کاریگەرییەکانی وەرزش لەسەر جەستە

هەموومان ئەو پرسیارەمان لا دروست بووە کە وەرزش بۆچی تەندروستە و چ کاریگەریگەلێکی هەیە؟ بە گشتی جووڵە و چالاکیی ڕێکوپێک و بەبەرنامە دەتوانێت توانایی ماسوولکەکان زۆرتر بکات و لەشیش بە گشتی بەهێز دەکات. وەرزش، ئۆکسیجێن و مەوادی خۆراک باشتر دەگەیەنێتە ئەندامان، خانەکان و ماسولکەکانی لەش و یارمەتیی دڵ دەدات تاکوو باشتر کار بکات.

ڤیان خیشکار

وەرزش بە هەموو چالاکییە فیزیکییەکانی مرۆڤ و تەنانەت نافیزیکییەکان دەگوترێت کە بە شێوەی ڕێکوپێک بۆ تەندروستی و جوانیی لەش ئەنجام دەدرێت. وەرزش دەتوانێت بە شێوەی گرووپ بێت وەکوو: تۆپی پێ، بەسکتباڵ و واڵیباڵ و... شێوەی دیکەی تاکەکەسییە وەکوو: مەلەکردن، ڕاکردن و...

تا دەیەی ١٩٦٠ تەنیا لاوەکان و ئەو کەسانەی کە لە ڕشتەیەکی تایبەتی وەرزشیدا شارەزاییان هەبوو، وەرزشیان دەکرد و بەشدارییان لە کێبڕکێ جیهانییەکاندا دەکرد. بەڵام دواتر بە تێپەڕینی کات زۆرینەی خەڵک ڕوویان کردە وەرزش، هۆکارەکەیشی ئەوە بوو کە جووڵە و وەرزشکردن کاریگەرییەکی پۆزەتیڤی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە. لە درێژەی ئەم بابەتەدا دەپرژێینە سەر تەندروستییەکانی وەرزش لەسەر لەشی مرۆڤ.

هەموومان ئەو پرسیارەمان لا دروست بووە کە وەرزش بۆچی تەندروستە و چ کاریگەریگەلێکی هەیە؟ بە گشتی جووڵە و چالاکیی ڕێکوپێک و بەبەرنامە دەتوانێت توانایی ماسوولکەکان زۆرتر بکات و لەشیش بە گشتی بەهێز دەکات. وەرزش، ئۆکسیجێن و مەوادی خۆراک باشتر دەگەیەنێتە ئەندامان، خانەکان و ماسولکەکانی لەش و یارمەتیی دڵ دەدات تاکوو باشتر کار بکات.

کاتێک تەندروستیی دڵ و سییەکان ڕووبە باشی بڕوات، وزەی مرۆڤیش بۆ کاروباری ڕۆژانە زیاتر دەبێت.

وەرزش نەتەنیا بۆ جەستە بەڵکوو بۆ دەروونی مرۆڤیش باشە، کاتێک کەسێک تووشی کێشە یان خەمۆکی دەبێت، ڕوو لە وەرزش دەکات تاکوو مێشک و دەروونی ئارام ببێتەوە.

لێرەدا زۆرتر لەسەر باری دەروونییەکەی ورد دەبینەوە. وەرزش یەکێک لەو ڕێکارانەیە کە ئەندۆرفین لە خوێندا دەباتە سەرەوە و لەم ڕێگایەوە یارمەتیی چارەسەرکردنی خەمۆکی دەدات.

ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی ئوسولی نەتەنیا دەبێتە هۆی دروستبوونی هۆرمۆنی ئەندۆرفین بەڵکوو هۆرمۆنگەلێکی دیکە وەکوو "نوراپی نفرین، دوپامین و سرۆتۆنین" دەبزوێنرێن و دروست دەبن و لە ئاکامدا دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی خەمۆکی.

ئاماژە بە چەند وەرزشێک دەکەین کە لە چارەسەربوونی خەمۆکی کاریگەرن، لەوانە:

١- یووگا

٢- زۆمبا و ئەیرۆبیک کە لە ماڵیشدا ئەنجام دەدرێت

٣- مەلەکردن

٤- پیاسەکردن لە سروشت، دارستان و پارک

٥- تێنیس

٦- وەرزشە گرووپییەکان

چەند کاریگەرییەکی وەرزش لەسەر جەستە:

١- وەرزشکردن بۆ دابەزینی کێش

٢- کونتڕۆڵکردنی زەختی خوێن

٣- پێشگرتن لە دروستبوونی گرێی چەوری

٤- وەرزش یارمەتیی تەندروستیی پێست دەدات

٥- پێشگرتن لە نەخۆشییەکانی دڵ

٦- کۆنتڕۆڵی شەکرە

چەند کاریگەریێکی وەرزش لەسەر دەروون و زەینی مرۆڤ:

١- هەست بە سەرحاڵیی زۆرتر

٢- بۆ تەندروستیی مێشک و یاس

٣- زۆرتربوونی وزەی مرۆڤ بە درێژایی ڕۆژ

٤- پەیوەندیی تەندروستیی دڵ و زۆربوونی وزە

٥- ئارامی و کوالێتیی خەو باشتر دەکات

ئەمانە تەنیا چەند خاڵێک بوون لە کاریگەرییەکانی وەرزش، بە خوێندنەوەی ئەم چەند خاڵە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە وەرزشکردن چەندە بەسوودە، بۆیە دەبێ هەموو مرۆڤەکان وەرزش بکەنە عادەتێکی ڕۆژانەی خۆیان تا لەم کێشە و نەخۆشییانە دوور بکەنەوە و جەستەیەکی تەندروستیان هەبێت.

KURDŞOP
960 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!