پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری - بەشی3

 

دارپێتاتە

دارێکە بە ڕاکشاوی بە بنی گوردەوە هەڵاوەسراوە و سەری بەندی پێتاتەی لێ قایم کراوە. ئەو دارە لە هەر دوو سەر بە گوردەوە گرێ دراوە و کاری ئەوەیە کە کاتێ جۆڵا لاق بە پێتاتەدا دەدا، گورد ساف و یەکدەست داکشێتە خوار و جۆلانە نەکا. هەر گوردەی دارپێتاتەی خۆی هەیە، کە سەرجەم چوارن.

دارگورد

دارێکی ڕێک و لووس و سەختە، بەنی گوردی لێ گرێ دەدرێ. هەر گوردێک دوو دارگوردی هەیە کە پازدە تا نزیکەی بیست سانت مەودایان هەیە، ئەو مەودایە بەنی تێخراوە و سەری بەنەکە لە هەر دوو دارگورد گرێ دراوە. درێژیی دارگورد دەبێ لە پانیی کرەکە زیاتر بێ.

 

داری بەرگرتنەوە

دارێکە بەپانایی بەری "کر"، کەندرێکی دە دەور تێهاڵێنراوە و سەری کەندرەکە لە هەر دوو جەمسەرەوە لە دارەکە قایم کراوە. هەروەها گوریسێکیشی لە هەر دوو جەمسەر خراوە، گوریسەکە لە دارەکە درێژترە.

(بڕ: وێنەی 21)

کاری ئەو دارە ئەوەیە: کاتێ تەنراو دێتە تەواو بوون و جەمسەری دوایی ڕایەڵ لە گورد نزیک دەبێتەوە، چونکە سەری ڕایەڵەکان لێک گرێ دراوە و بە هێچکەوە بەستراوە و وێک‌هاتووەتەوە، ئیدی بە ئاسانی ناچێتە ناو گورد و هەندی پتر لە نیوگەزی ڕایەڵەکان لە پشت گورد دەمێنێەوە و خۆ نادەن بە دەستەوە. (بڕ :وێنەی22)

لێرەدا داری بەرگرتنەوە دەکار دەکرێ، بەم جۆرە کە جەمسەری ڕایەڵەکان لە گوریس و هێچک ڕەها دەکرێن و ڕایەڵەکان دەکرێنە دە ماڵ و هەر ماڵە بە ناو ئاڵقەیەکی کەندری داری بەرگرتنەوەدا ڕەد دەکرێن و ڕایەڵەکان تا دوایی کارەکە بە پانی و لێک بڵاوی دەکەونە پشت گوردەکان. (بڕ : وێنەی23)

لەم حاڵەتە‌دا گوریسی داری بەرگرتنەوە لە گوریسی هێچک دەخرێ و توند دەکرێ. (بڕ :وێنەی 24)

ددانەی شە

دەنکی شەی جۆڵایی، کە لە قامیشی سەخت ساز دەکرێ و پۆی پێ دەکوترێتەوە.

(بڕ وێنەی26 و 25)

 

KURDŞOP
602 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!