گیای سیابۆ و سوودەکانی

گیای سیابۆ کە بە کاڵی یان بە کوڵاوی دەخورێت، دەتوانرێت بە چەندین شێوەی تریش بەکار بهێنرێت و سوودێکی زۆریشی هەیە. ئەم گیایە کە زیاتر لە دروستکردنی پەنیردا بەکار دێت، جۆرێک "پنجار"ە و لە هەندێک شوێنیش پێی دەڵێن "پانجار".

 

شادی

کوردشۆپ - گیا یان سەوزیی سیابۆ کە هەم بە کاڵ و هەم بە کوڵاو بەکار دێت، بە دەرمانی هەموو دەردێک ناسراوە و لە ناوچە بەرز و بەفراوییەکان شین دەبێت و بۆ ئازارشکێنیی پێوەدانی مار و دەرمانی نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم، دڵەکزێ و شەکرەش بەسوودە.

ئەم گیایە بەسوودە، بەڵام لە هەمان کاتدا کۆکردنەوەیشی زۆر زەحمەتە.

گیای سیابۆ کە بە کاڵی یان بە کوڵاوی دەخورێت، دەتوانرێت بە چەندین شێوەی تریش بەکار بهێنرێت و سوودێکی زۆریشی هەیە. ئەم گیایە کە زیاتر لە دروستکردنی پەنیردا بەکار دێت، جۆرێک "پنجار"ە و لە هەندێک شوێنیش پێی دەڵێن "پانجار".

گیای سیابۆ لە پارێزگای جۆلەمێرگ و ناوچەکانی بۆتان و لە هەندێک شوێنی ناوچەی سەرهاتی باکووری کوردستان و هەندێک شوێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڕوێت و خاوەن پێکهاتەگەلێکی زۆر بەسوودە بۆ تەندروستیی مرۆڤ.

گیای سیابۆ کە بە گیایەکی ڕەسەن و خۆجێیی ناسراوە و زیاتر لە ناوچەی جۆلەمێرگ شین دەبێت، تایبەتمەندییەکی دژەژەهری هەیە، هەروەها بۆ هاوسەنگکردنی فشار و زەخت زۆر بەسوودە.

ئەم گیایە بۆ چارەسەرکردنی پێوەدانی ئاژەڵە ژەهراوییەکان بەسوودە، هەروەها ڕێگری لەوە دەکات کە ژەهر زیان بە لەش بگەیەنێت.

هەروەها ئەم گیایە بۆ پاراستنی تەندروستیی ڕیخۆڵەکان زۆر باشە، هاوکات بۆ نەخۆشییەکانی سینگ و تێکچوونی ئێسک و سەرئێشە، زۆر کاریگەرە.

گیای سیابۆ چۆن دەکوڵێنرێت؟

ئەم گیایە کاتێک کۆ دەکرێتەوە و تازەیە، دەتوانرێت بە کوڵاوی بەکار بهێنرێت. هەروەها لە زستاندا وەک شۆربا دروست دەکرێت و دەخورێت، هەروەها لە ڕۆنیشدا سوور دەکرێتەوە و دەخورێت.

ئەو خواردنانەی بە سیابۆ دروست دەکرێن هەم زۆر بەتامن و هەم زۆر بەسوودن. ئەم گیایە کە سەرچاوەیەکی گرینگی خۆراکە، بۆ زاڵبوون بەسەر زۆرێک لە نەخۆشییەکانیشدا بەکار دێت. هەروەها دەتوانرێت لە زەڵاتەدا بەکار بهێنرێت و پێویستە پێش بەکارهێنان، بەباشی بشۆردرێت.

سیابۆ چۆن بەکار دێت؟

ئەم گیایە بە گشتی، گەڵاکەی، ڕەگ و قەدەکەی بەکار دێت.

هەرچەندە خەڵکی ناوچەکە زۆرجار ئەم گیایە لە دروستکردنی پەنیردا بەکار دەهێنن، بەڵام بۆ شتی تریش بەکار دەهێنرێت.

ئەگەر ژنان کێشەی سووڕی مانگانەیان هەبوو، دەتوانن ئەم گیایە بەکار بهێنن. هەروەها سیابۆ بۆ باشتر کارکردنی ڕیخۆڵەکانیش بەسوودە.

لە حاڵەتەکانی وەک پێوەدانی مار و دووپشک دەتوانرێت وەک دژەژەهر بەکار بهێنرێت و دەتوانرێت لە شوێنی پێوەدانەکە بدرێت، هەروەها ئەگەر لەو کاتەشدا بخورێت، زۆر باشە.

KURDŞOP
912 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!