باشترین خۆراک و چارەسەرییەکان لە کاتی حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوەدا

بۆ دوور بوون لەم پەتایە پێویستە خۆمان لەو کەسانەی کە تووشبووی حاڵەتەکەن بە دوور بگرین. دوورکەوتنەوە لە هەموو سەوزە نەکوڵاوەکان، دەست شۆردنی باش پێش نان خواردن و دوای نانخواردن، خواردنەوەی ئاوی کوڵاو، شۆردنەوەی سەوزە و میوەکان پێش خواردن و ئامادە کردنیان و خۆ بە دوور گرتن لە خواردنی ساردەمەنی و خواردنە دروست کراوەکانی دەرەوە ڕێکارە سەرەکییەکانی دووربوون لە تووشبوون بەم پەتایەن.

 

هانی

 

لە وەرزی هاویندا پێویستە تاکەکانی کۆمەڵگا ئاگاداری ئەو خواردنەوە و خواردەمەنییانە بن کە دەیانخۆن. بەتایبەتی لە کوردستان کە بەشێک لە خواردن و خواردنەوەکان، زۆربەی جار لە دەرەوەی فرۆشگاکان دادەنرێن و تیشکی خۆر و گەرمایەکی زۆر کە بەر ئەم خواردەمەنییانە دەکەوێت، دەبێتە هۆی تێکچوون و خراپ بوونی ئەو مەوادە خۆراکییانە.

خواردنی ئەو مەواددە تێکچووانە دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی و بە تایبەتی تووشبوونی هاووڵاتیان بە سکچوون و ڕشانەوە. هەر بۆیە پێویستە بزانین لە کاتی حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوەدا، باشترین خۆراک و چارەسەر چییە؟

 ئەم پەتا توندەی سکچوون و ڕشانەوە کە لە وەرزی هاویندا لە ناو هاوڵاتییاندا پەرە دەستێنێ، بڕێکی زۆر شلەمەنی و کانزا لە جەستە دەردەخات و لە رووی تەندروستییەوە زۆر گرنگە لەدەستدانی شلەمەنی و کانزاکان قەرەبوو بکرێتەوە و رێگا لە وشکبوونەوە و بێ ئاو بوونی جەستە بگیرێت.

هەموو شلەمەنییە سروشتییەکان و میوە و سەوزەکان دەبێت لە خواردنەکاندا جێ بکرێنەوە بەڵام بەم شێوازە:

١- ئەو خواردنانەی لە کاتی تووشبوون بەم پەتایەدا هەڵیدەبژێریت ئەبێت بە ئاسانی هەرس بکرێت، لەسەر گەدە سوک بێت و باشتر وایە دوور بیت لە بەکارهێنانی ڕۆنی ناتەندروست و بەهاراتی تیژ و زیادە.

٢- پێویستە ژەمەکان لە شێوەی شۆربای مریشک، زیادکردنی زەیت یان شۆربای سەوزەواتی کوڵاو و نەعنا  یان نیسک یان برنجی نەرمکراوی بێ ڕۆن بێت.

٣- رۆژانە نەخۆش پێویستی بە دوو لیتر یان زیاتر ئاو هەیە کە پەرداخ پەرداخ یان لە هەندێک حاڵەت قوم قوم بخورێتەوە. چونکە پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە زۆر خواردنی شلەمەنی و ئاو زۆر بەسەریەکدا و لە یەک کاتدا، دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆشەکە هەست بە دڵتێکەڵهاتن یان ڕشانەوەی زۆر بکات. لەم کاتەدا بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی و هەروەها بۆ کەمکردنەوەی هەستی دڵتێکەڵهاتن، دەکرێ پارچە سەهۆڵ بمژرێت.

