چەمەری

چەمەری (سۆرانی)

 

چەمەری نەریتێکی تایبەتی ماتەمینە کە لە پارێزگاکانی لوڕستان و کرماشان و ئیلام بەڕێوە دەچێت. ڕێوڕەسمەکە بەو شێوەیەیە کە دوای شۆردن و کفنکردنی کۆچکردوو، تەرمەکە لەناو لقە سەوزەکانی داری بی لە تەنیشت گۆڕەکە دادەنێن کە زۆربەی کات شوێنی گۆڕستانەکە لە نزیک کانییەک هەڵکەوتووە. لەم کاتەدا، پیاوان و بە تایبەتی ژنان، خەریکی ناڵە و شیوەن دەبن. چەمەری شێعری خۆی هەیە. ئەم ئایینە لە ساڵی ۲۰۱۸ لە کرماشان، لە ئاستی ئێراندا تۆماری نیشتمانی کراوە.

چەمەری یەکێکە لە کۆنترین نەریتە ماوەکان و تا ئێستا مێژووناسان و میتۆلۆژیاکان و زانایانی ئایینی و هتد نەیانتوانیوە بیروڕایەکی گشتی و زانستییانە و هاوبەش لەبارەیەوە بەدەست بهێنن و مانای ئەم وشە دێرینە بۆ هەمووان شاراوە ماوەتەوە.

لە ناوچە گوندی و هۆزییەکانی پارێزگای ئیلام "چەمەر" سەرەخۆشییەکی خەمبارە بۆ ماتەمینی ئازیزانی لەدەستچوو، مەراسیمەکە لە سێ کات بەڕێوەدەچێت: لە کاتی شەڕ و بەخاکسپاردن و ماتەمینی. ئەمە ڕێوڕەسمێکی تایبەتە بۆ پیاوان و بنەماڵە گەورەکان.

بۆ ئەنجامدانی مەراسیمەکە شوێنێکیان داناوە کە بە "چەمەرگە" ناسراوە. بە هەڵسانی خۆر و لێدانی زوڕنا و دەهوڵ  چەمەری دەست پێ دەکات. دوای ئەوەیش «بەیت بێژەکان» و «ڕاوکەرەکان» بە دەنگێکی هەنیسکاوی دەست بە خوێندنی چەمەری دەکەن.

بەشداربووان بە جلوبەرگێکی ڕەش دەچنە چەمەرگە و هەرکام بەپێی ڕێوڕەسمی تایبەت، بەشێک لە پێداویستییەکانی رێورەسمەکە، کە زیاتر دەگەڕێتەوە سەر خواردەمەنییەکان، لەگەڵ خۆیان دێنن.  رێورەسمی چەمەری لە چەند بەش، وەکوو بەشی ژنان و پیاوان و بەیت بێژەکان و ڕاوکەرەکان و ژەنیارەکان پێکدێ کە هەرکام دەبێ لە شوێنی تایبەت بە خۆیان ڕاوەستن.

عەلیڕەزا ئەسەدی سەبارەت بە مەراسیمی چەمەر لە خێڵی مەلیکشاهی دەنوسێت: یەکێک لە نەریتە هەرە کۆنەکانی هاوخەم و خۆڕاگرەکانی ماتەمینی بۆ خەڵکی خێڵی مەلیکشاهی، مەراسیمی چەمەرە کە بەشێوەیەکی باو بۆ کەسانی دیار و پیران نمایش دەکرێت. زۆرجار لەم مەراسیمەدا خێڵ و هۆزە گشتییەکانی پارێزگاکە بانگهێشت دەکرێن و کۆمەڵێک شاعیریش لە وەسفی پیرانی کۆچکردوو و سیفەتە باشەکاندا شیعر دەنووسن. لە بەشێکی مەراسیمەکەدا چەک و کامێرا و کەلوپەلی ڕاوکردن و جلوبەرگ و هتدی ئەو کەسەی کە مردووە لە سەر مەریەمێکی جوان کە بە قوماشی ڕەنگاوڕەنگ ڕازێندراوەتەوە، دادەنێن.

