گوتەی پێشینییان و کاریگەرییان لەسەر کەلتووری کوردی

سۆلین ورمێ

گوتەی پێشینییان بەشێکی گرینگی ئەدەبیاتی زارەکییە و ئامۆژگاری و نەسیحەتی تێدایە. ئەو گوتننانە لە چەند وشەیەک پێک هاتوون، بەڵام زۆر مانادارن و هەر لە مێژەوە باسی ژیان و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە دەکەن.

گوتەی پێشینیان هی تاکێک نین، بەڵکوو هی نەتەوەیەکن. چونکە خاوەنی ئەو گوتننانە نەبینراونەتەوە و لەلایەن خەڵکەوە پارێزراون و گوازراونەتەوە و سینگ بە سینگ هاتوونە و گەیشتوونەتە نەوەی ئەمڕۆ.

گوتەی پێشینیان گەنجینگەیەکی وەهان کە دەربڕینەکانیان کاریگەرن. ئەو گوتننانە هەم لەسەر ئەندامانی کۆمەڵگە و هەم لەسەر شتگەلێکی پەیوەندیدار بەوانەوە دەگوترێن.

بۆ نموونە: "دژمنێ باڤان نابن دۆستێ لاوان" یان "رهـ دبە بهۆست، دژمن نابە دۆست."

گوتەی پێشینیان تەنیا هی نەتەوەیەک نین، بەڵکوو لەنێو هەموو نەتەوەکاندا بوونیان هەیە و هەر نەتەوەیەک بە شێوازێکی جیاواز دەیانهێننە سەر زار.

گوتەی پێشینییان ڕاستیی ژیانی نەتەوەیەکە. چونکە لە ڕابردوودا بەپێی ئەزموونەکانی کۆمەڵگە دەرکەوتن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش گوتەی پێشینیان بۆ گەلان و زمانەکەیان زۆر بەنرخن.

تێڕوانینی عەقڵانیی نەتەوەیەک بۆ جیهان و پرسەکانی ڕۆژ، لە گوتەی پێشینیاندا کۆ بوونەتەوە. چونکە زۆر ئەزموون لەم گوتننانەدا کۆ کراونەتەوە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە پشت هەر گوتەیەکەوە چیرۆکێک هەیە. زانراوە کە نەتەوەی کورد لە ڕووی گوتەی پێشینیانەوە یەکێک لە دەوڵەمەندترین نەتەوەکانە، بۆیە نەتەوەی کورد بایەخێکی زۆر بە گوتەی پێشینیان دەدات.

کاتێک مرۆڤ تێکەڵی خوێندنەوەی گوتەی پێشینیان دەبێت، مرۆڤ بەرەوڕووی سەدان ئەزموونی مرۆڤایەتی دەبێتەوە و لێیانەوە فێر دەبێت و دەچێتە نێو لقەکانی زانستەوە و چەندین شتی کاریگەر و ئامۆژگاریی تێدا دەدۆزێتەوە؛ لە ڕاستیدا بۆ گەنجان و بەتایبەتی منداڵان سوودی زۆری هەیە.

گوتەی پێشینیان لەسەر هۆشیارببونەوەی گەنجان زۆر کاریگەر بووە؛ ئەم نەسیحەت و ئامۆژگارییانەی لە گوتەی پێشینیاندا هاتووە، ئاگادارکردنەوەیەکن بۆ کەسێک کە هۆشیار ببێت. لەنێو کورداندا نەخوێندەواران زیاتر گوتەی پێشینیانیان هێناوەتە سەر زار و ئەمەش سروشت و بنەمای زمانی کوردی نیشان دەدات.

چەند گوتەیەکی پێشینیان:

«دەستێ خەبتی ل سەر زکێ تێرە

جۆتا برا نەچن گوران»

گوتەی پێشینیان بوونەتە سەرچاوەی ئەدەبی نووسراو و زۆرێک لە نووسەران و چیرۆکنووسان و شاعیران سوودیان لێیان وەرگرتووە. گوتەی پێشینیان دەتوانن ببنە بەشێکی دانەبڕاو لە دەقە ئەدەبییەکاندا. ئەم گوتنانە لە وشەی ڕەسەنی کوردی پێک هاتوون و لە ڕووی فەرهەنگی کوردییەوە زۆر بەسوودن.

گوتەی پێشینیان بە شێوەی زارەکی گواستراونەتەوە و لە کاتی گواستنەوەدا هەندێک گۆڕانکارییان بەسەردا هاتوون. زۆر کەس هەن ئەو گوتنانە بە هەڵە دەڵێنەوە یان دەینووسن. لە ڕاستیدا گوتەی پێشینیان تەنیا گوتەیەکە کە لە هەموو شوێنێکدا بە هەمان شێوە دەگوترێنەوە. ڕەنگە لە ڕستەیەکدا وشەیەک بگۆڕدرێت، بەڵام ناوەڕۆکەکەی وەک یەکن. گۆڕینی ناوەڕۆکی ئەو گوتنانە لە بنەڕەتدا زەربەلێدان لە کەلتووری کوردییە.

لە ئێستادا هەرچەندە هەندێک کتێب لەسەر گوتەی پێشینیان نووسراون و بەشێک لەو گوتانە کۆ کراونەتەوە، بەڵام هێشتا کەمە و زۆر کەسی پیر لە کوردستان هەن کە سەدان گوتەیان لەلایە کە نەنووسراون، واتە لە دڵیاندایە و کۆکردنەوە و نووسینیان لە ئەستۆی نووسەران و توێژەرانی کورددایە و نابێ بهێڵن ئەو کەلتوور و میراتە بەنرخە لەدەست بچێت.

KURDŞOP
667 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!