دوو هەزار بەرد لە زراوی ژنێکی کورد دەرهێنرا

پەریخان ئاڵتوون، تەمەنی 50 ساڵە. ماوەی 20 ساڵە بەرد لە گەدەیدا هەیە و بەهۆی ترسەوە هەموو پێشنیارەکانی نەشتەرگەریی ڕەت کردبووەوە. بەڵام پاش ئەوەی ڕازی بوو نەشتەرگەریی بۆ بکرێ، ئەو بەردانەی لە سکی دەرچوون هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد لەبەر ئەوەی ٢ هەزار بەرد لە سکی دەرهێنران.

کوردشۆپ- لە شاری سێرت لە باکووری کوردستان، ژنێکی کورد ماوەی ٢٠ ساڵ بەرد لە زراویدا هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ترسی لە نەشتەرگەری هەبوو، نەتوانرا بەردەکە دەربهێنرێت. ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بەناوی "پەریخان ئاڵتوون"، دوای ئەوەی ژانی سکی زیادی کرد، بردرایە نەخۆشخانە و ڕازی بوو نەشتەرگەریی بۆ بکرێ. ئەم ئافرەتە کوردە پاش ئەوەی نەشتەرگەریی بۆ کرا نزیک  ٢ هەزار بەرد لە زراوی دەرهێنرا و چاک بووەوە.

پەریخان ئاڵتوون، تەمەنی 50 ساڵە. ماوەی 20 ساڵە بەرد لە گەدەیدا هەیە و بەهۆی ترسەوە هەموو پێشنیارەکانی نەشتەرگەریی ڕەت کردبووەوە. بەڵام پاش ئەوەی ڕازی بوو نەشتەرگەریی بۆ بکرێ، ئەو بەردانەی لە سکی دەرچوون هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد لەبەر ئەوەی ٢ هەزار بەرد لە سکی دەرهێنران.

سەبارەت بە نەشتەرگەرییەکە، "د. ئاکین ئۆندەر" ئاماژەی بەوە کرد، نەشتەرگەرییەکە ماوەی ٣٥ خولەکی خایاندووە و ٢ هەزار بەرد لە سکی نەخۆشەکە دەرهێنراون. نەخۆشەکەمان دەڵێت ٢٠ ساڵە بەردی زراوی هەیە و نەشتەرگەریی ڕەت کردووەتەوە لەبەر ئەوەی کێشی زۆرە و لە نەشتەرگەری دەترسێ. ئەو پاش ئەوەی ئازاری گەدەی هەبوو سەردانی ئێمەی کرد و دوای سۆنەر و پشکنینی خوێن بۆمان دەرکەوت کە بەردی زۆر لە ناو زراویدا هەیە. ئێمە باسی بارودۆخەکەیمان بۆ کرد و گوتمان دەبێت نەشتەرگەرییەکە بکەین و ڕازی بوو. بەڵام سەرمان سوڕما کاتێک لە کاتی نەشتەرگەریدا زراویمان کردەوە، ٢ هەزار بەردی تێدا بوو و دەرمانهێنان. ئێستا باری تەندروستیی باشە و هیچ کێشەیەکی نییە.

پەریخان ئاڵتوونیش وتی: "بەهۆی کێشەی گەدەم و ڕشانەوە و ماندوێتی و ئازاری پشت و سنگم هاتمە نەخۆشخانە. مامۆستا ئاکین وتی بەردێکی زۆر لە زراومدا هەیە بەڵام ترسم لە نەشتەرگەری هەبوو. دوای ئەوەی ڕازیی کردم نەشتەرگەریم بۆ کرا و ئێستا زۆر باشم. ئازارەکانم نەماوە و سوپاسی د. ئاکین و تیمەکەی دەکەم."

KURDŞOP
733 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!