوەی هەورامی و سۆرانی بڵاو دەکرێتەوە

ڕەسموو زەماوەنی جە ژاوەرۆو هەورامانینە (ڕۆژهەڵاتی کوردستان)

هەتاو عارفی

 

دەستگیرانداری:

لوێنێ دەسوو کناچێکە ماچ کەرێنێ، کلکوانەیە بەدەڵ کەرێنێ دەسش، دەوروو حەفتییە دوو حەفتییە، چەولای واچێنێ با بلمێ مارەش بڕمێنە، لوێنێ مارەش بڕێنێ. چاوەلای کەرێش شیرینیوەرای و واچێنێ ئەگەر شیرینییە وشکە بۆ، چون کەمش مەلۆنە چکێ پووڵ بنیەیدێ چێریش ئیتر پەوسە مەردم جەمۆ نمەکەرمێ نان بدەیمێ و ئینیشا. چکێ پووڵ نیەنێرە پەی وەوەکێ، ئەگەر شیرینیەتەڕەش بیایە ئیتر پووڵ نەنیەنێرە. ئاپاسە لوێنێ مەجلیسێ گێرێنێ و نان و چایە دێنێ و لیباس کەرێنێ وەرشوو ئیتر ساڵی دوانزدە مانگە ئی زەما داماگە و یانەو بابەو زەمایە لۆ کنێنێوە، سۆرشا پەنە ماڵێنێ و درەوەشا پەنە کەرێنێ و کێشەشا پەنە کەرێنێ و باخ کەنی و، گەلەشا پەنە واچێنێ، گەلە باخ و گەلەدار و چی جۆرە کاراشا پەنە کەرێنێ. دماو دەستگیرانداریی ئیتر گنێوە پاییز دووبارە، جا هەر جە پاییزانە زەماوەن کەرێنێ. ئیتردەسێ لیباسی شیک ورازێنێ پەی وەوی و لوێنێ. ئیسە بەهار نارنج و چێوە ئەنا ئا وەختە لیباس بێ و تاقیلە سنەییانە بێ، مەغمەڵینە، کەرێنێ سەر و وەوکێ و مشیا هێوەرەکەش ئامایە حەفت دەفحێ چیری پایاشەرە و سەرشەرە شاڵو وێش شاڵو هێوەرەکەش ئاوردایاوە چیری پاو وەوەکێرە و وەوەکێ پاش نێایە سەرشو هەم وێش پاش نیایە و هەنگامش نیایە سەرشەرە. واچێنێ مەسەلەی قەدیمیا، واچێنێ وەشەویسە بۆ وەروو چەماو هێوەر و هێوەرژەن و ئینەیشا. چاوەیلا تەقیلەکەیچ کەرێنێ سەرش، مەشیا هێوەرەکە پەنج دەفحێ نیارە سەرەو وێش هەم نیارەشە سەرەو وەوەکێ. تەقیلە گردەبێ. جا چاوەیلا ڕووسەرییە سوور دەینێ سەرو تەقیلەکێ ئیتر نیەنێ سەرەش و بەرێنێش پەی یانەو زەمایی. زەماش لوێ بان، ئا وەختە زەما نەلێ دەسش گێرۆ، لوێ بان سەروە، چیو ماڵێ سەرەشەرە یا قەن بیایا یا نوقڵ و چێو بیایا، یا مێوە بیایا ماڵێ سەرەو وەوەکێرە و لوێنێ یانە ئیتر نیشێنێرە چکێ چەپڵە ڕێزان کەرێنێ و چاولا لوینێ زەمای قاو کەرێنێ و زەمایچ بە ڕوویەوە، پارچەکێ لاوەرێ سەرشووە.

 

وەوە بردن:

