جۆرە هەرە بەناوبانگەکانی هەڵوا لە ورمێ

 

ئەدیب

 

هەڵوا (حەلوا) یەکێکە لە باشترین دیارییەکانی شاری ورمێ و یەکێکە لە بژاردە یەکەمەکانی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ورمێ دەکەن.

هەڵوای ورمێ چەند جۆرە:

 

هەڵوای گوێز

یەکێکە لە بەتامترین هەڵواکانە کە لە ئاوی ترێ و گوێزی هیندی و شەکر و دارچین و بەهارات دروست دەکرێت. بەهۆی زۆریی گوێزەوە چەندین تایبەتمەندیی هەیە. خواردنی گوێز سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

باشترین کوالێتیی کەرەستەی خاو بۆ ئامادەکردنی ئەم هەڵوایە بەکاردێت. بەهۆی تام و چێژە خۆشەکەیەوە، ئەم هەڵوایە لای خەڵک زۆر بەناوبانگە و لە زۆربەی مەراسیم و کۆبوونەوەکاندا بۆ پێشوازیکردن بەکاردێت.

 

هەڵوای گێزەر

ئەم هەڵوایە یەکێکی ترە لە هەڵوا بەناوبانگەکان و یەکێکە لە باشترین یادگارییەکانی ورمێ کە لایەنگرێکی زۆری هەیە. گێزەری تازە و کوالیتیی بەرز لە ئامادەکردنی ئەم هەڵوایە بەکاردێت. بەڕاستی تامێکی ناوازەی هەیە.

ئەم هەڵوا بەتامە، بە بەراورد بە هەڵواکانی تر شێوەی جیاوازی هەیە و زۆر بەتام و بەسوودە. گوێزی تازە و بەتامی ئەو هەڵوایە و تامەکەی لەگەڵ گێزەرەکەدا تێکەڵەیەکی ناوازە و بەتامە، بەڕای من پێویستە جارێک تاقیی بکەیتەوە.

 

هەڵوای دۆشاو

ئاوی ترێ یان دۆشاو ماددەیەکی زۆر خۆراکی و توونیکە و سروشتێکی گەرمی هەیە کە تایبەتمەندی و سوودی ناوازەی بۆ تەندروستیی لەش و چارەسەری نەخۆشییەکان هەیە. شەربەتی ترێ، ڤیتامین ئەی و بی و سی و کانزاکانی وەک ئاسن و مەگنیسیۆم و فسفۆر و پۆتاسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە و بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش زۆر بەسوودە. بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسان، ئاوی ترێ خڕۆکە سپییەکانی خوێن لە لەش زیاد دەکات و بەرگریی لەش زیاد دەکات و لەش لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت. شەربەتی ترێی تازە بۆ دروستکردنی ئەم هەڵوا بەتامە بەکاردێت. دڵنیا بە تامە ناوازەکەی تاقی بکەیەوە، پەشیمان نابیتەوە.

 

هەڵوای فستق (پستە)

فستق لە بەناوبانگترین ناوکە خۆراکییەکانە و بە شێوەیەکی سروشتی ئەم هەڵوایە بەهۆی بوونی فستقەوە لایەنگرێکی زۆری هەیە. چی دەزانیت دەربارەی سوودەکانی فستق؟ ئەم خۆراکە بەتامە تایبەتمەندییەکی زۆر بەهێزی هەیە، جگە لەوەی مێشک بەهێز دەکات و دەمارەکان هێور دەکاتەوە، گەدە بەهێز دەکات و چارەسەری سکچوون و نەهێشتنی کۆکەش دەکات.

 

هەڵوای زەعفەران

بەناوبانگترین هەڵوا لە ورمێ هەڵوای زەعفەرانە. ئەم هەڵوایە لە مەراسیم و ئاهەنگەکانی خەڵکی ورمێدا زۆر بەکاردێت. سەرچاوەی ئەم خواردنە یۆنانییە، بەڵام ئێستا ئەم گوڵە زیاتر لە ئێران دەڕوێت. بێگومان لە وڵاتانی وەک ئیسپانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و هەندێک ناوچەی هیندستان دەبینرێت. بەهاراتى زەعفەران یەکێکە لە گرانبەهاترین تام و بەهاراتەکان لە جیهاندا.

KURDŞOP
491 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!