تۆوی ئەسپەندەر و سوودەکانی و چۆنیەتیی بەکارهێنانی

تۆوی ئەسپەندەر یان چای گیاکەی، بە گیایەکی بەهێزی ئازارشکێن ناسراوە. ئەم گیایە و چایەکەی بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە پێشنیار دەکرێت لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا کار دەکەن. جگە لەوەش کاریگەری و سوودە گرینگەکانی ئەو گیایە و تۆوی ئەسپەندەر لەلایەن پسپۆڕانەوە سەرنجی زۆری پێ دراوە.

شادی

کوردشۆپ - هەر دڵۆپێک ئاو کە دەکەوێتە سەر خاک، دەبێتە هۆی شینبوونی هەزاران ڕووەک. لەو نێوانەدا چەندین گیا کە بۆ تەندروستیی مرۆڤ دەرمان و سوودبەخشن، شین دەبن. گیای دەرمانی بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان بەکار دەهێنرێت و هەندێکجار وەک یارمەتیدەرێک، کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکان کەم دەکاتەوە.

مژاری تەندروستیی ئەمجارەمان لەسەر گیای ئەسپەندەرە. وەک هەموو گیایەک، ئەسپەندەریش گیایەکی زۆر سوودبەخشە و کاریگەریی سەرسووڕهێنەری هەیە.

 

گیای ئەسپەندەر چییە؟

ئەسپەندەر خاوەن کاریگەرییەکی سەرسووڕهێنەرە و لە کۆنەوە بەکار هاتووە. هەروەها لەنێو کورداندا هەم بۆ چای بەکار دێت، هەم بۆ لەنێوبردنی وزەی خراپ لە ماڵدا. هەروەها وەک گیای "نەزەر"یش دەناسرێت.

ئەو گیایە بە زمانی لاتینی بە "Peganumharmala" دەناسرێت، بە مادەی فسفۆر دەوڵەمەندە.

تۆوی ئەسپەندەر چەندین مادەی جیاواز لەخۆ دەگرێت. ئەم مادەگەلە بریتین لە: "هارمالین، هارمالۆل، هارمیل و پەگانین".

ئەسپەندەر لە سەردەمی کۆنەوە بۆ نەخۆشی و لەنێوبردنی وزەی خراپ لە ماڵەکاندا بەکار هاتووە و لە هەنووکەشدا بەکار دێت.

گیای ئەسپەندەر لە هەندێک ناوچەی کوردستاندا شین دەبێت.

 

سوودەکانی گیا و تۆوی ئەسپەندەر کامانەن؟

 

١- گیرانی لووت دەکاتەوە و لەسەر هەستی بۆنکردن کاریگەرە.

لە سوودەکانی ئەسپەندەر، بۆنەکەیەتی. بڵاوبوونەوەی بۆنی ئەسپەندەر، لەسەر هەناسە کاریگەریی هەیە و گیرانی لووت دەکاتەوە و لەسەر هەستی بۆنکردنیش کاریگەرە.

 

٢- دەتوانێت نەخۆشیی ڕیخۆڵە چارەسەر بکات.

ئەسپەندەر دەتوانێت کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تەندروستیی ڕیخۆڵە دابنێت. هەروەها دەتوانێت لەسەر سیستەمی سووڕی مانگانەی ژنانیشدا کاریگەریی گرینگ دابنێت.

دەتوانێت بۆ پاککردنەوەی باکتریا مەترسیدارەکان کە لە ڕێگەی خۆراکەوە دەچنە نێو جەستەوە، یارمەتیدەر بێت. ئەسپەندەر میتابۆلیزمی لەش خێراتر دەکاتەوە و هەرسکردنی خۆراک ئاسانتر دەکاتەوە.

 

٣- یارمەتیی گەشەکردنی مێشک دەدات.

بەهۆی ئەو گەوشینانەی کە هەیەتی، تەندروستیی خانە دەمارییەکانی مێشک دەپارێزێت. کاریگەریی باشی لەسەر فکر و تێگەیشتن هەیە و کاریگەریی باش لەسەر ئەو کەسانەی کێشەی خەوتنیان هەیە، دادەنێت.