وەختێ ئا زەماوەنییە کەرا، ئا وەختە مەکەراش وەوە، دووێ هێڵە مارۆ هەسرووەو وەوەکێ یا ئەواو وەوەکێ، جە لێ بەرەو وێشانۆ، منیۆش چیری پاو، دانیە زەماکە دانیە وەوەکێ. یۆیچ ئارێنێ، ئەواو کوڕەکەی عانێ وەوەکێ لوە بەرەرە، ئەواو زەماکە ئارێ، نوقڵێ و پاسە ساوی و بازێ وەسایلێ و ئەگەر نوقڵێ نەویانێ زووتەر کەم ویانێ، قەن کەرێنێ لێ کاسییە، ئەوا و زەماکە کەرێ ملوو وەوەکێرە، یانێ پێسەو ئینە شیرینە بی، دماو ئانەیشە ئەواو کوڕەکە هەمیسان ئارێ تیانیە هەڵوا کەرێ، کەرێش لێ نانایەوە، گۆشەش کەرێنە پسەو دوعای. حەفت دانە وەش کەرێ، مەشیا ئا وەوێ ئامایە سەروو لێفە سوورەکە، لێفێ سوور وزێنێ چێرش، ئا نانیە چنێنێ بە هەڵواکێوە، بوخچە کریانە، مشیا ئا وەویە حەفت دەفعە پاش نیایا سەروو ئا نانیە، واچێنێ با پسە ئی نان و هەڵوایە شیرینە بۆ.

یۆیچی واچێنێ عانێ مەوەراش جە یانەو بابەینە، ئی وەویە بە لای ڕاسەرێ یەرێ دەفحێ لا کەرۆ، بە لای چەپە یەرێ دەفحێ لا کەرۆوە، با هەم وەرە چەماو یانەو هەسوورەی هەم وەرە چەمەی یانەو بابەی شیرینە بۆ.

عانییە وەوەکێ ئێ، لوێنێ پیرایشۆوە بە ئەسپی، غارغارێنی بێ وەروو پاوەوێرە، وەختەبێ دە نەفەر چێری پاو ئەسپانە بلا، ئێنە غارغارانێ کەرێنێ و واچێنێ بدیە برازەمایەکا غارغارانێ مەکەرا، ئیتر ئەو پاوەوەکێ و ژەنەکێ لوانێ پاوەوی ئاپیسە جامێ گێرێنێ و چراتۆڕێ گێرێنێ وەروو دەمیشەرە و گۆرانییە واچێنێ، واچێ: زاوا مزگانی هاودەمو یاوا

 

زەماخوان:

ئا شەوە وەوەکێ بەرێنێ، سۆحشنە ئەواو وەوەکێ هۆرزێ پڕوو تیانیە، مەسەڵەن گۆشت و چێو سوورۆ کەرێ، چەنی بازێ نانی و بازێ مێوە و وەسایلی، دێ بە دووێ نەفەرێ جە زارۆڵەکاو وێش، بەرێنێ پەی یانەو زەمای، واچێنێش پەنە زەماخوان. زەماکەیش هۆرزێ چا وەختەنە بازیە پووڵ هەچێ ئامایە دەسشۆ، نیە لێ کاسەکێ، دێش دەسوو زارۆڵەکە، واچێ دەی بەرەشۆ پەی یانەو وێتا.

 

کناچەچڕا

ئا وەختە مەسەڵەن هۆرزێنێ شەوەکێش، هەسوورەکێ شام بەرێنێ پەی یانەو وەوێ، یانەو ئا بابەو وەوێچە هۆرزێنێ کەرێنێش کناچەچڕ، واچێنێ ئینە کناچەچڕا، ئارێنێ حەفت دانە ژەنێ جەمۆ کەرێنێ، کناچە و مناچە دەور و پشت جەمۆ کەرێنێ دەوروو ئا کناچە، واچێنێ ئینە کناچەچڕا نان و چێویشا دەینێ، ئایشایچ هۆرزێنێ مەسەلەن تۆشا قاو کردایا، هۆرزێ پەڕوو دەورییە، ئا وەختە دەوری بێ، دلق و ملق و چێو نەبێ کارەنە، پڕوو دەورییە یا مەویژی یا وەزی یا بەی یا هەمرۆ، ئا پاسنە چێوێ کرێنەیە دەورییە و دەسەڕیە دێنە ملیوشارە و بەرێنێ دێنێ دەسوو ئەواو وەوەکێوە، جا نیەش لێ سنووقوو وەوەکێو و بەرێش سۆحانە، چەنی گوروا و بابە و برا و وەوەکێ سانێشش، پەخشش کەرێنێ بە برازەمایا و بە هامسا بەر هامسا و یانە و زەمایرە.

