ئاگاداریی ڕۆژانە لە قژ

جیاوازیی نییە کە قژەکانتان وشک یا چەور بێ، ساف یا بەکڕووزە بێ، ئاگاداریی ڕۆژانە لە قژ، هێندێک بابەتی بنەڕەتی لەخۆ دەگرێ کە دەبێ سەرنجی بدەنێ. لەبیرتان نەچێ کە کاریگەریی ئەو ئامۆژگارییانە پێویستی بە سەرنجی هەمیشەیییە و دەبێ وەک ڕۆتینێکی ڕۆژانەی لێ بێ جا دەسکەوتی باشی دەبێ.

 

هەوار نوور


 

داهێنانی دروستی قژ

یەک لە گرینگترین بابەتەکانی ئاگاداری لە قژ، داهێنانی ڕۆژانەیە. ئەو باوەڕە کە داهێنان هۆکاری وەرینی قژە، تەواو هەڵەیە. ئەگەر کەڵک لە شانەش وەرنەگرن، وەرین هەر ڕوو دەدا و وەرینی ئاسایی تەواو سروشتییە. بە داهێنانی قژ خوێن چاتر بە پێستی سەر دەگا و قژەسەر باشتر گەشە دەکا و زووتر درێژ دەبێتەوە. پێویستە سەرنج بدەن کە هیچکات نابێ قژی تەڕ داهێنن و دەبێ ڕاوەستن خاو بێتەوە. شانە باشترە دار بێ و هەتا دەنک درشتتر بێ پەسندترە. ئەگەر گرێوگۆڵی لێ بڕا و ئاڵۆزیی قژ تەواو بوو جارێک بە شانەی دەنک ورد دایهێنن.

پسپۆرانی پێست و قژ پێیان وایە زۆرجار خەڵک بۆ چاودێری و ئاگاداری لە قژ، یا زۆرتر لە ڕادەی پێویست قژەکانیان دەشۆن یا زیاتر لە ڕادەی پێویست دایدەهێنن. قژەسەر دەبێ بە ڕێژەی دروست و ستاندارد بشۆرێ هەتا هیچ زیانێک بە تاڵەکانی قژ نەگا و بەهێز بن.

ئامۆژگارییە گرینگەکان بۆ شووشتنی دروستی قژ

 شامپۆ بە ڕادەی پێویست بەکار بهێنن. لە ڕادەبەدەر دەکارکردنی شامپۆ نە تەنیا باش نییە بەڵکوو هۆکاری ئەوەیە کە تاڵەکانی قژ بەرەبەرە لاوازتر بن. دەبێ بە ڕادەیەک لە شامپۆ کەڵک وەرگیرێ کە بە پێی زۆری و کەمیی قژ بەشی شووشتنی بکا.

بۆ شووشتنی قژەکانتان ئاوی شیلەوتین(شلەتێن) بەکار بهێنن. ئاوی کوڵیو و ئاوی سارد هەرتکیان هۆکاری زیانگەیاندن بە ڕیشەی موونە (hair onion).

کاتێک قژەکانتان تەڕە، زیاتر تووشی کێشە و لاوازی دەبێ، هەر ئەوە هۆکاری وەرینی زیاتری قژەسەر لە حەمامدایە، بۆ پێشگیریکردن دەبێ بە هێمنی قژەکانتان بشۆن.

 بەدرێژاییی ڕۆژ نابێ زیاتر لە جارێک قژ بە شامپۆ بشۆرێ، ئەگەر ئێوە لەو کەسانەن کە لە سەرەتا و کۆتایی ڕۆژدا حەمام دەکەن، باشترە سەرەتای ڕۆژ کە ئێستا هیچ جموجۆڵێکتان نەبووە شامپۆ دەکار نەکەن و کەڵکوەرگرتن لە شامپۆ بۆ کۆتایی ڕۆژ وەدوا بخەن. زۆر دەکار کردنی شامپۆ لە ڕۆژدا قژ لاوازتر دەکا لەبەر ئەوەی چەوری بە قژەوە ناهێڵێ.