٤- ئەوەی گرنگە لە کاتی ئەم حاڵەتەدا بیرمان بێت خواردنی ئەو خۆراکانەیە کە بە پۆتاسیۆم دەوڵەمەندن. گرنگترینیان: ئەڤۆکادۆ، شووتی، قەیسی، هەنار، پرتەقاڵ، مۆز، تەماتە، سپێناخ، خەیار، پەتاتە، چەوەندەر، نیسک، ماسی و ...  کە ئەمانە سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمن، بەڵام هەندێک جار ڕەنگە ببنە هۆی سک ئاوسان و ناڕەحەتی بۆ نەخۆشەکە.

٥- یەکێکی تر لە چارەسەرەکان بۆ ئەم پەتایە کە دەکرێ لە سەرەتای نەخۆشییەکە سوودی لێ ببینرێت برییتیە لە پەرداخێک ئاوی شلەتێن لەگەڵ نیو لیمۆی گوشرا و کەوچکێک هەنگوینی سروشتی و کەوچکێکی چاخۆری خوێ.

بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە و تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، پێویستە سەردانی دکتۆری خۆیان بکەن، چونکە ئەو کەسانە زیاتر و زووتر لە کەسانی تر ئاوی جەستەیان لەدەست دەدەن.

 

ئەو کەسانەی کە زووتر ئەگەری توشبوونیان بەم جۆرە پەتایە هەیە بریتین لە:

١- کاسانی بەتەمەن.

٢- منداڵان.

٣- ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.

٤- ئەو کەسانەی بە بەردەوامی کار دەکەن و تیشکی خۆریان بەردەکەوێت.

باشترین ئەو جۆرە گژوگیایانەی بۆ نەهێشتنی ئەم پەتایە بەسوودن:

١- زەردەچێوە: نیو کەوچکی چێشت زەردەچێوە بخەرە ناو یەک کوپ ئاوی گەرم؛ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بیخۆرەوە.

٢- زەنجەفیل: ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بەشێوەی چا بخورێتەوە.

٣- تۆوی تەڕەتیزە: ڕۆژی سێ جار جوان بکوترێت و لە ناو کوپێ ئاوی کوڵاو بکرێ و  دوای 10 بۆ 15 خولەک بخورێتەوە.

٤- نەعنا: نیو کەوچکی چا زەیتی نەعنا لە ناو یەک کوپ ئاوی گەرم یان یەک کەوچکی چێشت نەعنای وشک کراو یا پانزە گەڵای نەعنا بخەرە ناو یەک کوپ ئاوی گەرم و پاش ١٠ خولەک بیخۆرەوه.

٥- گوڵە بەیبوون: سێ کەوچکی چێشت گوڵە بەیبوونی وشک کراو بخەرە ناو سێ پەرداخ ئاو بۆ ماوەی یەک چارەگ بیکوڵێنە، ڕۆژی دوو یان چوار جار، یەک كاتژمێر پێش نان خواردن یا دوای سکچوون یان کاتی ئازاری ناو سک بیخۆرەوە.

 

سکچوونی بەردەوام ئەگەر کەمتر لە هەفتەیەک بخایەنێت ئەوا بە هۆی پەتا و خواردنی خۆراکی پیس و ماوەبەسەرچووەوەیە و سکچوونی بەردەوام زیاتر لە چوار هەفتە بە هۆی کۆڵۆن، هەوکردنی کۆڵۆن و بەدهەرسییە.

خۆپارێزی لە تووشنەبوون بەم حاڵەتە پەتایە

بۆ دوور بوون لەم پەتایە پێویستە خۆمان لەو کەسانەی کە تووشبووی حاڵەتەکەن بە دوور بگرین. دوورکەوتنەوە لە هەموو سەوزە نەکوڵاوەکان، دەست شۆردنی باش پێش نان خواردن و دوای نانخواردن، خواردنەوەی ئاوی کوڵاو، شۆردنەوەی سەوزە و میوەکان پێش خواردن و ئامادە کردنیان و خۆ بە دوور گرتن لە خواردنی ساردەمەنی و خواردنە دروست کراوەکانی دەرەوە ڕێکارە سەرەکییەکانی دووربوون لە تووشبوون بەم پەتایەن.

 

 

 

 

 

 

KURDŞOP
582 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!