 

سەرهۆڕانە

عانێ لوێنێ نان کەرا، دووێ ژەنێ بەرێنێ پەی نان کەردەی پەی زەماوەنەکێ یۆشا هەویر کەرێ یۆشا نان کەرێ چاوەلای عانێ لوێنێ بەرەو عەدڵە ئاردەکە یانەوە زەمای ئاوردەنشا، هۆرش دڕێنێ یۆ جە براو وەوەکێ، قنێ دێ سەروو عەدڵە ئاردەکەی نازێ، واچێ دا پووڵم پەنە نەدەیدێ، بەرەو هۆڕانە نمازوو، بەرەو ئی ئاردا کەردێوە.

ئانەیشا کە لوێنێ نان کەرێنێ پەنەشا واچێنێ پاوەوە، پاوەوە لوانێ وەوە بارۆ، بە دانەیشا واچێنێ پاوەوە، بە دانەیشا واچێنێ جاش پاوەوە، یانێ دانێ لوانێ هەمیر کەرۆ کار کەرۆ، دانەیش لوانە ئۆساکارییەکەی کەرۆنە. ئیتر ناوساجی کەرێنێ و دوو قوڵینە پشیێ کەرێنێ شەوەکێ، ڕۆنە نان کەرێنێ، سۆحانە ئیتر زەماوەنە بۆ، ئیتر حەیوان سەرە بڕێنێ ئا ژەنا وەشش کەرێنێ و ئاشپەزیش کەرێنێ و چاوەلای ئیتر پا جۆرە بەرێنە ڕاوە.

 

باوانی:

جا چاوەلا عانێ وەوەکێچشا بەردایا، ئامایاوە دییەن پەی یانەو وێشا حەفتەکێنە پەی باوانی،بابەو کناچێکەش هۆرزێ، شەکیا یا حەیوانیا یا گۆرەکیا یا چیوێ دەی کناچێکەش، واچێ ئینە پەی باوانی پەی چەمڕۆشنیو ئی دەفحە ئامێنیوە، ئەوەڵ دەفحەتە، پەی بەشێو، ئانەشا پەنە دێنێ.

.......................................

ڕێوڕەسمی زەماوەند لە ناوچەی ژاوەرۆی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەستگیرانداری:

لە دەستگیراندارییەکەدا دەهاتن دەستی کچەکەیان ماچ دەکرد. بۆ ماوەی یەک حەفتە یان دوو حەفتە کلکەوانەیەکی بەدەڵیان دەکردە پەنجەی. دوای ئەوە دەیانگوت با بڕۆین مارەی بڕین، دەڕۆشتن مارەیان دەبڕی و دوای ئەوە نۆرەی بەزمی شیرینی خۆران بوو. دەیانگوت ئەگەر شیرینییەکە وشک بێت، لەبەر ئەوەی کە هەرزانە، چکێ پارە لە گەڵ شیرینییەکە دابنێن. ئیتر ئەگەر پارە دابنێین مەجبوور نین نانی خەڵک بدەین. هەندێ پارەیان دادەنا بۆ بووکەکە. ئەگەر شیرینییەکەش تەڕ بوویایە ئیتر پارەیان دانەدەنا. ئیتر بەو جۆرە بەزمێکیان دەگێڕا و نان و چایەکیان دەدا بە خەڵک و جلیان دەکردە بەر بووکەکە. ئیتر ساڵ دوانزە مانگە ئەم زاوا داماوە و ماڵی باوکی زاوا، لۆیان دەکەندەوە و سەنێریان پێ دەماڵین و درەویان پێ دەکردن و کێشەیان پێ دەکردن و باخیان دەکەند، پێیان دەگوت گەلە کردن، گەلەباخ و گەلەدار و ئەو جۆرە کارانیانە پێ دەکردن. ئەمەش باسی دەستگیراندارییەکەی کە ساڵێک ماوەی بوو.

