نەخۆشییەکانی دڵ

تێگەیشتن لە چۆنیەتیی کارکردنی دڵ، بۆ تێگەیشتن لە هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی دڵ ئاسانکاری دەکات. دڵ ئەندامێکی ماسولکەییە کە قەبارەکەی بە قەد کەفی دەستە و دەکەوێتە لای چەپی سنگی مرۆڤەوە. دڵ دوو دیوی هەیە، ڕاست و چەپ. مەبەست لەم بەشە ڕێگریکردنە لە تێکەڵبوونی خوێنی ئۆکسیجندار لەگەڵ خوێنی بێ ئۆکسیجن، چونکە خوێنی بێ ئۆکسیجن ڕەنگی شینە و دەگەڕێتەوە بۆ دڵ.


نادیا ڕەسووڵ

نەخۆشییەکانی دڵ: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە لای پزیشک یان نەخۆشخانە؟

زانیارییەکان لەسەر دڵ

لە دڵدا چوار بۆڕی هەن، ڕەنگە یەکێکیان زیانی پێ بگات و کار نەکات. نەخۆشییە سەرەکییەکان لە کاری بۆڕییەکانی دڵدا بەسەر دوو گرووپدا دابەش دەبن:

تەنگبوونی بۆڕیی دڵ

ئەوە بەو مانایەیە کە خوێنەکە بە شێوەیەکی نۆرماڵ ناگاتە هەموو بەشەکانی دڵ و پێویستی بە پەمپکردنێکی بەهێزترە بۆ ئەوەی خوێنەکە بگاتە هەموو بەشەکانی تر.

فراوانکردنی بۆڕییەکانی دڵ

لەم حاڵەتەدا پەمپکردنی خوێن لە بۆڕییەکانی دڵدا بەردەوام دەبێت، سەرەڕای ئەو کاتانەی کە دەبێ خوێن بووەستێت و بەنێو بۆڕییەکاندا نەچێت.

شێوازی کارکردنی دڵ

تێگەیشتن لە چۆنیەتیی کارکردنی دڵ، بۆ تێگەیشتن لە هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی دڵ ئاسانکاری دەکات. دڵ ئەندامێکی ماسولکەییە کە قەبارەکەی بە قەد کەفی دەستە و دەکەوێتە لای چەپی سنگی مرۆڤەوە. دڵ دوو دیوی هەیە، ڕاست و چەپ. مەبەست لەم بەشە ڕێگریکردنە لە تێکەڵبوونی خوێنی ئۆکسیجندار لەگەڵ خوێنی بێ ئۆکسیجن، چونکە خوێنی بێ ئۆکسیجن ڕەنگی شینە و دەگەڕێتەوە بۆ دڵ، دوای ئەوەی لە جەستەدا بڵاو دەبێتەوە. لای ڕاستی دڵ لە "گوێ"ی ڕاست و "زک"ی (بطن) ڕاست پێک دێت، خوێن لە سییەکان وەردەگرێت و لە ڕێگەی خوێنبەرەکانی سییەکانەوە دەیگوازێتەوە. لە ئەنجامی ئەم گواستنەوانە، ڕەنگی خوێن سوور دەبێتەوە.

خوێنی ئۆکسیجندار لە لای ڕاستەوە بۆ لای چەپی دڵ تێدەپەڕێت کە لە گوێی چەپ و زکی چەپ پێک دێت. لەوێشەوە، لە لای چەپەوە، لە ڕێگەی خوێنبەرەکانەوە، خوێنەکە بڵاو دەبێتەوە بۆ هەموو بەشەکانی لەش بۆ ئەوەی ئۆکسیجن بگەیەنێتە هەموو بەشەکانی لەش.

چوار بۆڕیی دڵ لە گەڕانی ڕێکوپێکی خوێن بەرپرسن. دەمارەکان تەنیا بە ئاراستەیەکدا دەکرێنەوە و هەریەکەیان تەنیا جارێک لە هەر پەمپێکی دڵدا دەکرێنەوە.

