نەخۆشییەکانی چاو

لەو ساتەوەی مرۆڤ لەدایک دەبێت، لە ڕێگەی چاوەکانییەوە، چاوەکانی بەڕووی ژیاندا دەکاتەوە. سەرەتا منداڵ لە هەفتەکانی یەکەمدا تەنیا ڕەنگی ڕەش و سپی دەبینێت، پاشان وردەوردە ڕەنگەکان دەبینێت و سەرەتا ڕەنگی سوور دەبینێت، پاشان هەتا تەمەنی یەک ساڵی، هەموو ڕەنگەکان دەبینێت.


- نادیا ڕەسووڵ

نەخۆشیەکانی چاو: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە لای پزیشک یان نەخۆشخانە؟

زانیارییەکان لەسەر چاو

چاو یەکێکە لەو پێنج هەستەی کە مرۆڤەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بە ڕێژەی ٧٥ لەسەد بەکاری دەهێنن. ئێمە شتەکان بە وێنەی وەک یەک دەبینین. بەڵام لە ڕاستیدا چاڤکی چاوەکان وێنەیەکی پێچەوانە لەسەر ناوچەی هەستیاری تۆڕەکە بەرهەم دەهێنێت. ئەم وێنەیە لە ڕێگەی دەماری بیناییەوە دەنێردرێت بۆ مێشک بۆ پرۆسێسکردن. هەر چاوێک وێنەیەکی شتێک دەبینێت و مێشک ئەو دوو وێنەیە تێکەڵ دەکات، بۆیە وێنەیەکی سێ ڕەهەندیی ئەو شتە دەبینین.

چاوی ​​مرۆڤ لە سێ چینی سەرەکی پێک دێت

- چینی وشک؛ ئەویش دەکەوێتە دەرەوەی چاو و چاو دەپارێزێت و دەوڵەمەندە بە خوێنبەرەکان. بەشی یەکەمی ئەم چینە تەنکە و پێی دەگوترێت "قەرنیە". قەرنیە هیچ بۆڕییەکی خوێنی نییە.

- هەڤالچووکی چاو؛ ئەو دەکەوێتە نێوان چینی وشک و تۆڕی چاو و خوێنبەرەکانی تێدایە؛ خوێنی ئۆکسیجندار دەگەیەنێتە تۆڕەکە. هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕەنگی مەلانین کە تیشکی ڕووناکیی زیادە هەڵدەمژێت کە بە تۆڕی چاودا تێدەپەڕێت و دەبێتە هۆی ڕوونبوونەوەی بینین.

تۆڕی چاو، شانەی چاوەکان لە پاش و لە تەنیشتەکانەوە دادەپۆشێت، بەڵام ناگاتە پێشەوە.

چۆنیەتیی کارکردنی چاو

چاو بە ئاڵۆزیی پێکهاتە و ئەرکە ئەناتۆمییەکانی دەناسرێتەوە. هەر چاوێک بەردەوام ئەو ڕووناکییە ڕێک دەخات کە پێی دەگات و سەرنجی لەسەر شتەکانی دوور و نزیکە و وێنەی بەردەوام دروست دەکات.

جۆرەکانی نەخۆشیی چاو

لەو ساتەوەی مرۆڤ لەدایک دەبێت، لە ڕێگەی چاوەکانییەوە، چاوەکانی بەڕووی ژیاندا دەکاتەوە. سەرەتا منداڵ لە هەفتەکانی یەکەمدا تەنیا ڕەنگی ڕەش و سپی دەبینێت، پاشان وردەوردە ڕەنگەکان دەبینێت و سەرەتا ڕەنگی سوور دەبینێت، پاشان هەتا تەمەنی یەک ساڵی، هەموو ڕەنگەکان دەبینێت.

مرۆڤ ناتوانێت بڵێت چاوەکانی هەر لە کاتی لەدایکبوونەوە دوور بوون لە نەخۆشی و سەداسەد دەتوانێت ببینێت، بەڵام لەگەڵ تەمەندا وردەوردە چاوەکان بەرەو کزی دەچن، بۆیە لێرەدا باس لە هەندێک لەو نەخۆشییانە دەکەین.

- نەخۆشییەکان لە لەدایکبوونەوە.

- ڕەنگ کوێری.

- هەوکردنی چاو.

- نەخۆشیی تۆڕی چاو.

- باش نەبینین.

- ئاوی سپی.

- ئاوی شین (گلۆکۆما).

- وشکبوونەوەی چاو.

- هەوکردنی قەرنیە.

هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی چاو

- پیربوون.

- نەخۆشییەکان لە لەدایکبوونەوە.

- برینی چاو.

- خواردنەوەی کحول (ئەلکول).

- نەخۆشیی شەکرە.

- بەکارهێنانی دەرمان لە دەرەوەی ڕێنماییی پزیشک.

نیشانەکانی نەخۆشییەکانی چاو

- وشکبوونەوەی چاو.

- چاو زۆر ئاو دەکات.

- باش نەدیتن.

- گێژبوون.

- نەتوانیت چاوەکانت بکەیتەوە.

- حەز نەکردن لە بینینی ڕووناکی.

دەرمانکردنی نەخۆشییەکانی چاو

- خواردنی خۆراکی باش.

- ڕاهێنان بۆ چاو.

- باش خەوتن.

- دوورکەوتنەوە لە زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

پاراستن لە نەخۆشییەکانی چاو

- پێویستە لەبەردەم خۆردا چاویلکەی ڕەش بەکار بهێنرێت.

- بەکارهێنانی چاویلکەی پزشکیی تایبەت بۆ چاوەکان.

- خواردنی خۆراکی باش.

 

کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە لای پزیشک یان نەخۆشخانە؟

- بە شێوەیەکی گشتی لە تەمەنی ٥٠-٥٥ ساڵ و سەرووتردا پێویستە مرۆڤ بچێتە لای پزیشک.

- جگە لەوەش پێویستە هەموو منداڵانی خوار تەمەنی ١٠ ساڵ پشکنینی چاویان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی هەر نەخۆشییەکیان هەبوو بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.

- سەختیی بینین لە شەودا یان لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا.

- چاوی ​​سوور یان پەمەیی.

- ئەزیەتبوونی چاو لە ڕووناکاییدا.

- باش نەبینین و کێشەکانی تری بینین.

- ئازاری چاو.

- هەبوونی حاڵەتێکی پزیشکی کە کاریگەریی لەسەر چاوەکان هەبێت.

- سەرگێژخواردنی زۆر.

- بینینی پەڵە یان پریشک.

- وشکبوونەوەی چاو.

- بوونی ئازار لە چاوەکاندا لەکاتی سەیرکردنی کۆمپیوتەر یان مۆبایل.

 

KURDŞOP
796 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!