زیانەکانی جگەرەکێشان

پێکهاتەی جگەرە زۆر مەترسیدارە و زیاتر لە 600 ماددەی کیمیاییی زیانبەخشی تێدایە کە سەرەکیترینیان بریتییە لە "نیکۆتین، کاربۆن، مۆنۆئۆکساید، تار، سیانە هایدرۆجین، ئامۆنیا و چەندین پێکهاتەی دیکەی تامدار و بۆندار" بۆ ئاڵوودەبوونی کەسی جگەرەکێش، بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر دروست بکات.

 

هانی مورتەزا

جگەرە کێشان یەکێک لە باوترین دیاردەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستانە و زەرەر و زیانێکی ئێجگار زۆریشی هەیە.

شاره‌زایانی بواری  پزیشكی و ده‌روونناسی له‌ نوێترین راپۆرتیاندا كه‌ تایبه‌ت بووە به‌ كاریگه‌ریی جگه‌ره‌كێشان بۆ سه‌ر ئاستی زیره‌كیی مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ جگه‌ره‌ كێشانی ڕۆژانه‌ له ‌لایه‌ن‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌ كاریگه‌ریی زۆر خراپی لەسەر بیركردنه‌وه ‌و توانای ئاستی بیركردنه‌وه ‌و وردبینی و زیره‌كیی ئەو مرۆڤانە هەیە و توانای هه‌سته‌كانی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه‌. هەروەها دەبێتە هۆی لاواز بوونی جەستە و هەناسەدان و دروستبوونی نەخۆشی  و تەنانەت زیانی بۆ دەوروبەر و پیسبوونی هەواش هەیە.

مارك وایزه‌ر باسی له‌وه‌ش كردووه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ به‌رده‌وامی جگه‌ره‌ ده‌كێشن، واته‌ له‌ رۆژێكدا 25 تا 45 جگه‌ره‌ ده‌كێشن، زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌ ئه‌نجامدا زیانه‌كانی جگه‌ره‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر سییه‌كانیان و هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه ‌و توانای زیره‌كییان لاواز ده‌كات.

هەروەها باسی لەوەش کردووە کە کێشانی جگەرە نەک تەنها کاری کردووەتە سەر تاکە ئاساییەکان، بەڵکوو ئەو خوێندکارانەش کە جگەرە دەکێشن، وایان لێ دەکات توانای بیرکردنەوە و ئاستی زیرەکییان لاواز ببێت. ئەمە سەرەڕای ئەوەی ساڵانە کەسانێکی زۆر بەهۆی جگەرەوە گیان لە دەست دەدەن.

پێکهاتەی جگەرە زۆر مەترسیدارە و زیاتر لە 600 ماددەی کیمیاییی زیانبەخشی تێدایە کە سەرەکیترینیان بریتییە لە "نیکۆتین، کاربۆن، مۆنۆئۆکساید، تار، سیانە هایدرۆجین، ئامۆنیا و چەندین پێکهاتەی دیکەی تامدار و بۆندار" بۆ ئاڵوودەبوونی کەسی جگەرەکێش، بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر دروست بکات.

جگەرە کێشان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشیی مەترسیداری وەک "کەمخۆری و لاوازیی جەستە، نەخۆشیی شێرپەنجەی قورگ و سییەکان، خەست بوونی خوێن، قەڵەوبوونی نائاسایی، بەرزبوونی پەستانی خوێن، کەم کردنەوەی ئارەزووی سێکسی و لاواز کردنی، جەڵدەی مێشک، جەڵدەی دڵ و ..." کە ئەمانە و زیاتر بەهۆی کێشانی جگەرەوە دروست دەبن.

 

خۆپارێری لە کێشانی جگەرە

١- نەکێشانی جگەرە هۆکارێکە بۆ مانەوەی لەش بە تەندروستی و دوور بوون لە نەخۆشییە درێژخایەن و کوشندەکان.

٢- نەکێشانی جگەرە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی مێشک و توانای بیرکردنەوەی.

٣- نەکێشانی جگەرە ڕێگایەکە بۆ پاراستنی کاسانی دەوروبەر لە دووکەڵی زیانبەخشی جگەرە و پیس نەبوونی ژینگە.

٤- نەکێشانی جگەرە هۆکارە بۆ رێک بوونەوەی ژەمە خۆراکییەکان.

٥- نەکێشانی جگەرە هۆکارە بۆ مانەوەی سییەکان بە تەندروستی.

٦- خۆ بە دوور گرتن لە جگەرە هۆکارێکە بۆ هەستکردن و بۆن کردن و تامکردنێکی باش.

٧- نەکێشانی جگەرە وا دەکات شەکرەی ناو خوێن جێگیر بێت.

 

 

 

 

 

KURDŞOP
1045 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!