 

٤- هەوکردن لەنێو دەبات.

هەڵامەت گەورەترین کێشەی وەرزییە. ئەم گیایە لە نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی گەروودا کاریگەریی خۆی نیشان دەدات و چڵک کەم دەکاتەوە. هەروەها لە ماوەیەکی زۆر کورتدا نەخۆش چاک دەکاتەوە.

 

٥- بۆ "نەزەر" بەکار دێت.

ئەسپەندەر لەو ماڵانەدا دەسووتێنرێت کە باوەڕیان وایە وزەی خراپیان تێدایە و ئەگەر وزەی خراپ لە ماڵەکەدا هەبوو، ئەوا لەنێوی دەبات. سووتاندنی گیا و تۆوی ئەسپەندەر کە نەریتێکی کۆنە، لەلایەن زۆر کەسەوە وەک بەدیلێکی پزیشکی دادەنرێت. ئەم گیایە کە دووکەڵەی لە ماڵاندا بڵاو دەکرێتەوە، بەخت و بەرەکەت بۆ ماڵەکان دەهێنێت.

ئەسپەندەر لە سەردەمی کۆنەوە بۆ نەخۆشی و لەنێوبردنی وزەی خراپ لە ماڵەکاندا بەکار هاتووە و لە هەنووکەشدا بەکار دێت.

٦- ئازار کەم دەکاتەوە.

تۆوی ئەسپەندەر یان چای گیاکەی، بە گیایەکی بەهێزی ئازارشکێن ناسراوە. ئەم گیایە و چایەکەی بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە پێشنیار دەکرێت لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا کار دەکەن. جگە لەوەش کاریگەری و سوودە گرینگەکانی ئەو گیایە و تۆوی ئەسپەندەر لەلایەن پسپۆڕانەوە سەرنجی زۆری پێ دراوە.

ئەم گیایە، مادەی دژەئۆکسیدانی تێدایە، هەروەها توانای کەمکردنەوەی ئازاری توندی هەیە و دەتوانرێت بۆ سەرئێشە و ئازاری ئێسک بەکار بهێنرێت.

ئەم گیایە لە بۆندەرمانیش بەکار دێت. مرۆڤ دەتوانێت ئەم گیایە بسووتێنێت و کەڵکی لێ وەربگرێت و ئەمە دەبێتە هۆی باشترکردنی باری دەروونیی تاکەکە. (بۆندەرمانی، کەڵکوەرگرتنی دەرمانییە لە زەیتی بۆنداری گیایی بۆ تەندروستیی جەستەیی و دەروونی).

 

٧- هۆرمۆنەکان هاوسەنگ دەکات.

ئەسپەندەر کاریگەریی زۆری لەسەر بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان هەیە. ئەو گیایە هۆرمۆنی سیرۆتۆنین زیاد دەکات و ئەمە دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی کەسەکە. هەروەها ئەو کەسانەی وا خۆیان لە سترێس بەدوور دەگرن، زیاتر ئارام دەبنەوە. هەروەها بە وتەی پسپۆڕان، ئەم گیایە بۆ زاوزێ و هۆرمۆنە جینسییەکان زۆر باشە و هێزی جینسیی پیاو و ژن بەرز دەکاتەوە. بەڵام لەمبارەوە دەبێ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ ڕاوێژ بکەن، چونکە ئەمە دروستترین کارە.

 

٨- سترێس کەم دەکاتەوە.

ئاڵۆزی و ناڕاحەتی کەم دەکاتەوە و بەم شێوەیە سترێس تا ئاستێکی زۆر کەم دەکاتەوە. هەروەها دەتوانێت بۆ چارەسەریی خەمۆکیش بەکار بێت. هەروەها ئارامیی مرۆڤ دەپارێزێت و کێشەی کەمخەوی بەهۆی سترێسەوە، کەم دەکاتەوە.

 

٩- بە کاریگەریی دژەئۆکسیدانی خۆی، چاکبوونەوە خێراتر دەکاتەوە.

گیای ئەسپەندەر بە کاریگەریی دژەئۆکسیدانی، توانای بەرگریی لەش بەرز دەکاتەوە. ئەو تایبەتمەندییە وا لە تاک دەکات بە شێوەیەکی ئاسانتر بەسەر هەڵامەتدا زاڵ بێت.

