نەخۆشییەکانی گورچیلە

نەخۆشیەکانی گورچیلە: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە لای پزیشک یان نەخۆشخانە؟

نادیا ڕەسووڵ


زانیارییەکان لەسەر گورچیلە

گورچیلە لە سیستەمی میزدا، ئەندامێکی شێوە فاسۆلیایە. یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی گورچیلە پاککردنەوەی جەستەیە لە ژەهر و پیسییەکان. یەکێک لەو پیسییانە، میزە. هەروەها گورچیلە یارمەتیی خوێن دەدات و لە پیسی و خوێی زیادە ڕزگاری دەکات، بە جۆرێک دەتوانێت خوێنی پاک بگەڕێنێتەوە بۆ دڵ و دواتر دڵ دەتوانێت خوێنەکە بەسەر هەموو جەستەدا بڵاو بکاتەوە.

گورچیلەیەکی تەندروست لە هەر خولەکێکدا لیترێک خوێن پاک دەکاتەوە، پاشان پیسییەکانی نێو خوێن دەردەکات و دەیکاتە میز و لە ڕێگەی بۆڕییەکانییەوە دەیاننێرێت بۆ میزڵدان. هەر کە میزڵدان پڕ بوو، کەسەکە بە چوونە تەوالێت میزەکەی لە جەستەی دەردەکات.

بەشەکانی گورچیلە

یەکەکانی گورچیلە (nephrons) گرینگترین بەشەکانی گورچیلەن. ئەرکەکەی بریتییە لە وەرگرتنی خوێن و ماددە خۆراکییەکان و گواستنەوەی پاشماوە بۆ نێو خوێنی پاقژکراوە، چونکە هەر گورچیلەیەک نزیکەی ملیۆنێک یەکە گورچیلەی تێدایە. هەندێکیان بریتین لە:

کۆئەندامی گورچیلە (Renal corpuscle) پێکهاتەیەکی وەرگرتنی خوێنە کە خوێن لە یەکەکانی گورچیلە وەردەگرێت و لە دوو بەش پێک دێت:

- The glomerulus

- The Bowman capsule

بۆڕییەکانی گورچیلە (Renal tubules) زنجیرەیەک بۆڕییە کە لە دوای کەپسولی "Bowman" دەست پێ دەکات و پێش بۆڕییەکانی کۆکردنەوە کۆتایی دێت.

قۆرغی گورچیلە (Renal cortex) بەشی دەرەوەی گورچیلەیە و لە دەوروبەریدا چینێک هەیە کە گورچیلە لە ناوەوە دەپارێزێت.

مێدولای گورچیلە (Renal medulla) بریتییە لە تۆڕەکانی نێو گورچیلە کە "هەنلە و پیرامیدەکان"ی گورچیلە لەخۆ دەگرێت.

حەوزی گورچیلە (Renal pelvis)؛ جەستەی مرۆڤ لە ڕێگەی حەوزی میزەوە لە پیسی ڕزگاری دەبێت. ئەم بەشە دەکەوێتە نێو مێدولای گورچیلە و بەرەکەی دەگاتە بۆڕیی میزڵدان.

چۆنیەتیی کارکردنی گورچیلە

گورچیلە یەکێکە لە سیستەمە گرینگەکانی جەستەی مرۆڤ، بەرپرسە لە پاککردنەوەی خوێن و پاککردنەوەی لە ژەهر و پێکهاتە زیادەکان کە لە ڕێگەی میزەوە لە لەش دەردەچن.

 

جۆرەکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە

- نەخۆشیی شەکرەی قورس.

- بەرزبوونەوەی ئاستی خوێن.

- هەوکردنی گورچیلە.

- نەخۆشیی لە لەدایکبوونەوە.

- لەکارکەوتنی گورچیلە.

هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە

- بەساڵاچوویی.

- بەکارهێنانی جگەرە.

- گەرم نەبوون.

- نەخۆشییەکانی تری لەش کە کاریگەرییان لەسەر گورچیلە هەیە.

- نەخۆشیی شەکرە.

- جەڵتەی دڵ.

- ئاستی خوێن.

نیشانەکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە

- سەرماخواردن یان ئازار.

- هەستکردن بە ئازار یان سووتانەوە لە کاتی میزکردندا.

- کاتێک پێویستە زوو زوو میز بکەیت.

- هەستکردن بە ئازار لە کەلەکە و پشت.

- ڕشانەوە و گێژبوون.

دەرمانکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە

- پێش هەموو شتێک ئەگەر نەخۆشیی گورچیلە قورس بوو، پێویستە کەسەکە ئەو دەرمانە بخوات کە پزیشک بۆی نووسیوە.

- پێویستە ڕۆژانە خەڵک زیاتر ئاو و خواردنەوە بێ گازەکان بخۆنەوە.

- خواردنی هەندێک گیای وەک "بەقدەنووس، بابوونج، یانەسوون، جەهتەرا بەری" و هتد.

خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی گورچیلە

مرۆڤەکان دەتوانن کارکردن و تەندروستیی گورچیلە بەم شێوەگەلە بپارێزن:

- سەرەتا پێویستە مرۆڤ ئەو دەرمانانەی کە پزیشک بەپێی نەخۆشییەکەی بۆی دەنووسێت، بیخوات، چونکە ئەو دەرمانانەی کە مرۆڤ سەرەڕۆیانە دەیخوات، کاریگەریی لەسەر تەندروستیی گورچیلە دەبێت و لاوازی دەکات.

- پێویستە مرۆڤ خۆی لە خواردنی گیا دەرمانییە خۆماڵییەکان بپارێزێت و بەبێ زانیاریی دروست هەموو شتێک نەخوات، چونکە ڕەنگە ئەو گیاگەلە کە مرۆڤ دەیخوات، هێشتا لەڕووی زانستییەوە نەسەلمێنرابێتن کە باشن، بۆیە هەندێکیان کاریگەرییان لەسەر کاری گورچیلە هەیە.

- پێویستە ڕۆژانە خەڵک زیاتر ئاو و خواردنەوە بێ گازەکان بخۆنەوە.

- وەرزشکردن.

- خواردنی خۆراکی باش.

- دوورەپەرێزیکردن لە خواردنی سوێر.

- دوورەپەرێزیکردن لە خواردنەوەی مەی و کێشانی جگەرە.

کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە لای پزیشک یان نەخۆشخانە؟

- ئەگەر گورچیلە ئازارێکی لەڕادەبەدەری هەبوو، پێویستە کەسەکە دەستبەجێ بچێتە لای یان پزیشک یان نەخۆشخانە و لە ماڵ نەمێنێتەوە.

- کاتێک لەنێو میزدا خوێن هەبێت.

- ئەگەر هەوکردن هەبوو؛ واتە ڕەنگی میز زەرد، سوور یان خۆڵەمێشیی قورس و... بێت.

- ئەگەر لە کاتی میزکردندا هەست بە ئازارێکی زۆر و سووتانەوە کرا.

 

KURDŞOP
580 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!