نووسەرێکی کورد خەڵاتی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی وەرگرت

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە هەردوو وڵاتی ئاڵمانیا و فەڕانسە لە ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا خەڵاتەکە پێشکەش بە هەڵبژێردراوانێک لە کەسایەتی و دامەزراوەکانی جیهان دەکەن کە لە وڵاتەکانیان لەژێر گوشار و سەختیدا بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا کاریان کردووە

د. چۆمان هەردی، نووسەر، مامۆستای زانکۆ و ئەکادیمیستی فێمینیست، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی دێسامبر، لە ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا خەڵاتی فەڕانسی- ئاڵمانیی تایبەت بە مافی مرۆڤی وەرگرت.

لە ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ (یەکشەممە ١٠ی دێسامبر)، وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمانیا و فەڕانسە، "ئانالینا باربۆک و کاترین کۆلۆنا"، وەرگرانی خەڵاتی تایبەتی "فەڕانسی- ئاڵمانییان بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا" ڕاگەیاند.

وەرگرانی ئەو خەڵاتە پێک دێن لە پێشەنگەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆڤ. لەنێو ئەو دوازدە کەسەی ئەمساڵ ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە، کوردێکیش هەبوو. د. چۆمان هەردی یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی کە بە چالاکییە مرۆییەکانی و کارەکانی لەسەر مافەکانی ژنان، توانی ئەو خەڵاتە وەربگرێت.

سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتن و هەڵبژاردنی وەرگرانی خەڵاتەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا و فەڕانسە ڕایانگەیاند: "ئەم خەڵاتە دەدرێت بەو کەسانەی کە دەتوانن دەنگی ژنان، پەنابەران، LGBTIQ+ و زیندانییان بن. هەروەها لە سەختترین بارودۆخەکاندا زۆر جار ئازادی و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە."

د. چۆمان هەردی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەکە ڕایگەیاند: "لە ساڵی ٢٠١٦ەوە هەردوو وڵاتی ئاڵمانیا و فەڕانسە لە ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا خەڵاتەکە پێشکەش بە هەڵبژێردراوانێک لە کەسایەتی و دامەزراوەکانی جیهان دەکەن کە لە وڵاتەکانیان لەژێر گوشار و سەختیدا بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا کاریان کردووە."

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا گوتوویەتی: "ئەم خەڵاتە بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، لە سەرەتاوە چالاکوانێک یان ڕێکخراوێک لەسەر ئاستی وڵاتان دیاری دەکرێت، دواتر ئەم کەسە لەگەڵ کاندیدەکان لە هەموو جیهان دەچێتە پێشبڕکێوە. لە کۆتاییدا هەڵبژێردراوانێک لەو کەسانە خەڵات دەکرێن. لە ساڵی ڕابردوودا ئەو خەڵاتە بەخشرایە ژینا ئەمینی و نێرگز محەممەدی. ئەمساڵ یەکێکم لەو دوازدە کەسەی خەڵاتەکەم وەرگرتووە."

د. چۆمان هەردی کێیە؟

د. چۆمان هەردی، نووسەر، شاعیر، نیگارکێش، وەرگێڕ، فێمینیست و مامۆستای زانکۆیە، لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لەدایک بووە. چۆمان هەردی کچی شاعیر و سیاسەتمەداری کورد "ئەحمەد هەردی"یە. بەرهەمەکانی بە زمانی کوردی و ئینگلیزی دەنووسێت و زۆربەی بەرهەم و لێکۆڵینەوە و نووسینەکانی گرێدراوی ژن و پرسی فێمینیستییە.

KURDŞOP
577 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!