 

١٠- مێتابۆلیزمی لەش خێرا دەکاتەوە.

ئەسپەندەر بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، زۆر باشە. ئەسپەندەر مێتابۆلیزمی لەش خێراتر دەکاتەوە و دەبێتە هۆی تواندنەوەی خێرای چەوریی لەش. بەڵام پێش لە بەکارهێنانی بۆ ئەم مەبەستە، لەگەڵ پسپۆڕی خواردن ڕاوێژ بکەن.

 

بەکارهێنانی گیای ئەسپەندەر

بەگشتی گیای ئەسپەندەر بە شێوەی چا بەکار دێت. سووتاندنیشی شێوازێکی جیاوازە بۆ لەنێوبردنی وزەی خراپ لە ماڵدا. ئەم گیایە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دابەزاندنی کێش و چارەسەری گیاییدا بەکار دەهێنرێت. بۆ مەبەستی بەکارهێنانی، پێویستە هەندێک وردەکاری لەبەرچاو بگیردرێت.

ئەگەر پێستت هەستیارە، لەوانەیە بەم گیایە ئالێرژیت هەبێت. بۆیە دەبێ لەم بوارەوە وریا بیت.

١- بەکارهێنانی چای ئەم گیایە و کەرەستە پێویستەکان

- قاپێکی کانزایی

- شقارتە؛ چەخماخ

- کەوچکێک خوێ

- هەندێک گیای ئەسپەندەر

لەوانەیە بپرسن بۆچی خوێ بەکار دەهێنرێت؟ خوێیەکە ڕێگە بە ئەسپەندەر دەدات تاکوو بەباشی بسووتێت.

بۆ بینینی سوودەکانی ئەو گیایە، دەتوانیت ڕۆژانە فنجانێک لە چایەکەی بخۆیتەوە. ئەو گیایە هەرچی تازەتر بێت، باشترە. ئەو کەسانەی حەساسییەت و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و هەروەها دایکی شیردەر نابێ بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ پزیشک، بەکاری بهێنێت.

 

٢- لەهەمبەر "نەزەر" بەکار دەهێنرێت.

تۆوی گیای ئەسپەندەر لە قاپێکی ئاسنی دەخەیت، بە داگیرساندنی ئاگر دەیسووتێنیت، کاتێک دووکەڵی لێ هەستا، دەتوانیت بە نێو ماڵدا بیگەڕێنیت. پێدەچێت مەبەست لەم بەکارهێنانە ئەوە بێت دووکەڵەکەی وزە خراپەکانی نێو ماڵەکە لەنێو ببات.

ئەگەر باوەڕت وایە کەسێک سێحر کراوە یان نەزەری لەسەرە، دەتوانیت تۆوی ئەسپەندەر بسووتێنیت و بە دەوری ئەو کەسەدا بیگەڕێنیت. سووتاندنی ئەسپەندەر لە ڕابردووەوە هەیە و تا ئێستاش بەردەوامە.

 

دووکەڵی ئەسپەندەر چۆن دروست دەبێت؟

تۆوی گیای ئەسپەندەر لە قاپێکی ئاسنی دەخەیت، بە داگیرساندنی ئاگر دەیسووتێنیت، کاتێک دووکەڵی لێ هەستا، دەتوانیت بەنێو ماڵدا بیگەڕێنیت.

هەروەها سووتانی ئەسپەندەر وەک دەرمانێک بۆ دوورخستنەوەی مێشوولە و مێروولە بەکار دێت.

 

چای ئەسپەندەر چۆن ئامادە دەکرێت؟

چای ئەسپەندەر یەکێکە لەو گیاگەلەی وا بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشی بەکار دێت.

سەرەتا ئاوی گەرم بڕێژە نێو پەرداخەکەوە و کەوچکێک ئەسپەندەری تێ بکە و بۆ ماوەی ٥ خولەک سەری بگرە. دواتر چاکە دەم دەکێشێت و دەتوانیت بیخۆیتەوە.

 

 

KURDŞOP
1008 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!