............................................................................................

چەمەری (کەلهوڕی)

چەمەری نەریت تایڤەت ماتەمینییە ک دە ناو مەردم پارێزگال لوڕستان و کرماشان و ئیلام ئەنجام دوو. ڕێوڕەسمەکە ڤێ شێڤەو ک دمای ششتن و کەفەنکردن، تەرمەکە دەناو لقەل سەوز دار بێد دە تەنیشت گوور دنن ک عادەتەن گۆڕستانێکە دە نزیک کەنیێک. دەی ڤەختە، پیال و   ڤەتایبەت ژنەل، خەریک ناڵە و شێڤەن دوون. چەمەریش شعر خوەی دیرێ. ئێ ئایینە دە ساڵ ۲۰۱۸ دە کرماشان تۆمار مللی کریایە.

چەمەر یەکێکە ئەژ کۆنترین نەریتەل مەنیایەو و تا ئێمکە مێژووناسەل و میتۆلۆژیایەڵ و زانایان ئایینی و هتد نەتۆنستنە بیروڕایەک دەستەجەمعی و زانستیانە و همبەش ڤەسەری ڤەدەس بیارن و مانای ئێ وشە دێرینە ڤەر هەمە ئاشار مەنێەسەو.

دە ناوچە ڕوستایی و هووزی پارێزگای ئیلام" چەمەر" سەرەخۆشییەک خەمبارە ڤەر ماتەمین ئازیزان ئەژدەس‌چییە، مەراسمەکە دە سێ ڤەخت ڤەڕێوەدچوو: دەڤەخت شەڕ و بەخاکسپاردن و ماتەمینی. یە ڕێوڕەسم تایبەتێکە ڤەر پیال و بنەماڵەل گەپە.

ڤەر ئەنجامدان مەراسمەکە شۆنێ نانە ک ڤە "چەمەرگە" ناسراوە. ڤە ئەڵسانی خۆر و لێدان سورنا و دوهوڵ  چەمەری دەست پێ کەرێ. دمای ئەڤەیش «بەیت ڤەشەل» و «ڕاوکەرەل» ڤە دەنگێ هەنیسکاوی دەست ڤە خوەنن کەرن.

ەشداربیەل ڤە لباس ڕەش دچنە چەمەرگە و هەرکۆم بەپێی ڕێوڕەسم تایبەتێ، بەشێ ئەژ پێداویستییەل رێورەسمەکە ک فرەتر دەگەڕێتەڤە ڤەسەر خواردەمەنییەل ڤەگەر خۆیۆن یارن. رێورەسم چەمەر دە چەن بەش، جوور بەش ژنەل و پیال و بەیت بێژەل و ڕاوکەرەل و ژەنیارەل پێک یاێ ک هەرکۆم ڤاسا دە شۆن تایبەتێ ڤە خۆیۆن بووسن.

عەلیڕەزا ئەسەدی سەبارەت ڤە مەراسم چەمەر دە ئیڵ مەلکشاهی نیسنێ: یەکێ ئەژ نەریتەل فرە کۆن همخەم و خۆڕاگرەل ماتەمینی ڤەر خەڵک  مەلکشاهی مەراسم چەمەرە ک عادەتەن ڤەر کەسان دیاری و پیران نمایش دوو. فرە جار ڤەر مەراسمە هوز و هوزەل گەپ  بانگهێشت دوون و کومەڵێ ئەژ شاعرەل دە ڕێوڕەسم پیران کوچکردە و سیفەتەل خوو شعر نیسنن. دە بەشێ ئەژ مەراسمە چەک و کامێرا و کەلوپەل ڕاوکردن و جلوبەرگ و هتد ئەو کەسە ک مردییە دە سەر مەریەمێک جوان ک ڤە قوماش ڕەنگاوڕەنگ ڕازێندرەڤە، دنن..

 

 

 

 

KURDŞOP
1018 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!