تایبەتمەندییە تەندروستییەکانی دارچین

خواردن و تێکەڵکردنی دارچین و دوو کەوچک هەنگوین سوودێکی زۆری هەیە بە تایبەت بۆ هەستیاری و بەهێزکردی سیستەمی بەرگریی لەش، هەروەها خواردنی دارچین و هەنگوین بە تایبەت لەگەڵ خواردنەوە گەرمەکاندا سوودێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت هەیە. ئەگەر دارچین و هەنگوین بەیەکەوە تێکەڵ بکرێت و بدرێت لە شوێنی زیپکەی ڕووخسار، ئەوە یارمەتیی چارەسەریی زیپکە و شوێن پەڵە دەدات.


 

- کازیوە ڕەشی

 

"دارچین" یەکێک لە کۆنترین بەهاراتەکانی جیهانە کە لە کۆنەوە وەکوو گیایەکی سروشتی بەکارهێنراوە و ئێستاش لە زۆر بواردا و بە تایبەتی بۆ مەبەستی خۆراکی و تەندروستی بەکاردەهێنرێت.

لە میسڕی کۆندا دارچین لە ئاڵتون بەنرختر بووە و چینییەکان هەر لە کۆنەوە دارچینییان بە تایبەت بۆ چارەسەری هێڵنج و هەڵامەت بەکارهێناوە.

داری دارچین هەتا بەرزایی"١٨" مەتر گەشە دەکات. بەشی هەرە زۆری بەرهەمی دارچین لە وڵاتی"سریلانکا"وە هەناردەی جیهان دەکرێت. ڕێژەی بەرهەمهێنانی ساڵانەی دارچین دەگاتە "٣٥" هەزار تۆن.

سوودەکانی خواردن و بەکارهێنانی دارچین

١- خواردنی دارچین ڕێژەی شەکر لە خوێندا هاوسەنگ دەکات چونکە دەبێتە هۆی زیادکردنی ماددەی "ئەنسۆلین" بۆیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە سوودی هەیە. ئەگەر بۆ ماوەی "١٢" ھەفتە بەکاربهێنرێت، چارەسەری تێکچونی پەستانی خوێنی تووشبووانی شەکرە دەکات.

٢- دارچین بۆ نەخۆشییەکانی تایبەت بە مێشک بەسوودە.

٣- ددانسازەکان ڕۆنی دارچین وەک ماددەی دژە گەنین بەکاردەهێنن.

٤- دارچین چەوریی خوێن دادەبەزێنێت.

٥- دارچین دەبێتە هۆی چالاک کردنی سووڕی خوێن.

٦- ئەگەر دارچین لەگەڵ شیر تێکەڵ بکرێت پارێزگاری لە بەرانبەر نەخۆشی دەکات و ئازار کەم دەکاتەوە.

٧- دارچین بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە یان بۆڕیی دڵیان گیراوە بەسوودە.

٨- دارچین بۆ نەهێشتنی هەوکردنی جوومگەکان بەسوودە.

٩- دارچین خانەکانی لەش لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت.

١٠-  دارچین سوودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی کۆڵۆن.

١١-  دارچین ژەهرە ماددەکان لە جەستە دەکاتە دەرەوە چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدەکان کە ژەهرەکان لەناودەبەن و ڕێگە لە تێکچوونی خانەکان دەگرن.

١٢- دارچین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی "ئەلزەهایمەر" بە تایبەت لە کەسانی بە تەمەندا کەم دەکاتەوە.

١٣- دارچین بۆ ئافرەتان بەسوودە، چونکە سووڕی مانگانە ڕێکدەخات و ڕێگە لە دروستبوونی کیسی ورد دەگرێت.

١٤- یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی کێش چونکە کرداری زیندەپاڵ و هەرس چالاک دەکات، ئەمەش وادەکات یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگاربوون لە چەورییە زیادەکان.

١٥- سیستەمی بەرگری بەهێزدەکات چونکە بە هەردوو ماددەی "بۆلیفینۆڵ و برانسوسیانیدینز" دەوڵەمەندە کە تایبەتمەندیی دژە بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوویان هەیە کە ئەمەش سیستەمی بەرگری بەهێزتر دەکات.

١٦- "پێست" تەندروست دەکات چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان کە یارمەتیدەرن بۆ پاککردنەوەی خوێن و چالاکبوونی، ئەمەش وادەکات تەندروستیی پێست باشتر ببێت.  گەر لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ بکرێت و بدرێت لە دەموچاو ئەوا سوودێکی زۆری دەبێت بۆ نەرم کردنەوەی پێست. زۆر جار بە شێوەی سابوونی دارچین بەکاردێت و سوودی زۆرە بۆ ئەوانەی پێستیان وشکه.

١٧- گەر لەگەڵ خۆراکەکانی دیکە واتە "شیرینیەکان" تێکەڵ بکرێت و بخورێت، ئەوا دەبێتە هۆی زیادکردنی ڕێژەی خوێن لە جەستەدا.

١٨- ئاوی دارچین چەندین سوودی گرنگی هەیە و بە یەکێک لە باشترین خواردنەوەکان دادەنرێت بەتایبەت بۆ وەرزی پاییز و زستان کە پەتا وەرزییەکان و ئەنفلۆئانزا تێیدا بڵاودەبێتەوە.

سوودەکانی خواردنی دارچین و هەنگوین بەیەکەوە

خواردن و تێکەڵکردنی دارچین و دوو کەوچک هەنگوین سوودێکی زۆری هەیە بە تایبەت بۆ هەستیاری و بەهێزکردی سیستەمی بەرگریی لەش، هەروەها خواردنی دارچین و هەنگوین بە تایبەت لەگەڵ خواردنەوە گەرمەکاندا سوودێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت هەیە. ئەگەر دارچین و هەنگوین بەیەکەوە تێکەڵ بکرێت و بدرێت لە شوێنی زیپکەی ڕووخسار، ئەوە یارمەتیی چارەسەریی زیپکە و شوێن پەڵە دەدات.

زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی دارچین

خواردن و بەکارهێنانی دارچین سەڕەڕای سوودەکانی زیانیشی هەیە، بۆیە پێویستە لەژێر چاودێریی پزیشکدا بخورێت و زۆر بەکارنەهێنرێت.

سێ لە زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی دارچین بۆ سەر تەندرووستیی مرۆڤ:

١- بڕێکی زۆری ماددەی (Coumarin) تێدایە کە جگەر ژەهراوی دەکات.

٢- زۆر خواردنی دارچین شەکری خوێن زیاد لە پێویست دادەبەزێنێت.

٣- دارچین تفتی زۆرە و بۆیە هەندێ جار تەنگە ەفەسی دروست دەکات.

KURDŞOP
838 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!