ئامادەکردنی پێست بۆ وەرزی پاییز و چاودێری کردنی

پێستی مرۆڤ وەک و جەستە بەردەوام لە گۆڕاندایە. ئەم گۆڕانەش لە وەرزەکاندا زیاتر ڕەنگدانەوەی هەیە. گرینگیدان بە پێست زۆر گرنگە چونکە ڕێگەت پێ دەدات بزانیت کەی هەموو شتێکی پێویستی بۆ دابین ناکەیت. هەستکردن بە گرژبوونەوە و وشکبوونەوەی پێست و زیادبوونی زیبکە و هەستیاری، هەموویان نیشانەن بۆ ئەوەی ڕۆتینی ئێستای چاودێریی پێستت بە باشترین شێوە ئەنجام بدەیت و کاتی گۆڕانکارییە.

هانی مورتەزا

 

 

بە هاتنی وەرزی پاییز، کەشی سارد و باراناوی، هێدی هێدی دەست پێ دەکات و هەمووان ئەوە دەزانین  هاتنی وەرزی پاییز دەبێتە هۆی وشک بوونی پێست و تێکدانی جوانی و گەشاوەییی پێست. هەر بۆیە پێویستە بە باشترین و جوانترین هەنگاوی تەندروستی پێستمان لە وشکبوونەوەی وەرزی پایز بپارێزین.

 وشکبوونەوەی پێست یەکێکە لە کێشە باوەکان لە مانگە ساردەکاندا. لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمیی دەرەکی، شێداریی هەوا کەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و خورانی پێست. وشک بوونی پێست دەبێتە هۆی دروستبوونی درز لە پێستدا و گەشەکردنی ئەگزیما.

ڕۆتینی چاودێریی پێستمان پێویستی بە ڕێکخستن هەیە، چونکە ئەوەی بۆ هاوین کاردەکات ڕەنگە بۆ پاییز گونجاو نەبێت.

دروست بوونی زیبکە لە پاییزاندا دەکرێت بۆ هەندێک کەس دووبارە ببێتەوە. ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاری لە شێداریدا کە دەتوانێت کاریگەریی لەسەر بارودۆخی پێست هەبێت.

گۆڕانکاری لە خۆراکدا کە زۆرجار لەم ماوەیەدا ڕوو دەدات کاریگەریی لەسەر بارودۆخی پێستیش هەیە.

پێویستە بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم لە وەرزی پاییز بۆ پێست و شۆردنی پێست خۆ بەدووربگرین، لەبەر ئەوەی زیاتر کاریگەریی وشکبوون و شەقبوونی پێست زیاد دەکات.

چۆن لە وەرزی پایزاندا چاودێریی پێستمان بکەین

 

١- بەکارهێنانی ئاوی شلەتێن لە کاتی شۆردنی دەموچاو بۆ پاراستنی پێست لە وشکبوون.

٢- ئەگەر لە هاویندا وازت لە بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ هێنا، ئێستا کاتی ئەوەیە کە بیخەیتەوە ناو ڕۆتینی چاودێریی پێستتەوە بەتایبەتی لەم وەرزەدا. ڕێتینۆڵ کە زۆرجار وەک یەکێک لە پاڵەوانە سەرەکییەکانی جیهانی چاودێریی پێست ستایشی دەکرێت، یەکێکە لە پێکهاتە کاریگەرەکان لە چاودێریی مۆدێرنی پێستی (لە پاڵ پاراستنی SPF).

٣- پاککردنەوەی پێست زۆر گرنگە چونکە پێستت بە درێژایی ڕۆژ بەر توخمە جیاوازەکان دەکەوێت. هەموو جۆرە پێستێک پێویستی بە پاککردنەوەی بەیانیان و ئێواران هەیە. ئەگەر پێستت چەورە، تەنانەت لەوانەیە ڕۆژانە چەندین جار پاکی بکەیتەوە. ئێواران پیسیی کەڵەکەبووی ڕۆژەکە لادەبەین، لەوانەش ماکیاژ.

٣- زۆر کەس چاوپۆشی لە بەکارهێنانی تۆنەر دەکەن. ئەگەر پێشتر یەکێکیان بەکارناهێنیت، پاییز کاتێکی زۆر باشە بۆ دەستپێکردن. تۆنەر یارمەتیی هاوسەنگکردنی pH ی پێست دەدات و پاشماوەی پیسی  لادەبات. مەبەست لە تۆنەر ئەوەیە کە پێست بە نەرمی تازە بکاتەوە بەبێ ئەوەی شێی سروشتیی خۆی لاببات.

٤- بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی دەوڵەمەند تر. لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی شێ، پێستمان پێویستی بە شێدارییەکی چڕتر هەیە. هەوای پاییز وشک و ساردە، ئەمەش بە خێرایی دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست. ڕەنگە شێدارکەرەوەی سووک کە بۆ هاوین گونجاوە بەس نەبێت بۆ پاراستنی هاوسەنگیی شێ لە پێستتدا لە وەرزی پایز.

٥- بەکارهێنانی ڤیتامین C کە هۆکارێکی گرنگە بۆ هێشتنەوەی پێست بە شێداری و درەوشاوەیی.

٦- بەکارهێنانی ماسکی شێدارکەرەوە.

٧- خواردنی خۆراکی گونجاو لە وەرزی پایزاندا کە لەگەڵ لەشی مرۆڤ و پێستدا گونجاو بێت و نەبێتە هۆی تێکدانی پێست وەک (نیسک، سوپی قارچک، سەوزەوات، خواردنی ئاو بە ڕێژەیەکی باش ….)

٨- واز هێنان لە کێشانی نێرگەلە و جگەرە کە لەم وەرزەدا زیان بە پێست دووقات دەکەنەوە.

٩- خواردنی ئەو میوانەی ئاودارن و دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان.

١٠- بەکارهێنانی دژە خۆر لەم وەرزەدا. ڕەنگە ئەمە جێی سەرسورمان بێت، بەڵام دژەخۆر هۆکارێکە بۆ پاراستنی پێست لە تیشکی زیانبەخش و سەروو وەنەوشەیی کە دەبنە هۆی شەقبوون و لاواز بوونی پێست.

پێستی مرۆڤ وەک و جەستە بەردەوام لە گۆڕاندایە. ئەم گۆڕانەش لە وەرزەکاندا زیاتر ڕەنگدانەوەی هەیە. گرینگیدان بە پێست زۆر گرنگە چونکە ڕێگەت پێ دەدات بزانیت کەی هەموو شتێکی پێویستی بۆ دابین ناکەیت. هەستکردن بە گرژبوونەوە و وشکبوونەوەی پێست و زیادبوونی زیبکە و هەستیاری، هەموویان نیشانەن بۆ ئەوەی ڕۆتینی ئێستای چاودێریی پێستت بە باشترین شێوە ئەنجام بدەیت و کاتی گۆڕانکارییە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

KURDŞOP
653 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!