18 داوی ناسراوی ژیان

 

هەوار نوور

 

داوەکانی ژیان

 لە سەردەمی منداڵیماندا، نموونەگەلێکی فکری تایبەت ساز دەکەین. بۆ وێنە لە نۆبەرەی بنەماڵەیەکدا کە ئەو کەسەی بژیوی ژیانی خاووخێزانی لەئەستۆیە و بە زەحمەت و کوێرەوەری دەرەقەتی دێ، هەستی بەرپرسیارێتی زیاتر بیچم دەگرێ هەتا پاشەبەرەی بنەماڵەیەکی چوارکەسی کە لە ئاستی مامناوەندی بەرەو سەرێن " دەستڕۆیو لە بواری سامان و داهاتەوە".

بەداخەوە ئاسەوارەکان لەسەر منداڵ هەمیشە باش و پەسەند نین.

منداڵێک کە لە قوتابخانە زوڵمی لێ دەکرێ مومکینە بیر لەوە بکاتەوە کە خۆشەویست نییە.

منداڵێک کە گەورەکانی لۆمەی دەکەن مومکینە بیر لەوە بکاتەوە کە بێبایەخە یا قەت وەخۆی ناگرن.

ئەو ئەزموونە ژەهراوییانە دەبنە هۆکاری خۆگرتنی سەرمەشقەکانی نەرێنیی فکری/هەستی. "هەستی/ کردەوەیی".

بیرەوەرییە ناخۆش و پڕئازارەکان و باوەرەکان لە بارەی خۆمان و ئەوانیتر، ئاگایانە و نائاگایانە ڕاگوێزی گەورەیی و ژیانی هاوبەشی ئێمە و پەروەردەی منداڵەکانیشمان دەبن.

هەر بۆیە تەواوی داوەکانی ژیان لە سەردەمی منداڵیماندا بیچم دەگرن، بەشێکی زگماکی و بەشێکیتری ئی دەوروپشتە.

لە خوارەوە بە گوێرەی بۆچوونەکانی جێفری یانگ، دەروونناسی بەناوبانگی ئەمریکی ئاماژە بە 18 داوی ژیان و راسپاردەکانی ئەم داوانە بۆ تووشبووانیان دەکەین. بە سەرنجدان بە ڕاسپاردەکانی هەرکام لەم داوانە دەتوانن بزان ئاخۆ ئەم داوە لە ئێوەدا چالاکە یا نا:

1.  داوی بێمتمانەیی/ بەدعەمەلی:

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

"من ناتوانم چاوەڕوانیم لە ئەوانی تر هەبێ لەگەڵ من بەمحەببەت بن و دادپەروەرانە هەڵسوکەوتم لەگەڵ بکەن."

 

2. داوی ناتەواوی/ شەرم

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

من بە ڕادەی پێویست باش نیم.

من لە بنەڕەتدا ناتەواوم.

هەر کەس لە ڕاستیدا بمناسێ ناتوانێ خۆشی بوێم.

 

3. داوی بێبەشی هەیەجانی یا ورووژێنەری (emotional)

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە: من ناتوانم چاوەڕوانیم لە ئەوانی تر هەبێ کە پشتم بگرن و پێداویستییەکانم دابین کەن.

بێبەشیی هەیەجانی لە بارەی بابەتێکە کە محەببەت و هاودەردیی پێویست، بوونی نیە و یا ئەوەی کە ئامۆژگاریی شیاو له دایک و بابەوە وەرنەگیراوە.

 

 4. داوی دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی/ نامۆیی

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە: ئیتر من لەگەڵ خەڵک جیاوازیم هەیە و ناتوانم لەگەڵیان بحاوێمەوە.

هەستی جیایی و تەنیابوون، هەستی جیابوونەوە لە هەر گرووپ یا کۆمەڵێک و ئەوەی لە پەیوەندییەکانی خۆیدا بەو هۆکارە کە زۆر جیاواز لە ئەوانیترە، سەرچاوە دەگرێ.

 

5.  داوی پەکخستنی هەیەجانی یان ورووژێنەری( emotional )

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە: من نابێ هەستیاری خۆم پێنیشان دەم، من هەمووکات دەبێ پێش خۆم بگرم.

