هۆشی دەستکرد زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی کار لەناو دەبات

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

کوردشۆپ - بەپێی ڕاپۆرتی بانکی وەبەرهێنانی "گۆڵدمان ساکس" کە بنکە سەرەکییەکەی لە ئەمریکایە، زیرەکیی دەستکرد و تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار کە خەریکە پەرە دەستێنێ، دەتوانێ ٣٠٠ ملیۆن کەس بێکار بکا. بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مووچەکانی ئەو هەلی کارانەش کە دەمێنن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی بانکی وەبەرهێنانی فرەنەتەوەیی گۆڵدمان ساکس کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ڕەنگە زیرەکیی دەستکرد جێگەی 300 ملیۆن کەس بگرێتەوە کە ڕۆژانە کاردەکەن. ئەو عەقڵی دەستکرد دەتوانێت بچێتە شوێنی کاری مرۆڤ و بە ڕێژەیەک بەرهەم بهێنێت کە لە کاری مرۆڤ جیا نەکرێتەوە. زیرەکیی دەستکرد گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو و دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی ساڵانەی کاڵا و خزمەتگوزاری بە ڕێژەی 7٪.

لە لایەکی دیکەوە بە پێی لێکۆڵینەوەی هەمان ڕاپۆرت، لە سەدا ٦٠ی ئەو کرێکارانەی ئەمڕۆ کار دەکەن، لەو کارانەدا کار دەکەن کە لە ساڵی ١٩٦٠دا نەبوون. بەڵام لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لێکۆڵینەوەی دیکە دەریدەخەن لە دوای ساڵی ١٩٨٠، ئەو گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییانەی ڕوویان داوە، بوونەتە هۆی بێکارییەکی زۆر. بەگوێرەی هەمان ڕاپۆرت، زیرەکیی دەستکرد وەک تەکنەلۆژیای زانستیی پێشوو بەرهەمدار دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی خزمەتگوزارییەکان بەکاردەهێنن.

هەروەها دەتوانێت خوڵقاندن و بەرهەمهێنان زۆر زیاد بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، زیرەکیی دەستکرد دەتوانێت یەک لەسەر چواری هەلی کارەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بگرێتەوە و بەپێی ئەو تەکنەلۆژیایەش دەتوانێت بوارە نوێیەکانی هەلی کار بهێنێتە ئاراوە و هاوکات دەتوانێ لە بواری ئابووری و بەرهەمهێناندا سودێکی گەورەی بۆ خەڵک هەبێ.

پێشبینی دەکرێت لە هەر کەرتێکدا کاریگەریی جیاوازی هەبێت

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

لە لایەکی دیکەوە کارل بینێدێکت فرێی بەرپرسی بەشی "داهاتووی خزمەت و کار" لە قوتابخانەی ئۆکسفۆرد مارتن بە سەرپەرشتیی زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت: "تەنها شتێک کە دڵنیا بم لێی عەقڵی دەستکردە."

فرێی نموونەی ChatGPTی هێنایەوە کە لەم دواییانەدا بەردەوام لە ڕۆژەڤدایە، هەروەها ڕوونی کردەوە کە ڕۆبۆتەکانی چات لەسەر بنەمای زیرەکیی دەستکرد توانای نووسینیان هەیە، زیاتر لە مرۆڤ دەتوانن دەق و بابەت بنووسن. فرێی ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژنامەنووسی لەژێر هەڕەشەدایە و ڕایگەیاند: "بۆ ڕۆژنامەنووسان، ڕەنگە خواست لەسەر ئەو کارە نەمێنێت، چونکە پیشەکە لەژێر کاریگەریی زیرەکی دەستکرددا دەبێت و رۆژنامەنووسی دەبێتە پێشەیەکی کەم داهات."

هەروەها ئەو ئەندامەی زانکۆی ئۆکسفۆرد نموونەیەکی لەبارەی تەکنەلۆژیای "جی پی ئێس"ەوە هێنایەوە کە چووەتە ژیانی ڕۆژانەوە و وتی: "بیهێنە بەر چاوت ئەگەر پلاتفۆرمەکانی وەک جی پی ئێس و ئۆبەر بچنە بازاڕەوە، لەناکاو ناسینی ڕێگاوبان و شەقامەکانی هەموو شارەکان بەهۆی زیرەکیی دەستکردەوە بەهایەکی ئەوتۆی نابێت. بەپێی لێکۆڵینەوەکەمان، بەهۆی ئەوەوە ئەو شۆفێرانەی ئێستا کار دەکەن، داهاتیان بەڕێژەی لەسەدا 10 دەبڕدرێت. چونکە بەدیلێکیان هەیە."

بینێدێکت فرێی ڕوونی کردەوە، لە ئەنجامدا شۆفێر سودێکی کەمتریان دەست دەکەوێت و ژمارەی شۆفیرانیش کەم دەبێتەوە و گوتیشی: "لە چەند ساڵی داهاتوودا زیرەکیی دەستکردی شۆفێر بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت و بەشێک لە ئەرکەکانی شۆفێر دەگرنە ئەستۆ و ئەمەش کاریگەریی گرینگی لێ دەکەوێتەوە."

KURDŞOP
950 بینین

کاریگەریی ژنێکی پسپۆڕی کورد لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لە ئیتالیا

لە باکووری کوردستان، جۆرێک لە مشکی کوێر کە ٣ میلیۆن ساڵە دەژی، دۆزرایەوە

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

داهێنانی پزیشکێکی کورد لە بواری دروستکردنی دڵی دەستکرد

ئوتۆمبێلێک کە دەتوانێ بفڕێ، لە ئەمریکا مۆڵەتی پێ درا

چۆن زمانێکی نوێ فێر ببین؟

مادەیەکی خۆراکیی نوێ بۆ درێژکردنی تەمەنی گیانداران دۆزرایەوە

سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

لە گەڤەڕی باکووری کوردستان، شوانێک ئوتۆمبێلێکی دروست کرد

خاکی کوردستان

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!