ئیتر دوای ساڵێک دەستگیرانداری کە پاییز دەهاتەوە، (چون هەر پاییزان زەماوەندیان دەکرد) دەسێ جل و بەرگی جوانیان دەدووری بۆ بووک و دەڕۆشتن. ئیسە بەهارنارنج دەکەن بۆ بووک ئەگینا ئەو کاتانە هەر کراسێک و تەقیلە سنەییانە بوو، مەخمەڵین بوو، دەیانکردە سەر بووک. دەبوایە هێوەرەکەش بهاتایە حەفت کەڕەت شاڵەکەی خۆی بهێنایە بە سەر بووکەکەدا و بە ژێر پایدا و بووکەکەش پای بخستایەتە سەری و ئەمجارە خۆیشی هەنگاوی بنایە بە سەر شاڵەکەدا. دەیانگوت ئەمە ڕەسمێکی کۆنە، دەیانگوت با لە بەر چاو هێوەر و هێوەرژن و ئەوانی تردا  خۆشەویست بێت. دوای ئەویشە کە تەقیلەکەیان دەکردە سەری، دەبوایە هێوەرەکە پێنج کەڕەت تەقیلەکەی بنایەتە سەر خۆی و دیسان بینایەتە سەر بووکەکە. تەقیلەکە گرد بوو.  ئیتر دوای ئەوە دەهاتن دەسماڵێکی سوریان دەنایە سەر تەقیلەکە و دەیانبرد بۆ ماڵ زاوا. زاوا دەڕۆیشت بۆ سەر بان، ئەو کاتە زاوا نەدەچوو دەستی بووک بگرێت، لە سەر بانەکەیەوە شتیکی دەماڵی بە سەر بووکەکەدا، ئیسە قەند بوایە یان نوقڵ بوایە یان مێوە بوایە. دوای ئەوە دەڕۆشتنە ماڵەوە چەپڵەڕێزانیان دەکرد و زاوایان بانگ دەکرد، زاواش دەهات بە شەرمەوە پارچەکەی بە سەر بووکەوە لائەبرد.

بووک بردن:

کاتێک زەماوەند دەکەن و داوای کچەکە دەکەن و دەیکەن بە بووک، دایکی بووک یان دایکی زاوا دوو هێلکە دەهێنن و لە بەر درگای خۆیاندا، یەکێکیان دەنێتە ژێر پای زاواکە و ئەویتریان دەنێتە ژێر پای بووکەکە. ڕەسمێکی دیکە ئەوەیە، کاتێک بووکەکە دەڕواتە دەرەوە، دایکی زاواکە، هەندێ شت وەکوو سێف یان نوقڵ و بڕێ خواردنی دیکەی دەهاورد و دەیکرد بە سەر و ملی بووکەکەدا، پێشتر کە نوقڵ کەم بوو، ئەگەر نەبوایە، قەندیان دەکردە نێو کاسەیەک و دەیانکرد بە مل بووکدا بە واتای ئەوە کە وەکوو ئەمە شیرین بیت. دوای ئەویشە دایک کوڕەکە دیسان، تیانەیە هەڵوای دروست دەکرد و دەیکردە نێو نانەوە و نانەکانی وەکوو نووشتەی دۆعا، سێگۆشەی دەکرد و بەو جۆرە حەفت دانەی دروست دەکرد و دەیخستنە ژێر لێفەیە سوورەوە و دەبوایە ئەو بووکە حەفت کەڕەت هەنگاوی بنایە بە سەر نان و هەڵواکەدا، مەبەستیان ئەوە بوو وەکوو ئەم نان و هەڵوایە شیرین بێت. ڕەسمێکی دیکەش ئەوەیە، کاتێک لە ماڵی بابیەوە دەیبەنە دەرەوە، بووکەکە حەفت کەڕەت بە لای ڕاستدا لا دەکاتەوە و حەفت کەڕەتیش بە لای چەپدا. لە بەر ئەوەی هەم لە بەر چاوی ماڵە خەزووراندا و هەم لە بەر چاوی ماڵی باوکیدا شیرین بێت.

کاتێک بووکەکەیان دەهێنا بە ئەسپەوە دەڕۆشتن بە پیرییەوە، غارغارێنێکیان دەکرد لە بەر دەم پێخەسوودا، لەوانە بوو دە نەفەر ببوایەن بە ژێرەوە، ئەوەندەیان غارغارێن دەکرد، دەیانگوت بڕوانن برازاواکان غارغارێن دەکەن. ئیتر پێخەسوو و ژنەکان بەم جۆرە ئاوێنەیەک و چراتۆڕێکیان بە بەر دەم بووکەکەدا دەگرت و گۆرانیان دەگۆت: زاوا مزگانی هاودەموو یاوا. (زاوا مزگێنی، هاودەمت هاتووە)

 

" زەماخوان" بە واتای خوانی زاوا یان سفرەی زاوا:

ئەو شەوە بووکەکە دەبەن، بۆ بەیانییەکەی، دایکی بووکەکە هەلدەستێت پڕ تیانەیە گەورە، گۆشت و شتی تر سوور دەکاتەوە و لە گەڵ بڕێک نان و مێوە و هەندێ شتومەکی تر دەیدا بە دوو نەفەر لە مناڵەکانی خۆی و دەیبەن بۆ ماڵی زاوا. بەم ڕەسمەیان دەگوت "زەماخوان" . زاواکەیش دەهات و هەرچەندە لە دەستی بهاتایە پارەی دەخستە نێو کاسەکە و دەیدایە دەستی منداڵەکان و دەیگوت بیبەنەوە بو ماڵی خۆتان.