 

6. داوی تێکشکان (شکست)

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە: من لە بنەڕەتدا بێکەڵکوکار و تێکشکاوم و بەردەوام لە شکستم و لە داهاتووشدا هەر تووشی تێکشکان دێم.

من لە حاند ئەوانی دیکە لێهاتووییی کەمترم هەیە و سەرکەوتوویی کەمتریشم لە ژیانمدا هەبووە.

7. داوی زیانلێکەوتوویی سەبارەت بە نەخۆشی یا زیان و زەرەر

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

قەباحەت هەر لەو نزیکانەیە! خەریکە شتی خەراپ دەقەومێ. من هیچ هێزێکم نێ و لە بەرامبەریاندا چم لە دەست نایە.

 

8.  داوی پێوەبەستراوەیی/ دەستەوستانی و ناشیاوی

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

من ناتوانم ئاگاداری لە خۆم بکەم.

من بۆ درێژەدان بە ژیان پێویستیم بە پاڵپشتیی ئەوانیتر هەیە.

من ناتوانم گرفتەکانی خۆم چارەسەر کەم و بۆخۆم بۆ ژیانم تەما بگرم.

 

9. داوی کەسایەتی پێنەگەیشتوو/ گرفتار

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

من ناتوانم بێ پەیوەندیی نزیک و هەتاهەتایی لەگەڵ دایکوبابم یا هاوژینم زیندوو بم.

من دەبێ بزانم ئەوان چۆن بیر دەکەنەوە بۆ ئەوەی خاترجەم بم کە چ بیروهزرێکم هەبێ.

 

10. داوی وێڵبوون/ لەرزۆکی

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

من ناتوانم بۆ لایەنگری، ئاگاداری و پەیوەندیی بەردەوام، کەس نابژێرم.

من هەڵداوێردرێم.

ئەو کەسانەی خۆشم دەوێن و پێویستیم پێیانە هەموویان دەمرن.

ئەو کەسانەی پێویستیم پێیانە و خۆشم دەوێن ناتوانن پشتیوانم بن.

 

11. داوی گوێڕایەڵی

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

 من دەبێ پێداویستی و ئارەزووەکانی ئەوانی ترم لە پێداویستییەکانی خۆم پێ گرینگتر بێ.

بێت و ئەو کارە نەکەم ئەوانەی لای من گرینگن من هدڵداوێرن.

 

12.  داوی ڕەشبینی

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

ئاوا دیاریکراوە من تووشی هەڵەی پڕمەترسی دەبم و ئاکامی قەباحەتیان لێ دەکەوێتەوە.

هەمووشت هەر به هەڵە دەردەچێ و "ڕووداوی" خراپم لێ دەقەومێ.

13. داوی شیاوبوون /خۆ بە زلزانی

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

من تایبەتم و لە هەمووان چاترم.

من دەبێ دایمودەرهەم هەوەڵ کەس بم.

هیچ یاسایەک بۆمن گونجاو نیە.

 

14. داوی پشوو لەسەرەخۆیی بەسنەبوو/ دیسیپلین و ڕێکوپێکی بەسنەبوو

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

من نابێ ناڕەحەت و وەڕەز بم.

 

15.  داوی سەرنجڕاکێشی

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

دەبێ لە هەموو بابەتێکدا منیان پێ هەو بێ. ئەگەر بەڵێم بۆ نەکوترێ و پێیان هەو نەبم تووشی گرفتی پڕمەترسی دەبم.

 

16. داوی بیانووگری و ڕەخنەگریی لەڕادەبەدەر

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

من دەبێ زۆر و بە ڕەنج و زەحمەت ئیش بکەم هەتا ستانداردم لەسەرێ بێ، دەنا دەکەومە بەر لۆمە و ڕەخنەم لێ دەگیرێ.

من کاتم بۆ پشوودان نییە و دەبێ هەمیشە بەکەڵک بم.

 

17.  داوی تەمبێ

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

هەڵەکان ئاکامی خۆیان هەیە و من و هەر کەسێکی دی کە تووشی هەڵە بێ دەبێ تەمبێ کرێ.

 

18. داوی خۆبەختکەری

ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەو داوە بریتییە لە:

من دەبێ پێداویستییەکانی ئەوانیدی وە پێش پێداویستیی خۆم بدەم.

من نامهەوێ خۆ ویست بم یا چکۆلەترین ئازارێک بەکەس بگەیێنم.

 

 

 

KURDŞOP
374 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!