مامۆستایەکی زمانی کوردی لە شاری سنە سزای 11 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە شاری سنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە، سزای 11 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

سەیوان ئیبراهیمی لە لایەن دادگای شۆرشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی دروستکردنی "دەستە و گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی" بە 10 ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە لە دژی حکوومەت" بە ساڵێک زیندان سزا دراوە.

ئەم مامۆستا و چالاکی مەدەنییە، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵیشدا بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی"، لایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنەوە بە ساڵێک زیندان و دوورخرانەوە لە زێدی خۆی و لێدانی 40 قەمچی سزا درابوو. دواتر دادگای پێداچوونەوە سزای زیندان و قەمچییەکەی پەسند کرد و سزای دوورخرانەوەکەی هەڵوەشاندەوە.

سەیوان ئیبراهیمی لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام رایگەیاندووە تۆمەتەکانی کە بوونەتە هۆی سەپاندنی سزای 12 ساڵ زیندان بریتین لە: "بەرپرسیارەتی لە ئەنجوومەنی نۆژین و چالاکییەکانی ئەم ئەنجونە"، "پشتگیری لە خۆڕاگری هاوژێنەکەی، زارا مەحەممەدی"، "بڵاو کردنەوەی وێنەی شەهیدان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان" وەهەروەها، "هەبوونی پەیوەندی بە کەناڵی کورد تی ڤی" ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو لە بوونی وەها کاناڵێک ئاگادار نییە.

هاوژینی سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستا زارا محەممەدی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆرشی شاری سنەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا و ڕەوانەی زیندانی سنە کرا. دواتر بە شێوەیەکی گوماناوی و لە ناکاو و بە بێ ئاگادار کردنەوەی خۆی و پارێزەرەکەی لە زیندان ئازاد کرا.

KURDŞOP
921 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!