لەیلا نوورانی
کراسی چالووس
کراسێکە تەختی لە پارچه‌یه‌کی له پارچه‌ی قاقه‌ز ئه‌ستوورتر، خشه‌ی دێ و گوڵی تێکه‌ڵی له خۆی له ڕه‌نگی دیکه‌ی تێدایه.
کراسی چاوی کەوێ/ کوێستانان خاڵ خاڵ
کراسێکە لە پارچه‌یه‌کی تۆڕی نه‌رم، کونی چکۆڵه‌ی وه‌ک چاوی که‌وێی تێدایه و ته‌خته‌که‌ی هه‌ر ڕه‌نگێک بێ ده‌وری کونه‌کانی ڕه‌شه. ئێستاکەش هەر باوه و بۆ پشتێندی ژنان و پیاوان کەڵکی لێ وەرگیراوه.
کراسی چندراو
١- کراسێکە لە پارچه‌یه‌کی لە حه‌ریر ئه‌ستوورتر، گوڵی زه‌ڕی و ئاوریشمی ڕه‌نگاوڕه‌نگی وردی به مه‌ودا لێ چندراوه، گوڵه‌کانی لێک نزیکن و به‌شێکی زۆر له تهختەکەی به‌تاڵە. ڕه‌نگی ته‌خته‌که‌ی بەزۆری گه‌شە و تایبه‌تی جله‌بووک بووه.
٢- کراسێکە لە پارچه‌یه‌کی تۆڕی هێندێک ئه‌ستوور، ته‌واو به ئاوریشم یان ئاوریشم و زه‌ڕی چندراوه. کراسێکی بهوهزنه و تایبه‌تی جحێڵان بووه.
کراسی چندراوی سیمی
کراسێکە تەختی لە پارچه‌یه‌کی تۆڕی سیمی، سه‌راسه‌ر به سیم چندراوە و ده‌کرێ دووڕهنگیش بێ. تایبەتی جحێڵان بووه.
کراسی چندراوی گوڵەگەزیزە
کراسێکی تەختحەریرە، گوڵی وردی لێ چندراوە و گوڵە هەرە گەورەکەی بە وێنە و ڕەنگی گوڵەگەزیزەیە.
کراسی چیت
١- کراسێکە تەختی نەرمه و لە پارچه‌یه‌کی گوڵورده. (وەک ژنانی بەساڵاچوو دەگێڕنەوە) ئەم جۆرە چیتە، جگە لە کراس، بۆ بنکراس و ده‌سماڵ و پشتێند و ئاواڵکراسیش که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه.
٢- کراسێکە لە پارچه‌یه‌کی نه‌رمی له لۆکه سازکراو، ده‌ست له بنی دیار نییه، گوڵی جۆراوجۆر و ڕه‌نگینی گه‌وره و چکۆڵه‌ی تێدایه. (دەگیرنەوە) بۆ جله‌بووک بووه. ئەم چیتە بۆ کراس و ئاواڵ‌کراس و پشتێند و ده‌سماڵ که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه.
«به کراسی چیتی کرێشه، کوشتمی خستمیه کێشه/ کراسێکی له‌به‌ر دایه، ته‌نکه وه‌ک په‌ڕی مێشه»
«نازدار زیزه و بێبههانه، بۆ وی ده‌ردم گرانه / وه‌تاغێکی بۆ دروست ده‌که‌م، چیمه‌نتۆ و باڵه‌خانه / چیتی ئامریکای بۆ بێت، له‌به‌ری کا خانمانه»
کراسی چیت ئەتڵەس
1) کراسێکە لە جۆرێک چیتی ئه‌ستوور، گوڵه‌کانی وه‌ک ئه‌تڵه‌س دەچن. پێشووتر بۆ جله‌بووک ده‌بوو.
2) کراسێکە لە پارچه‌ی چیت، گوڵی وه‌ک ئه‌تڵه‌سی تێدایه و بۆ جله‌بووک ده‌بوو.
کراسی چیت شینکە
تایبەتیی ئەو کراسە چیتەی کە تەختەکەی شین بێ.
«ڕۆژێکی دەگەڵە من لە گازری بوو، دەپێیدا بوو جووتێک کەوشی پانەکەی لەوی هەمەدانە / لەبەریدا بوو کەراسێکی چیتشینکەی لەوی قەرەچییانە / بەسەریدا دابوو چارەکێکی چڵکنی لەوی کەتانە / لە بەرچاوی من نەدەهات وەکوو چ قەرەواشانە»
کراسی چیت قاچاغیی
کراسێکە لە پارچەی چیت، گوڵی جۆراوجۆری تێدایه. ئەم جۆرە چیتە، سه‌رده‌می خۆی، له عێراقڕا بە قاچاغی هاتووه‌ته موکریان و ئه‌م نێوه‌ی بەسه‌ردا بڕاوە. چیتقاچاغی بۆ کراس و ئاواڵ‌کراس و ده‌سماڵ و کراسی منداڵیش دەکار کراوە: «ئامینێ گیان! به کراس چیتی قاچاغه / ئه‌ی هاوار ئه‌و په‌رچه‌م و سهرچاغه»
کراسی چیت قاقانی
«بە کراس چیت قاقانی / گۆزەی هەڵگرت بۆ کانی / پێمگوت ئاوێزانت بم / بۆ بە دەردم نازانی»
کراسی چیت گریفون
بۆ ده‌سماڵیش ده‌بوو.
کراسی چیت نمرە
کراسێکە لە پارچه‌ی چیت، تهختسپییە و گوڵی وردی ڕه‌نگی تێدایە. (دەگێڕنەوە) چونکە قه‌راغی پارچه‌که شمارهی پێوه‌یە ئه‌و نێوه‌ی به‌سه‌ردا بڕاوه. چیتنمرە بۆ ده‌سماڵ و ئاواڵکراسیش دەبێ و بۆ لیباس و سهرلانکی منداڵیش که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه.
کراسی چیتی مۆر
کراسێکە لە پارچه‌ی چیت، ته‌خته‌که‌ی ڕهنگێکە لە نێوان زریشکی و بنەوش و گوڵی ڕه‌نگی دیکه‌ی تێدایه. بۆ جله‌بووک بووه و تایبه‌تی جحێڵانە.
کراسی چیمەن
کراسێکە لە پارچه‌یه‌کی هێندێک ئه‌ستوور، تانوپۆی به سیم چندراوه و بێگوڵه ئه‌گه‌ر ده‌ستی لێبده‌ی وه‌ک مه‌خمه‌ر کوڵکەی هەیە به‌ڵام زورتره. (دەگێڕنەوە) یەکەمجار ڕەنگی کەسکی هاتووە و ناوی چیمەنی بەسەردابڕاوە. چیمەن بۆ کراس و ئاواڵ‌کراس و پشتێندیش که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ.
کراسی چیمەنی کوردوستان
کراسێکە لە پارچەی چیمەن: «چوومه کن کاکی به‌زاز وه‌ی ئه‌تۆ قانوون ده‌زانی / چه‌ند گه‌زێکی لێوه‌که چیمه‌نی کوردستانی / یان بۆ کراسی نازنازی یان بۆ کۆڵوانه‌ی شانی»
کراسی حاجی خۆم لێمەدە
هیچ زانیازییەکی لەسەر نیه.
کراسی گوڵ ماشەڵڵا
تایبەتی پارچەی گوڵ گەورەیه.