جۆرەکانی نەخۆشیی دڵ

- نەخۆشییە دەمارییەکانی دڵ.

- ناڕێکیی پەمپەکانی دڵ.

- نەخۆشییەکانی دڵ لە لەدایکبوونەوە.

- نەخۆشیی دەمارەکانی دڵ.

- نەخۆشییەکانی دڵ کە بەهۆی هەوکردنی پەردەکانی دڵەوە دروست دەبن.

هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی دڵ

- خواردنی خۆراکی خراپ.

- زیادبوونی پەمپکردنی خوێن.

- زیادبوونی کۆلسترۆڵ لە خوێندا.

- نەخۆشیی شەکرە.

- قەڵەوی.

- کەمیی چالاکیی جەستەیی.

- سترێسی بەردەوام.

- تەندروستیی خراپ.

هۆکارەکانی ناڕێکوپێکیی لێدانی دڵ

- ناڕێکیی دەمارەکانی دڵ.

- نەخۆشیی تاجی خوێنبەرەکان.

- نەخۆشیی شەکرە.

- بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

- سترێسی هەستیاری.

- بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان (ئەلکولییەکان).

- نەخۆشییەکانی دڵ لە لەدایکبوونەوە.

- بەرزبوونەوەی ئاستی خوێن لە جەستەدا.

- گرتنی دەمارەکانی دڵ.

نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ

- ئازاری سنگ.

- لەسەرخۆچوون.

- ماندووبوون.

- ناڕێکیی لێدانی دڵ.

- هەناسەتەنگی.

- ئاوسانی پێ یان پاژنەی پێ.

- هەندێکجاریش بەهۆی پێشکەوتنی نەخۆشییەکە ئەو نیشانانە ڕادەوەستن.

 

دەرمانکردنی نەخۆشییەکانی دڵ

لە حاڵەتی هەوکردنی دڵدا پێویستە هەندێک دەرمان بە ڕێنوێنیی پزیشک بەکار بهێنرێت. گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا کە بریتین لە وەرزشکردن، وازهێنان لە جگەرەکێشان، وازهێنان لە خواردنەوە کەحولییەکان، خواردنی خۆراکی باش و شەکری کەمتر، بۆ تەندروستیی دڵ پێویستن.

لە هەندێک حاڵەتدا مرۆڤ ناتوانێت لە ماڵەوە یان بە چەند حەبێک نەخۆشیی دڵ و ئازارەکانی ڕابگرێت و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە کە لە ڕێگەی پزیشک و نەخۆشخانەکانەوە ئەنجام دەدرێت. چونکە لە حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بە زووترین کات چارەسەر پێویستە، ئەگەر ئەو چارەسەرە وەرنەگیرێت، لەوانەیە نەخۆشەکە ژیانی لەدەست بدات.

ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ

ناتوانرێت لە هەندێک جۆری نەخۆشیی دڵ، وەکوو کەمایسییەکان دڵ، ڕێگری بکرێت. بەڵام هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا هەیە کە یارمەتیی نەخۆشانی نەخۆشییەکانی دڵ دەدات بۆ باشترکردنی بارودۆخیان. هەروەها لە چەندین جۆری نەخۆشیی دڵ ڕێگری دەکات.

ئەو گۆڕانکارییانە بریتین لە:

- چاوەدێریکردن بەسەر ئاستی پەستانی خوێن لە دڵدا. هەروەها چاوەدێریکردن بەسەر ئاستی شەکر و کۆلسترۆڵ لە خوێندا.

- ئەنجامدانی چالاکییە جەستەییەکان واتە وەرزش.

- سیستەمی خۆراکی تەندروست.

- پاراستنی کێشی لەش.

- کۆنترۆڵکردنی ئاستی سترێس.

کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە لای پزیشک یان نەخۆشخانە؟

ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو پێویستە دەستبەجێ بچیتە لای پزیشک یان نەخۆشخانە:

- ئازاری سنگ.

- لەسەرخۆچوون.

- هەناسەتەنگی.

KURDŞOP
811 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!