پێكەوە بەرەو نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری

داوا لە کوردستانییان دەكەین بە هەڵگرتنی مەشخەڵ لە ئێوارەی نەورۆز، یەکگرتووییی خۆیان نمایش بکەن و نەورۆزی ئەمساڵ بە "نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری" ناودێر بكەن و لە چوارچێوەیەکی هێماییدا بوون و ئیرادەی خۆیان پێشان بدەن.

هاونشتیمانییان و خەڵكی تێنووی ڕزگاریی كوردستان

نەورۆز لە مێژووی كەوناراوە تاكوو ئەمڕۆ بۆ نەتەوەی كورد بۆنەیەکی نیشتمانی و هەڵگری واتای ڕزگارییە. بۆیە ئێستاش لە دۆخی داگیرکراویی کوردستاندا، ناكرێ ئەو بۆنەیە تەنیا وەک بۆنەیەکی ئاسایی چاوی لێ بكرێت؛ بەڵکوو دەبێ ببێتە گۆڕەپانێک کە کوردستانییان تێیدا هێز، ئیرادە، بوون و ناسنامەی خۆیان و داگیرکراویی وڵاتەکەیان پێشان بدەن.
هاوسۆزی و یەكگرتوویی و خاوەندارێتیی کۆمەڵگای کوردستان لە بۆنەیەکی وەک نەورۆز، دەتوانێ پانتاییەک لە ململانێ و خەباتی جەماوەری دژ بە داگیرکەر وێنا بكات. بەو مانایە کە کۆمەڵگا لە ئاراستەکردن و دەرکەوتنێكی جەماوەریدا دەبێتە هۆی ئەوەی بە هێز و كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆ، بەرانبەر بە داگیرکەرانی کوردستان ڕابوەستێ و پێشان بدات ئەو دۆخەی کە تێیدایە، دۆخێکی سەپاو و داگیرکارییە و دەبێ لەو ڕەوشە ڕزگاری بێت.
لە نەورۆزدا، پێویستە کۆمەڵگای کوردستان جیا لەوەی بیر لە شایی و هەڵپەرکێ بكاتەوە، لە هەمان کاتدا کار بۆ ئەوە بكات کە چۆن پانتاییەک بۆ خەبات ساز بکات. پانتاییەک کە تێیدا یەکگرتوویی و یەکانگیریی کۆمەڵگا، ڕزگاری و سەروەریی نەتەوە و نیشتمان بكاتە مەبەست و ئامانجی سەرەكی، تاکوو ئەو پەیامە بە داگیرکەر بگەیەنێت کە کوردستانییان لە سەنگەری نیشتمانەوە ڕووبەڕووی ئەوان دەبنەوە. سەنگەرێک کە لەگەڵ ژیان و چارەنووسی ئەواندا تێکەڵە.
هەرچەند دۆخی کوردستان بە گشتی لەم قۆناخەدا زۆر لەبار نییە و جۆرێک لە گەلەکۆمەی دژ بە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستان لەئارادایە و داگیرکەران حەول دەدەن کوردستانییان تووشی بێهیوایی و  پەرتەوازەیی بكەن، بەڵام بۆنەیەکی وەک نەورۆز دەتوانێ هەڵگری ئەو تایبەتمەندییە بێ کە ئەو دۆخە سەپاوە بەرپەرچ بداتەوە و بە داگیرکەرانی كوردستان پێشان بدات کە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستان هێشتا لە سەر پێیە و خەونە گەورەکەی کە ڕزگاری و یەکگرتووییی نیشتمانە، لە دەست نەداوە.
بۆیە داوا دەكەین هاونیشتمانییان بۆ نەورۆزی ئەمساڵ بە هێمایەک وەک مەشخەڵ و لەملكردنی "گوڵوەنی"، یەکگرتوویی و بەهێزییەکەیان پێشانی داگیركەران و جیهانیان بدەن.
داوا لە کوردستانییان دەكەین بە هەڵگرتنی مەشخەڵ لە ئێوارەی نەورۆز، یەکگرتووییی خۆیان نمایش بکەن و نەورۆزی ئەمساڵ بە "نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری" ناودێر بكەن و لە چوارچێوەیەکی هێماییدا بوون و ئیرادەی خۆیان پێشان بدەن.

ڕێكخراوی كوردشۆپ
2024/03/06

 

KURDŞOP
893 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!