 

"کناچەچڕا

 ئەو شەوە هەڵدەستان و ماڵی خەزووری بووکەکە، نانی شێوانیان دەبرد بۆ ماڵی بووکەکە، ماڵی باوکی بووکەکەیش دەیانکرد بە "کناچەچڕ". ە، دەیانگوت ئەمە "کناچەچڕا"یە، دەهاتن حەفت دانە ژنیان کۆ دەکردەوە، حەفت دانە کچی دەور و پشتی ماڵی بووکیان کۆ دەکردەوە دەوری بووکەکە و نان و چێشتیان پێ دەدان و ئەوانیش دەهاتن پڕ دەورییەک، ئەو کاتە دەوری بوو دلق و شت نەبوو، یا گوێز یان مەویژ یان بەی یان هەرمێ، ئیتر شتێکی ئاوا، پڕ دەورییەکیان دەکرد و پەڕۆیەکیان دەدا بە سەریدا و دەیانداوە دەستی دایکی بووکەکەوە، ئەویش دەیخستە نێو سندوقی بووکەکە بۆ نانی بەیانییەکەی. لە گەڵ ئەوانەش باوک و برای بووکەکە هەندێک گۆرەوایان دەکڕی و دەیانخستە نێو سندووقەکەیەوە، وەکوو دیاریی بۆ ماڵی زاوا و دراوسێکان و برازاواکان.

 

"سەرهۆڕانە":

کاتێک لە زەماوەندەکەدا نانیان بکردایە، دوو ژنیان دەبرد یەکێکیان هەویری دەشێلا ئەویتریشیان نانەکەی دەکرد. کاتێک دەڕۆشتن عەدڵە ئاردەکە هەڵدڕن کە ماڵ زاوا بردوویانە بۆ ماڵ بووک، یەکێ لە برای بووکەکە لە سەر عەدڵە ئاردەکە دادەنیشت و نەیدەهێشت هەڵیدڕن، دەیگوت هەتا پارەم نەدەنێ، "بەرەوهۆڕانە"م نەدەنێ، ناهێڵم سەری ئەم ئاردە هەڵدڕن. ئەو دوو ژنیشە کە ئەڕۆشتن بۆ نان کردن، پێیان دەگوتن "پاوەوە" . پێخەسوو دەڕۆیشت بووک بهێنێ. بە دانەیەکیان دەگوت پێخەسوو بەویتریان دەگوت جاش پێخەسوو. بەو واتایە کە یەکێکیان چووە هەویر بشێلێت و کار بکات ئەویشیان چووە وەساکارییەکەی بکات. ئیتر لە شەوەکەیدا کولێرە ناوساجییان دەکرد و پشییان دەکرد و ڕۆژەکەیشی نانیان دەکرد، ئیتر بۆ بەیانییەکەی زەماون بوو. ئیتر حەیوانیان سەردەبڕی و هەر ئەو ژنانە چاکیان دەکرد و بەو جۆرە بەڕێوەیان دەبرد.

 

ڕەسمی باوانی:

دوای ئەوە کە بووکەکەیان دەبرد و زەماوەند تەواو دەبوو، دوای حەفتەیەک بووک بۆ دییەنی دەهاتەوە بۆ ماڵ خۆیان،بۆ باوانی. باوکی بووکیش حەیوانێ، گوێرەکەیەکەیە، شتێکی دەدا بە کچەکەی. باوکەکە دەیگوت "ئەمە بۆ باوانییەکەت، بۆ چاوڕۆشنیت کە ئەوەڵ جارتە هاتیتەوە، ئەمە بەشەکەتە". ئەوەیانە دەدایە.

 

   

 

 

 

KURDŞOP
1292 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!