گوڵی هێرۆ و سوودەکانی

ئەم گیا دەرمانییە کە سەدان ساڵە لە گیراوەی دەرمانیی جۆراوجۆردا بەکار هاتووە، لە دژی زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان بەکار دەهێنرێت. بەتایبەت لە مانگەکانی زستاندا سوودێکی زۆری هەیە و بۆ دەرمانی کۆکەی وشک زۆر کاریگەرە.

کوردشۆپ- گوڵی هێرۆ بە ناوی زانستیی "Alcea rosea" دەناسرێت. ئەم گوڵە لە کەناری ڕێگاکان و لە کێڵگەکاندا دەڕوێت و بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکانی وەک هەڵامەت و ئانفۆڵانزا بەکار دێت. گوڵی هێرۆ بە سەرچاوەی چاکبوونەوە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان ناسراوە، هەروەها لە پیشەسازیی دەرمان و جوانکاریدا بەکار دێت.

گوڵی هێرۆ تا ٢ مەتر و نیو باڵا دەکات، ڕەنگەکانی پەمەیی، سپی، وەنەوش و زەردن. هەروەها لەو ناوچانەی کە زریانیان تێدا نییە، باشتر گەشە دەکەن. ئەم گوڵە حەزی لە خاکی بەهێز و گڵینە.

گوڵەکانی گوڵی هێرۆ لە مانگەکانی تەمموز و ئابدا کۆ دەکرێنەوە و ڕەگەکانیشی لە پاییزدا کۆ دەکرێنەوە و وشک دەکرێنەوە.

گەڵا و گوڵ و ڕەگی ئەم گوڵە دەرمانییە. نشاستە، ساکارۆز، گالاکتۆز، پێکتین، چەوری، تانین و ئەسپاراجینی تێدایە.

لە درێژایی مێژوودا لە ڕەگ و گەڵاکانی گوڵی هێرۆ لە بواری پزیشکی و دەرمانیدا کەڵک وەرگیراوە.

سوودەکانی گوڵی هێرۆ:

ئەم گیا دەرمانییە کە سەدان ساڵە لە گیراوەی دەرمانیی جۆراوجۆردا بەکار هاتووە، لە دژی زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان بەکار دەهێنرێت. بەتایبەت لە مانگەکانی زستاندا سوودێکی زۆری هەیە و بۆ دەرمانی کۆکەی وشک زۆر کاریگەرە.

سوودەکانی تری گوڵی هێرۆ بریتین لە:

١- ئەم گوڵە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکانی گەدە بەسوودە.

٢- یەکێک لە بەکارهێنانە باوەکانی گوڵی هێرۆ ئەوەیە کە وەکوو ئازارشکێن بەکار دێت. بە تایبەتی گەڵاکانی کاریگەریی کەمکردنەوەی ئازاریان هەیە.

٣- گوڵی هێرۆ کە هاوکات کاریگەریی هێورکەرەوەی هەیە، بەهۆی ئەو زەیتە سروشتییانەی کە تێیدایە، کاتێک وەک چای دەخورێتەوە، کاریگەرترە. هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کێشەی خەوتنیان هەیە، بەسوودە.

٤- گوڵی هێرۆ یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مرۆڤ تەندروست بمێنێتەوە. هەروەها سیستەمی بەرگریی لەش لە دژی نەخۆشییەکان بەهێز دەکات.

٥- ئەم گیایە بۆ دەرمانی هەوکردنی گورچیلە باشە، هەروەها کێشەکانی میزکردن چارەسەر دەکات.

٦- گوڵی هێرۆ کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنی هەوکردن هەیە و بۆ زاڵبوون بەسەر هەوکردنی پرۆستات و هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵەکان، زۆر باشە.

٧- ئەم گوڵە ڕێگری لە ناڕەحەتییەکانی کۆئەندامی سووڕی مانگانە دەکات.

٨- ئازارشکێنێکی سروشتییە و بۆ وشککردنەوەی هەوکردنەکان زۆر کاریگەرە.

٩- ئەگەر بە بەردەوامی بەکار بهێنرێت، پێست نەرم دەکاتەوە و ڕێگەی پێ دەدات خۆی نوێ بکاتەوە.

١٠- شۆردنی قژ بە ئاوی گوڵی هێرۆ، قژ دەدرەوشێنێتەوە و دەیگەیەنێتە ئاستێکی زیندوو.

١١- کێشەکانی زەخت و دڵەڕاوکێ و کەم‌خەوی لەنێو دەبات.

١٢- کاتێک وەکوو غەرغەرە بەکار دێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ددان و پووک بەسوودە.

١٣- ئەگەر بە بەردەوامی بەکار بهێنرێت، بەرگری لە جەستەدا زیاد دەکات.

١٤- ئه‌گه‌ر ئه‌و دایکانه‌ی شیری خۆیان به منداڵه‌کانیان دەدەن به شێوه‌یه‌کی بەرده‌وام به‌کاری بهێنن، شیریان زیاد ده‌بێت و بەرگریی منداڵەکەیان به‌هێز دەبێت.

١٥- بۆ زاڵبوون بەسەر ئازارەکانی خانمان لە کاتی سووڕی مانگانەدا، زۆر کاریگەرە.

١٦- زەیتی گوڵی هێرۆ بۆ لابردنی پەڵە و چرچ و لۆچ، کاریگەرە.

سوودە کەمتر زانراوەکانی گوڵی هێرۆ:

١- ئەو کەسانەی کە دەمارەکانیان گیراوە، دەتوانن لە چای گوڵی هێرۆ کەڵک وەربگرن.

٢- ئەگەر ڕۆژانە یەک فنجان چای هێرۆ بخورێتەوە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئالزایمر (نەخۆشیی لەبیرچوونەوە) کەم دەبێتەوە.

٣- گوڵی هێرۆ بۆ ماوەی ڕۆژێک لەناو ئاوی سارددا بەجێ بهێڵە و دەموچاوتی پێ بشۆ؛ هێڵەکانی پیربوون لەسەر دەموچاوت نامێنن.

٤- گوڵی هێرۆ بخەرە نێو ئاوی گەرمەوە، گوڵەکانی ورد بکە و بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی دەموچاوت بەکاری بهێنە.

٥- ئەم گوڵە بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان سوودی هەیە.

KURDŞOP
807 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!