زیاتر لە چل هەزار کەس لە بەخاکسپاردنی تەرمی سێ شاخەوانی کورددا بەشدار بوون

بە بەشداریی هەزاران کەس لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی سێ شاخەوانی کورد بە ناوەکانی محەممەد ڕۆیان، موحسین عەزیزی و ڕەزا کایشی، کە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو کەوتبوونە ژێر ڕنوو، بە خاک سپێردرا.

 

-کوردشۆپ

بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 27ی بەفرانباری 2724ی کوردی (18/01/2024)، تەرمی سێ شاخەوانی کوردی خەڵکی نەغەدە کە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە ناوچەی شنۆ کەوتبوونە ژێر هەرەس، بە خاک سپێردرا. بە پێی خەمڵاندنی چالاکانی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکەدا، زیاتر لە چل هەزار هاووڵاتیی کورد لە بەخاکسپاردنی ئەم شاخەوانانەدا بەشدار بوون.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیی ئەم حەفتەیە، تیمی شاخەوانیی کاویانی نەغەدە کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون، لە داوێنی چیای ڕندۆڵە لە پشت گوندی زمێی سەر بە شاری شنۆ کەوتنە بەر هەرەس. یەکێک لە شاخەوانەکان کە توانیبووی خۆی ڕزگار بکات تیمەکانی فریاکەوتنی ئاگادار کردەوە و هەر ئەو ڕۆژە بە هەوڵی شاخەوانانی ناوچەکە و تیمەکانی مانگی سووری شنۆ، یەکێکی دیکە لە شاخەوانەکانیش ڕزگار کرا. بەڵام سێ کەس لە شاخەوانەکان بە ناوەکانی محەممەد ڕۆیان، موحسین عەزیزی و ڕەزا کایشی، کە کەوتبوونە ژێر هەرەسەکە تا ڕۆژی چوارشەممە نەدۆزرانەوە.لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەدا سەدان کەس لە شاخەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی گوندەکانی زمێ و ئاڵکاوێ لەگەڵ هاووڵاتیانی شارەکانی شنۆ و نەغەدە لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنین بە دوای ئەم سێ شاخەوانەدا بەشدار بوون.

لەم ماوەیەدا خەڵکی گوندی زمێ و هاووڵاتیانی شاری شنۆ، جیا لە بەشداریی چالاکانەیان لە گەڕان بە شوێن شاخەوانەکاندا، بە دابینکردنی خۆراک و پێداویستییەکانی دیکە بۆ تیمەکانی گەڕان و پشکنین و هەروەها بە دابینکردنی ئامێرەکانی گواستنەوەی تیمەکان، ڕۆڵێکی سەرەکییان لەم هەڵمەتی گەڕان  وپشکنینەدا گێڕا.

بەڵام بە داخەوە بەردەوام بوونی بەفربارین لە لایەن و باهۆز و باڕن لەسەر چیای ڕندۆڵە و ئەو دۆڵەی شاخەوانەکان لێی بزر ببوون بوو بە هۆی ئەوەی هەوڵەکان بێ دەسکەوت بمێننەوە.خراپیی کەشوهەوا بە ڕادەیەک بوو کە مەترسیی دووبارە هەرەسهێنانی بەفر لەئارادا بوو و شاخەوانان هۆشدارییان بە خەڵکی خۆبەخش دا بە بێ کەلوپەلی پێویستی شاخەوانی و ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕوو لە ناوچەکە نەکەن.

لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە هێزەکانی مانگی سوور بە هۆی خراپیی کەشوهەواوە گەڕانەوە بۆ گوندی زمێ و رایانگەیاند تا باشتربوونی کەشوهەوا و تەواو بوونی بەفر و باڕن ناگەڕێنەوە ناوچەکە. بەڵام شاخەوانانی کورد و خەڵکی ناوچەکە لە گەڕان بە دوای سێ شاخەوانە ونبووەکەدا هەر بەردەوام بوون و سەرئەنجام ڕۆژی چوارشەممە بە هەوڵی ئەو تیمانە تەرمی هەر سێ شاخەوانەکە دۆزرایەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەش بە بەشداریی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی ئەو سێ شاخەوانە لە چیای سوڵتان یاقووبی نەغەدە و لە تەنیشت مەزاری محەممەد ئەوراز، شاخەوانی ئەفسانەییی کورد بە خاک سپێردران.

 

 

 

KURDŞOP
515 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!