هەڵبژاردنی شامپۆی گونجاو

یەکێکی تر لە ڕێکارەکانی ئاگاداریکردن لە قژ، هەڵبژاردنی شامپۆی گونجاو لەگەڵ قژەکانتانە، هەموو کەس قژی وەک یەکتر نیە و جۆری قژەکان لەگەڵ یەکتر جیاوازییان هەیە، به گشتی قژ بە سێ جۆری وشک، ئاسایی و چەور دابەش دەکرێ. ئەگەر شامپۆی ئێوە لەگەڵ قژەکانتان گونجاو نەبێ تووشی زیانی دەکا و ڕەنگی توڵخ دەبێ و دەوەرێ.

شامپۆی تایبەتی قژی چەور، کەمتر ڕۆنی تێکەڵ کراوە لەبەر ئەوەی قژەکە بۆ خۆی چەورە و نابێ چەورتریش بێ. ئەگەر کەسێکی قژی وشکە، ئەو شامپۆیە دەکار کا قژی زیاتر وشک دەبێ.

 بە پێچەوانە، شامپۆی تایبەت بە قژی وشک، زۆرجاران چەوریی زیاتریان هەیە هەتا هەموو تاڵەکان داپۆشێ و بەهێزتریان کا. ئەگەر تووشی وەرینی قژ یا dandruff بوون دەبێ لە شامپۆی دژەوەرین یا dandruff کەڵک وەرگرن. سەرنج بدەن کە شامپۆ "ئامونیوم لوریل سولفات" یا "سۆدیۆم لوریل سولفات"ی تێدا نەبێ. ئەو جۆرە مەوادانە زەڕیان هەیە و بۆ فۆلیکولی قژ باش نین.

تا ئەو جێیەی دەکرێ لە سێشوار (موجەفیفە) و ئەو کەرەسانەی بەتینن دووری بکەن؛ لەبەر ئەوەی ئاو لە تاڵی موو دەبڕێ و تووشی وشکیی لە ڕادەبەدەری دەکا و قژەسەر پاش ماوەیەک بەکڕوزە دەبێ. باشترە بۆ وشککردنەوەی قژەکانتان خاولیی تێوەرگرن و ئیزن بدەن بۆ خۆی وشک بێتەوە.

گۆڕانکاری لە خواردندا

یەکێکی تر لەو ئایتێمانە کە ڕۆڵێکی گرینگی لە سەر سڵامەتیی قژ هەیە خۆراکی گونجاوە. بۆ ئاگاداریکردنی قژ دەبێ بە درێژایی ڕۆژ بە ڕادەی پێویست پرۆتێئین بخۆن، چونکە پێش بە وەرینی قژ دەگرێ بەتایبەت بۆ ئافرەتی دووگیان و ئەوانەی منداڵی بەرمەمکانیان هەیە زۆر گرینگە لەبەر ئەوەی جەستەیان پێویستی بە خواردنی تایبەت هەیە.

هەروەها بۆ ئەوانەی قژیان وشکە، خواردنی ئۆمێگا3، ویتامین ب3 و ب6 زۆر بەسوودە و تەڕایی بە تاڵی قژ دەگا. لەبیرتان نەچێ هەمیشە بە ڕادەی پێویست ئاو بخۆنەوە کە بۆ جوانی و گەشبوونی پێست و موو لە هەموو شت کاریگەرترە.

 

خۆتان وەبەر تاو مەدەن

تیشکی هەتاو دەتوانی هۆکاری وشکبوونی قژ و سووتانەوەی پێستی سەر بێ، بەتایبەت نیوەڕۆیان کە تین زیاترە، پێویستە ئەگەر ناچار و بێدەرەتان بوون کە ئەو ماوانە لە دەرێ بن، لە کڵاو کەڵک وەرگرن یا بچنە بەر سێبەر.

 

بەرگە باڵنج(بالیف)ەکانتان با لە ئاوریشم بێ و زوو زوو بیشۆن هەتا پاڵپشتی سڵامەتیی قژەکانتان بێ.

لە کۆتاییدا پێوستە بگوترێ ڕێکارە ئاسان و بەردەستەکان زۆر زیاتر دەتوانن سڵامەتیی ئێمە بپارێزن، تەنیا پێویسته تۆزێک خۆمان زەحمەت بدەین و لە بابەت هێندێک ڕێکاری ساکار کەمتەرخەم نەبین.

KURDŞOP
679 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!