جۆرەکانی هەڵپەڕکێی کوردی

ئێمە دەتوانین هەڵپەڕکێی کوردی بەسەر چوار جۆردا دابەش بکەین

١. ڕەزمی (شەڕ، سەرھەڵدان و بزووتنەوەی سیاسی)

ئەم جۆرە لە هەڵپەڕكێ  جۆرێک لە بەرەنگار بوونەوەی دوژمن و خەبات و تێکۆشان دەنوێنێتەوە.

٢. بەزمی (کەیف و شایی)

لە ڕێوڕەسمەکانی وەکوو شایی و زەماوەند، جێژنی لەدایکبوون و هەموو ئەو ڕێوڕەسمانەی کە تێیدا بەشداربووان خۆشی و شادی دەردەبڕن، جۆری هەڵپەڕکێکان پێیان دەگوترێ هەڵپەڕکێی بەزمی.

٣.  ئایینی

ئەو هەڵپەڕکێیانەی لە ڕێوڕەسمە ئایینییەکاندا بەڕێوەدەچن و "سەما"شیان پێ دەگوترێ.

٤. شینگێڕی 

ئەو هەڵپەڕکێیانەن کە بۆ ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە شین و ماتەم و تازیە بەڕێوە دەچن.

 

لە ناو کوردانی کرمانجدا زیاتر لە 90 جۆر هەڵپەڕکێ هەیە و لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش زیاتر لە 50 جۆر هەڵپەڕکێی دیکە هەیە. لە ناو کوردانی بادینانی باشووری کوردستان و کوردانی خۆراسانیشدا هێندێک هەڵپەڕکێی تایبەت هەیە کە جیاوازن لەو هەڵپەڕکێیانەی لە جوگرافیای کوردستاندا دەبینرێن.بەڵام تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەمباریەوە نەکراوە و ئەم هەڵپەڕکێیانە کۆ نەکراونەتەوە و ناویان تۆمار نەکراوە بۆ ئەوەی وەکوو سەرچاوە سوودیان لێ وەربگیرێ.

شێواز و بەڕێوەچوونی هەڵپەڕکێ لە گوند و شارەکانی کوردستان جیاوازن و وەک یەک نین. هەڵپەڕکێ لە گوندەکان بەگوڕتر و بەهێزترە.

 

ناوی ژمارەیەک هەڵپەڕکێی کوردی

١. گەڕیان

٢. پشپێ

٣. ھەڵگرتن

٤. لبلان

٥. سنگ سنگ یان سین سین

٦. دەلیلۆ

٧. بابلەکان

٨. بازکیان

٩. بازکی

١٠. بازتیان

١١. چەپکی

١٢. چەپک

١٣. سێلنگ

١٤. کلیچە

١٥. کەچکی

١٦. کەچکی ھلدانی

١٧. سەمەدانی

١٨. شێخانی

١٩. وەروەرە

٢٠. دووزۆ

٢١. گرانی

٢٢. تەمر ئاخا

٢٣. زراڤیکێ

٢٤. توورا

٢٥. دیارکی

٢٦. قەرەجۆر

٢٧. تیر-کەڤان

٢٨. سینانی

٢٩. بەھیە

٣٠. سڤکی

٣١. یار خوەش تێ

٣٢. قەرتەل

٣٣. جرید

٣٤. شوندەکی

٣٥. پاشدەکی

٣٦. سێگاڤکی

٣٧. کۆچەری

٣٨. سەردەستان

٣٩. دیکۆ / دیک

٤٠. ئەرەبانیێ

٤١. مومر

٤٢. جاندرمە

٤٤. ئەکمەلی

٤٥. یار پێدا

٤٦. تۆترنی

٤٧. داوەتا ملا

٤٨. قلیچکێ

٤٩. لێ گدیێ

٥٠. شەنگە

٥١. ھەی نار نار

٥٢. تۆیجینار

-٥٣. شەخسێنە

٥٤. قوتانێ

٥٥. ھۆھەیمۆ

٥٦. لەیلۆ

٥٧. ھات جەلەب

٥٨. چۆخێ من

٥٩. شەمامێ

٦٠. بەکرخان

٦١. بەلەنجە

٦٢. قەنبەر یەمانێ

٦٣. چۆک ھێژین

٦٤. قلچکۆک

٦٥. ئەز خەلەفم

٦٦. یار سەنەم

٦٧. بەربەنی

٦٨. لێگۆزێ

٦٩. چۆخۆ

٧٠. باسۆ

٧١. ئەکمەلیا لەز

٧٢. لەزۆک

٧٤. رۆمانی

٧٥. کۆچەرێ

٧٦. لۆرکە

٧٧. کمل

٧٨. کەشە/قەشە

٧٩. کەلەشۆ

٨٠. ھاسکۆ

٨١. باسۆ- جەلالی

٨٢. لێ دیڤۆ

٨٣. مارەلۆ

٨٤. تۆیلەمە

٨٥. لەزلەزۆک

٨٦. درنا

٨٧. شەر شەرە

٨٨. ئەرەزی/تەل باخێ میرا

٨٩. ھەی ئاڤە ئاڤە.

٩٠. زۆزان…

 

ئەو هەڵپەڕکێیانەی لە لای چەپەوە بۆ ڕاست دەچن:

 

١. ئەز خەلەفم

٢. شەنگە

٣. درنا

٤. نارۆ

٥. تۆیجینار

٦. یارسەنەم

٧. لێ گدیێ

٨. شەر شەرە.

 

عەبدولکەریم سورووش (ئاریاس)

ئورمیە

و لە کرمانجییەوە بۆ سۆرانی: کوردشۆپ

 

KURDŞOP
1028 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!