ژەهری هەنگ وەک دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەکار دەهێنرێت

بۆ نەخۆشیی "فێ" (سەرع) کە دەبێتە هۆی گەشکە و بێهۆشبوونی مرۆڤ، دەرفەتی چارەسەرکردن هەیە، بەڵام خواست لەسەر چارەسەرکردنی سروشتی لە کۆمەڵگەدا زیادی کردووە. لەبەر ئەوەی بەرهەمە سروشتییەکانی هەنگ، هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیان نییە.

شادی

کوردشۆپ- زانایانی بەشی توێژینەوەی گەشەپێدانی هەنگەوانی و ناوەندی لێکۆڵینەوەی کرداریی زانکۆی "دوزجە"ی تورکیە، بە چەند توێژینەوەیەکی نوێ دەریانخستووە کە "ژەهری هەنگ" بۆ دەرمانی نەخۆشیی "فێ" واتە ئەو نەخۆشییەی کە وەک نەخۆشیی لەسەرخۆچوونیش پێناسە دەکرێت، کاریگەرە و دەتوانرێت وەک دەرمانی تەواوکەر بەکار بهێنرێت.

د. "مەراڵ کەکەچۆغڵو"، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە لە ناوەندی گەشەپێدانی هەنگەوانی و لێکۆڵینەوەی کرداری، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی خەڵک بزانن هەنگ چەندە گرینگە و لەو بارەیەوە ئاگادار بکرێنەوە و پەرە بە زانیارییەکانیان بدرێت، ٢٠ی گوڵان وەک "ڕۆژی جیهانیی هەنگ" دیاری کراوە.

گوتیشی دەبێ ڕۆژبەڕۆژ زیاتر سەبارەت بە گرینگیی هەنگ زانیاری بەدەست بێنین. هەنگ لەگەڵ سروشت یەکە. هەنگەکان تۆی گوڵ بڵاو دەکەنەوە و بە بڵاوکردنەوەی تۆی گوڵ، سووڕی ژیان و بەردەوامی بە سروشت دەبەخشن.

هەنگەکان بەردەوام بۆ ژینگەیەکی بەردەوام خۆیان نوێ دەکەنەوە و لەسەر کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی ڕووەک و گیا، کاریگەرییەکی بێ‌وێنەیان هەیە. ئەمڕۆ لە سەدا نەوەدی ئەو گژوگیا و خۆراکەی کە هەن، بەهۆی تۆزی گوڵەوە زیاد دەبن. لەسەدا حەفتای ڕووەک و گیاکانی تریش لەلایەن هەنگەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە. ئەگەر هەنگ نەبێت، ئەو خواردنەی ئەمڕۆ دەیخۆین، نەدەبوو، واتە هەنگ بوونەوەرێکی زۆر گرینگە.

ئەگەر هەنگەکان هەبن، ژیانیش دەبێت

د. مەراڵ کەکەچۆغڵو دەڵێت کە گۆڕانی کەشوهەوا و کێشەکانی خۆراک، بە هەنگ چارەسەر دەکرێت. دەبێ هەنگەکان بپارێزین. ئێستا بەهۆی ئەو زیانانەی مرۆڤەکان بە ژینگەی دەگەیەنن، خەریکن هەنگەکانیش لەنێو دەبەن. تکایە ئاگاداری ئەو دەرمانانە بن کە بۆ کشتوکاڵ بەکاری دێنن. لە کاتی بەکارهێنانی دەرماندا پێویستە ئەو دەرمانانە بەکار بهێنرێت کە زیان بە هەنگەکان ناگەیەنن. ئەمە دەبێ هەڵبژاردەی سەرەکیمان بێت. ئەو کەسانەی خەریکی کشتوکاڵن، بێگومان ناتوانن واز لە کشتوکاڵ بهێنن، بەڵام کاتێک کشتوکاڵ دەکەن، ئەگەر شتگەلێک کە زیان بە هەنگەکان دەگەیەنێت، بەکار نەهێنن، ئەوا هەنگەکان دەپارێزن. هەتا هەنگەکان هەبن، ژیان بەردەوام دەبێت. کاتێک بەرانبەر بە ژینگە، خۆمان بە بەرپرسیار بزانین و بیپارێزین، ئەوکات دەتوانین لەگەڵ هەنگ لە بەردەوامبوون لە ژیان سەرکەوتوو بین.

د. مەراڵ کەکەچۆغڵو هەروەها وتی: چۆن هەنگ تۆی گوڵ و گیا بڵاو دەکاتەوە و کاریگەریی زۆری لەسەر سووڕی ژیان هەیە، ئاوەهاش سوودی زۆریان بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

ژەهری هەنگ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی "فێ" زۆر کاریگەرە

د. مەڕاڵ باسی لەوەش کرد: وەک بەشی توێژینەوەی گەشەپێدانی هەنگەوانی و ناوەندی لێکۆڵینەوەی کرداری، چەندین لێکۆڵینەوەمان لەم بوارەدا ئەنجام داوە، بەتایبەتی کارکردن لەسەر ژەهری هەنگ ئەنجامێکی زۆر سەرنجڕاکێشی هەبووە.

د. مەڕاڵ وتی: کاری کۆتاییمان کارێکی تەواو و باش بووە. بۆ نەخۆشیی "فێ" (سەرع) کە دەبێتە هۆی گەشکە و بێهۆشبوونی مرۆڤ، دەرفەتی چارەسەرکردن هەیە، بەڵام خواست لەسەر چارەسەرکردنی سروشتی لە کۆمەڵگەدا زیادی کردووە؛ لەبەر ئەوەی بەرهەمە سروشتییەکانی هەنگ، هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیان نییە. ژەهری هەنگ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی "فێ" زۆر کاریگەرە و ئێمەش ئەمەمان سەلماندووە و کردوومانە بە بەڵگەنامەیەکی زانستی.

ناوبراو هەروەها وتی، لەمەودوا کارەکانمان لەسەر نەخۆشییەکانی پارکینسۆن و ئالزایمر دەبێت و زیادی کرد: ژەهری هەنگ لە دژی نەخۆشییە سیستماتیکییەکان و بۆماوەییەکان کاریگەرە، ئێمەش دەزانین لە دژی نەخۆشییەکانی پێست دەرمانێکی باشە و ئەمەمان بە ئەزموون و کردەوە دیتووە. هەروەها یەکێکی تر لە کارەکانی ئێمە، کارکردن لەسەر تایبەتمەندیی دژەپیریی ژەهری هەنگە، هەروەها ژەهری هەنگ بۆ دەرمان و چارەسەرکردنی "زیبکە" زۆر باشە. ئەم شتانەی کە وتران هەموویان لە چوارچێوەی بەرهەمە زانستییەکاندا شی کراونەتەوە و لە نووسراوە زانستییەکانیشدا نووسراون. ژەهری هەنگ کاریگەریی گەنجکردنەوەی هەیە، بەڵام دەبێ بەردەوام بەکار بهێنرێت. بۆ خۆم تەنیا یەک جار بەکارم هێنا و سوودم لێ نەبینی! چونکە پێویستە بەردەوام بەکار بهێنرێت و دواتر سوودە ناوازەکانی دەبینرێت.

KURDŞOP
560 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!