سوودەکانی خواردنی مۆز

مۆز بەھۆی هەبوونی چەندین توخمی خۆراکی لە پێکھاتەکانیدا کە دەتوانێت کاریگەریی پارێزەری لەسەر تەندروستی هەبێت، (لەوانەش مادە ڕیشالییەکان و دژەئۆکسید و ڤیتامیناتی وەک C و B6 و کانزاکان) سەرچاوەیەکی خۆراکیی گرنگە.

 

هانی مورتەزا

لەگەڵ ئەوەی مۆز بە یەکێک لە خۆشترین میوەکانی جیهان دادەنرێت، لە ڕووی تەندروستیشەوە چەندین سوودی نەبڕاوەی هەیە.

مۆز بەھۆی هەبوونی چەندین توخمی خۆراکی لە پێکھاتەکانیدا کە دەتوانێت کاریگەریی پارێزەری لەسەر تەندروستی هەبێت، (لەوانەش مادە ڕیشالییەکان و دژەئۆکسید و ڤیتامیناتی وەک C و B6 و کانزاکان) سەرچاوەیەکی خۆراکیی گرنگە.

مۆزەکان بە پۆتاسیۆم کۆدەکرێنەوە- مۆزێکی مامناوەند (422) میلیگڕەم کانزاکەی تێدایە یان 12% ی بەهای ڕۆژانەی پێشنیارکراوی، بەپێی USDA.  هەروەها (٣) گڕەم ڕیشاڵی پڕکەرەوەی ڕەق و نزیکەی ٢٠%ی بەهای ڕۆژانەی بۆ هەردوو ڤیتامینی C و B6 هەیە. 

ڕەنگە گوێت لە پرۆبایۆتیکەکان بووبێت. پڕۆبایۆتیک ئەو بەکتریا "باش"ـانەن کە یارمەتیی هەرسکردن دەدەن و لە هەندێک خۆراکی وەک ماستدا هەن.  مۆز سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆبایۆتیکەکانە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چەندین کێشەی سک.

بێگومان سەرەڕای خواردنی مۆز لە کاتی ئاساییدا، خواردنی لە کاتی برسیەتییشدا سوودێکی زۆر بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت.

گرنگترین سوودەکانی خواردنی مۆز

١- ئاستی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات.

٢- مێشک چالاک دەکات.

٣- وزەی تەواو و پێویست بە لەش دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی کاری ڕۆژانە.

٤- ئێسک پتەو دەکات و یارمەتیی زوو چاکبوونەوەی برینی لەشی مرۆڤ دەدات.

٥- خواردنی مۆز بە برسیەتی، هێڵنجدان لە بەیانیاندا کەم دەکاتەوە.

٦- مۆز دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان. ئەمەش وا دەکات ڕێگر بێت لە دروستبوونی زیبکە و چرچولۆچی پێست.

٧- ئەو ڤیتامینانەی لە خواردنی مۆزدا دەست دەکەون، پێست لە تیشکی خۆر و پەڵە دەپارێزن.

٨- وا باشترە مۆز بە شینی بخورێت، چون هەرچی شینتر بێت ڕادەی ئەو نیشاستەیەی کە هەرس نابێت زیاترە و ئەمەش کەمبوونەوەی کێشی لێ دەکەوێتەوە.

٩- خواردنی مۆز لە کاتی برسیەتیدا سوودێکی زۆر بە کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت.

١٠- مۆز هزری مرۆڤ هێور دەکاتەوە ئەمەش لە ڕێگەی دەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین.

١١- خواردنی مۆز ڕێگری دەکات لە توشبوون بە خەمۆکی.

١٢- مۆزی زۆر پێگەیشتوو دەتواندرێت لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجەدا لە سەرەتای دروستبوونیدا سودی لێ وەربگیرێت.

١٣- بەهۆی بوونی ماددەی ڕیشاڵی پێویست لە مۆزدا، خواردنی یارمەتیدەرە لە باشکردنی کاری ڕیخۆڵە.

١٤- بەهۆی بوونی ئاسن لە پێکهاتەکەیدا دەتوانرێت لە چارەسەرکردنی کەمخوێنیدا سودی لێ وەربگیرێت.

١٥- ئەوانەی تووشی وشکبوونەوەی لەش دەبن دەتوانن مۆز بخۆن، چونکە قەرەبووی لەدەستدانی پۆتاسیۆمی لەش دەکاتەوە.

KURDŞOP
705 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!