دەزگای "پارگین"، ڕێگای زیندووکردنەوەی کەلتوور و فۆلکلۆری کوردییە

ئاراس حسۆ

 

"پارگین" ناوی دامەزراوەیەکی فەرهەنگییە لە ڕۆژاوای کوردستان کە ناوەندەکەی لە ناوچەی کۆچەران سەر بە شاری دێرکە. ئەم دامەزراوەیە لە پێناو پاراستنی سەرچاوە فەرهەنگی و کەلەپوورییەکان دامەزراوە و کار لەسەر لێکۆڵینەوەی فەرهەنگی و کەلەپووری لە ڕۆژاوای کوردستان دەکات. بەپێی ئاژانسی "میزۆپۆتامیا"، دامەزراوەکە لە ٩ی تەمموزی ٢٠١٢ دەستی بە کارەکانی کردووە.

ناولێنانی دامەزراوەکە:

"ئیبراهیم فەقێ" سەبارەت بە هەڵبژاردنی ناوی پارگین دەڵێت، لە فەرهەنگی کۆچەرەکاندا خێوەت هەیە کە "ڕەشماڵ"یشی پێ دەگوترێت؛ بە شوێنی دەوروبەری خێوەتەکە "رارگین" دەگوترێت کە بۆ پاراستنی خێوەتەکەیە لە ئاو و لافاو. ئەم دامەزراوەیە ناوی لێ نرا پارگین تاکوو داب و نەریت و کەلتووری ناوچەکە بە تۆمارکردنی گۆرانیی فۆلکلۆر بپارێزێت. جگە لەم گۆرانییانە بە کوردیی کورمانجی، دەبینین کە زۆرێک لە گۆرانییە کۆنەکان بە زمانی عەرەبی لە ڕەقە و دەوروبەری تۆمار و پێشکەش دەکرێن. کاتێک لەم پڕۆژەیە تێدەگەین، دەبینین کە فۆلکلۆری کوردی چەندین فۆلکلۆری جیاوازی گەلانی وەک ئاشووری و ئەرمەنی و عەرەب لە باوەش دەگرێت و بەو پێیەی کە ئەم گەلە دراوسێیانە ساڵانێکە پێکەوە دەژین، بێگومان ئەم دراوسێیەتییە لە بەرهەمە فۆلکلۆرییەکاندا ڕەنگی داوەتەوە.

پرۆژەی دامەزراوەی پارگین:

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کەسایەتییەکانی وەک "ئیبراهیم فەقێ، شێرۆ هندێ و مەحموود بەرازی" و چەندین هونەرمەندی دیکەوە سەرپەرشتی دەکرێت. دامەزرانی ئەم دامەزراوەیە، بەرەوڕووی پێشوازییەکی زۆر گەرم و گوڕی کۆمەڵگەی کوردی بووەوە. هەرجارێک ئەو جۆرە گرتە ڤیدیۆییانەیان لە کەناڵی یووتیووبەکەیان بڵاو دەکردەوە، لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازیی لێ دەکرا و دەبووە بابەتێکی گەرمی نێو خەڵک، چونکە کوالێتیی دەنگ، دیمەن، مۆسیقا، کامێرا، ڕووناکی، دەربڕین، جلوبەرگ و کەشوهەوای کەلتووری لە یەک فۆڕمدا کۆ دەکرێنەوە و پێشکەش دەکرێن.

لەنێو ئەو دامەزراوەیەدا لە ناوچەی کۆچەران، نزیکەی ١٢ خەباتکار لەسەر کامێرا، دیمەن، جلوبەرگ، بەرهەمهێنان و دێکیۆمێنتکردن کار دەکەن. ئەم دامەزراوەیە لە ڕێگەی بەرنامە و کلیپ و هەروەها لە ڕێگەی دیمەنی کورتەوە لەسەر کەلتوور و نەریتی ناوچەکە بەرهەم پێشکەش دەکات. هەروەها لەو بەرهەمە بەنرخانەدا دیارە کە لە داهاتوودا دەتوانێت بەرهەمی باشتر بە کوالێتیی بەرزتر پێشکەش بکات.

بەرهەمەکانی پارگین کامانەن؟

لە ماوەی سێ ساڵی کارکردنیاندا چەندین چیرۆک، گۆرانی و داب و نەریتی ناوچەکە لە بەرهەمی جۆراوجۆردا پێشکەش کراون. لە تێکست و گۆرانییەکانی وەک:

کەچکا کۆچەر ١، بە دەنگی قەهرەمان شیمۆ

کەچکا کۆچەر ٢، بە دەنگی قەهرەمان شیمۆ

دارێ لاندانێ، بە دەنگی قەهرەمان شیمۆ

دەلالێ من، بە دەنگی خەدیجە یووسڤ

دونیایێ، بە دەنگی بەسنا قاسم

هەی لێ نارێ، بە دەنگی قاسمێ شەرۆ

هیزانە، بە دەنگی قاسمێ شەرۆ

لاڤژ، بە دەنگی قارەمان شیمۆ

مەشکینێ، بە دەنگی قارەمان شیمۆ

نارێ، بە دەنگی فاتمە سەعدوون

شاهینۆ، بە دەنگی حاجی مووسا

تەڤن، بە دەنگی حاجی مووسا

زەینەبێ، بە دەنگی شێخ بەرەکات خەلیل

سوارۆ، بە دەنگی حسێن تەمر

پایزۆک، بە دەنگی سەوسەن سەعدوون

رەوێ، بە دەنگی گیورەقیش سەلمۆ

جەرر، بە دەنگی قاسمۆ شەرۆ

مەندەل، بە دەنگی ئەحمەد عومەر (گوتنی ئەم گۆرانییە بە زمانی عەرەبییە).

