نیشانەکانی جەڵتەی مێشک و هۆکارەکانی

جەڵتەی مێشک یەکێکە لە نەخۆشییە باو و مەترسیدارەکانی ئەمڕۆ. سێیەم هۆکاری مردنە لە دوای شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ.

 

شادی

کوردشۆپ - جەڵتەی مێشک یەکێکە لە هۆکارەکانی مردن لە جیهاندا، کە زۆرجار بەهۆی قەڵەوی و جگەرەکێشان و ڕێگری لە دووگیانییەوە دروست دەبێ. جەڵتەی مێشک یەکێکە لە نەخۆشییە باو و مەترسیدارەکانی ئەمڕۆ. سێیەم هۆکاری مردنە لە دوای شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ.

جەڵتەی مێشک نەخۆشییەکە لە تەمەنی پیری و تەمەنی مامناوەنددا خۆی دەردەخات. هەرچەندە ئەم نەخۆشییە کوشندەیە، بەڵام بنەمایەکی هەیە کە دەتوانرێت ڕێگریی لێ بکرێت. جەڵتەی مێشک لە ئەنجامی کەمیی خوێن لە لایەکی مێشک یان لە ئەنجامی خوێنبەربوون لە لایەکی مێشک ڕوودەدات. لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ئیفلیج بوونی کەسەکە. جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکی دەمارەکانی مێشکە هەر بۆیە پێویستە لەسەر بڕیاری پزیشک پشکنینیان بۆ بکرێت.

هەرچەندە ئەمە نەخۆشییەکە کە دەکرێ پێشگیریی لێ بکرێ، بەڵام ئاستی دەستنیشانکردنی پێشوەختە زۆر گرنگە بۆ بارودۆخی نەخۆشییەکە.

 

نیشانەکانی جەڵتەی مێشک چین؟

- سڕبوون یان لاوازی کە لەناکاو لە دەم و قۆڵ و ئەژنۆ و ناوەڕاستی جەستەدا دێتە ئاراوە.

- هەستی ناخۆش

- دژواربوونی بیستن یان دژواربوونی قسەکردن

- کزبوونی سۆما لە چاوێک یان هەردوو چاودا، کەمبوونەوەی مەودای دیتن یان دوور دیتن.

- لەدەستدانی هاوسەنگی بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی دیار بێ

 

گرنگترین هۆکارەکان کە دەبنە هۆی ڕوودانی جەڵتەی مێشک:

- جگەرەکێشان.

- کەمتر جووڵە و وەرزش کردن.

- قەڵەوی.

- بەکارهێنانی حەبی کۆنتڕۆڵی دووگیانبوون.

-  مانەوە لە یەک شوێن و دانیشتن بۆ زیاتر لە چوار کاتژمێر.

- بەدخۆراکی و زیادەڕۆیی لە خواردن

- بوونی کێشەی جووڵە واتە جووڵە لە ماسولکەکاندا

KURDŞOP
828 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!