پەروەردەکردنی منداڵ

پەروەدەکردنی منداڵ ، پێش فێربوون و زانستە. لە یاسای خوێندندیشدا دەوترێ پەروەردە و فێرکردن کەواتە پەروەردە دەتوانین بڵین پێش فێرکردنە. پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن کارێکی ئاسان نیە و کەسانی شارەزا و بە توانا و لێهاتووی پێویستە، ئینجا کاتێک پرۆسەکە بێتە سەر پەروەردەی منداڵان کارەکە زەحمەتتر دەبێت.

هانی مورتەزا

 

منداڵان بنیاتنەری دواڕۆژی هەر وڵاتێکن و پەروەردەکردنی منداڵ ئەرکی سەرەکیی هەر دایک و باوکێکە. دایک باوک کاتێک منداڵەکانیان پەروەردە دەکەن پێش ئەوەی داوای کارێکیان لێ بکەن، پێویستە فێریان بکەن چۆن هەڵسوکەوت بکەن و چۆن بەرامبەر بە کۆمەڵگا بجووڵێنەوە.

دایک و باوک دەبێ ئامۆژگاریی منداڵەکانیان بکەن چ کارێک باشە و چ کارێک خراپە؛ بۆیان ڕوون بکەنەوە کامە کار شیاوە کام کار نەشیاوە.

پەروەدەکردنی منداڵ ، پێش فێربوون و زانستە. لە یاسای خوێندندیشدا دەوترێ پەروەردە و فێرکردن کەواتە پەروەردە دەتوانین بڵین پێش فێرکردنە.

پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن کارێکی ئاسان نیە و کەسانی شارەزا و بە توانا و لێهاتووی پێویستە، ئینجا کاتێک پرۆسەکە بێتە سەر پەروەردەی منداڵان کارەکە زەحمەتتر دەبێت. بۆ ئەوی لە پەروەردەکردن و فێرکردنی مندڵلەکانمان سەرکەوتوو بین بۆ ئەوەی ببنە نەوەی دوارۆژ، دەبێ ئەم پێشنیارو و ڕێنماییانە ڕەچاو بکەین:

 

1- نابێ منداڵ ناچار بکرێ بەو جۆرە بیر بکاتەوە کە ئێمە دەمانهەوێ.

2- لە کاتی هەر بڕیارێک پێویستە ڕای منداڵ وەربگیرێ.

3- منداڵان لاسایی کەسانی دەوروبەری خۆیان دەکەنەوە.

4- نابێ لەبەر چاوی منداڵ شەڕ و ناخۆشی و چارەسەری کێشەکان بکرێ.

5- تا دەکرێ دەبێ لە لێدانی جەستەیی منداڵ دوور بکەوینەوە.

6- پێویستە بە پێی تەمەن هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵ بکرێ.

7- پێویستە منداڵان لە دیتنی هەندێک بابەتی پێش تەمەنی خۆی بپارێزین.

8- نابێ منداڵ لە لایەن دایک و باوکانەوە پشتگوێ بخرێ و پێویستە کاتی بۆ تەرخان بکرێ.

هەڵەی پەروەردە کردنی منداڵ لە کۆمەڵگای کوردیدا لە لایەن دایک و باوکانەوە:

 

گوێ نەدان بە هەستی منداڵ، زیادەرۆیی لە نەرمی نواندن، توڕە بوون لەسەر شتی بێسوود، چاوەڕوانیی شتی زۆر لە منداڵ، بەکارهێنانی توندوتیژی، قیژاندن بەسەر منداڵدا، زۆر بوونی ڕاڕایی و دوودڵیی دایک و باوک بەرامبەریان، زور باسکرنی منداڵ لە لایەن دایک و باوکەوە بۆ کەسانی تر و ....

ئەمانە ئەو هەڵانەن کە لە لایەن دایک و باوکانەوە ئەنجام دەدرێن، بەڵام بۆ پەروەردە کردنێکی باش پێویستە دایک و باوک لەم کردارانە بە دوور بن.

 

بە زۆر شێواز دەتوانرێ منداڵ ڕۆشنبیر و پەروەردە بکرێ، یەکێەک لەو شێوازانەش گێڕانەوەی چیرۆکە بۆ منداڵان.

دەتوانین گرینگیی چیرۆک لەو خاڵانەی خوارەوەدا کۆبکەینەوە:

1- هۆکارێکی گرینگە بۆ دەوڵەمەند کردنی زمانی منداڵ.

2- منداڵ بە هۆی چیرۆکەوە شارەزاییەکی زۆری بۆ پەیدا دەبێت.

3- منداڵ لە ڕێگەی چیرۆکەوە فێری زۆر سیفات و ڕەوشتی جوانی کۆمەڵایەتی و مرۆڤانە دەبێت.

4- بەهێز کردنی پڕۆسەی ژیری.

5- منداڵ دەتوانێت لەڕێگەی چیرۆکەوە لە زۆر گرژی و ئەندێشەی دەروونیی ئالۆز ڕزگاری ببێ.

6- منداڵ لە ڕێگەی چیرۆکەوە بیرکردنەوەی لەسەر دیاردەکان زیاتر دەبێ.

7- هەندێک کات چیرۆکەکان لە واقیعدا دبینێ و بابەتەکانی لا ڕوون ئەبێتەوە.

 

پەروەردەکردنی منداڵی تەندروست و دڵخۆش و باش خۆگونجاندن لەگەڵی، دەتوانێ سوودێکی زۆری بۆ کۆمەڵگا هەبێ. لە کۆمەڵگای کوردیشدا، بەتایبەتی لە کاتی ئێستادا گرنگییەکی باش بە پەروەردەکردنی منداڵ دەدرێ و بەخۆشحاڵیەوە نەوەیەکی تەندروست و باش پەروەردە دەبن بۆ نیشتمانێکی باشتر و بەرەوپێش بردنی کوردستان.

 

 

 

KURDŞOP
746 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!