جگە لە گۆرانی و تێکست، دەیان بەرنامە لەسەر "تەشی، تەون، مەڕ، مەشک، هەوار، باخچەی منداڵان، قوماش، کڵاو و پاراستن" و هتد پێشکەش دەکرێن.

هەتا ئێستا زۆرێک لە بەرهەم و گۆرانییەکانمان لەلایەن ئەم دامەزراوەوە بەرهەم هێنراون، جگە لە گۆرانیی کورمانجی، دەبینین کە چەندین گۆرانیی کۆن بە عەرەبی لە ناوچەی ڕەقە و دەوروبەری بە هەمان شێوە تۆمار دەکرێن و پێشکەش دەکرێن. بۆیە تێدەگەین کە یەکێک لە پلانەکانی تری دامەزراوەکە، نرخاندن و بەهادانە بە کولتووری وڵاتانی دراوسێ.

چیرۆک و گۆرانیی "جەرە"

گۆرانیی "هۆی جەرە جەرە" یەکێکە لەو گۆرانییە کۆنانەی کە سەدان ساڵە لە یادەوەریی کورددا ماوەتەوە و تا ئەمڕۆش قسەی لەسەر دەکرێت. ئەم گۆرانییە لە ناوچەی کۆچەران لە ڕۆژاوای کوردستان و لە ناوچەی بۆتانی باکووری کوردستان و لە ناوچەی بادینانی باشووری کوردستان بەربڵاوە و تا ئێستاش بە شێوەیەکی مێژوویی دەگوترێتەوە.

گۆرانیی "هۆی جەرە" یەکێکە لەو گۆرانییانەی بە ڕیتم و میوزیکەوە، لە ڕۆژانی هاوسەرگیری و ئاهەنگەکاندا بە دەنگی بەرز دەگوترێتەوە. هەروەها ئەم گۆرانییە لە کاتی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچەکاندا دەگوترێتەوە. ئەم گۆرانییە لەلایەن زۆرێک لە هونەرمەندان و گرووپەکانەوە گوتراوە و لە ناوچەکانی دیکەشدا جگە لەو ناوچانەی باس کراون، ئەم گۆرانییە بە شێوازی جیاواز جێگەی خۆی گرتووە.

 

تێکستی گۆرانییەکە

هۆی جەرە و جەرە و جەرە و کانێ جەر هۆی کانێ جەر

هۆی جەرە و جەرە و جەرە مەشکێن جەر

تژی پەنیرێ تەرە کانێ جەر هۆی کانێ جەر

تژی پەنیرێ تەرە و مەشکێن جەر

ئەو بارا خێر و شەرە

کانێ جەر هۆی کانێ جەر

ئەو بارا خێر و شەرە

و مەشکێن جەر

جەر ژ ئاخا زەڤیێ

کانێ جەر هۆی کانێ جەر

جەر ژ ئاخا زەڤیێ

مەشکێن جەر

وێ ل سەر ملێ زەریێ

کانێ جەر هۆی کانێ جەر

وێ ل سەر ملێ زەریێ

مەشکێن جەر

دا شل نەکە کەفیێ

کانێ جەر و هۆی کانێ جەر

دا شل نەکە کەفیێ

مەشکێن جەر

جەر ژ ئاخا دبانێ

کانێ جەر هۆی کانێ جەر

جەر ژ ئاخا دبانێ

مەشکێن جەر

وێ ل سەر ملێ سولتانێ

کانێ جەر هۆی کانێ جەر

وێ ل سەر ملێ سولتانێ

مەشکێن جەر

دا شل نەکە کتانێ

کانێ جەر هۆی کانێ جەر

دا شل نەکە کتانێ

مەشکێن جەر

ئەو بارا خێر و شەرە

جێرک گۆتۆ کولندۆ

کانێ جەر هۆی کانێ جەر

جێرک گۆتۆ کولندۆ

مەشکێن جەر

تو هەفت سالان بلندۆ

کانێ جەر هۆی کانێ جەر

تو هەفت سالان بلندۆ

مەشکێن جەر

وەز گەل تە ناییم گوندۆ

کانێ جەر هۆی کانێ جەر

وەز گەل تە ناییم گوندۆ

مەشکێن جەر.

سەرچاوە:

لە ماڵپەڕی دامەزراوەی پارگین بۆ لێکۆڵینەوەی فەرهەنگی و کەلەپووری.

KURDŞOP
470 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!