١٠ کەس لە ئەندامانی "پلاتفۆرمی گەنجانی سەربەخۆ" سوێندی ژیان بە کوردییان خوارد

ئەندامانی "پلاتفۆرمی گەنجانی سەربەخۆ" لە گۆڕەپانی "شێخ سەعید" لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، "سوێندی ژیان بە کوردی"یان خوارد. ئەوان بە ناوی خودای کوردستان سوێندیان خوارد کە لەمەودوا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بە زمانی کوردی بژین و قسە بکەن.

- کوردشۆپ


بەشێک لە ئەندامانی "پلاتفۆرمی گەنجانی سەربەخۆ"، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ئەم مانگە لە شاری ئامەد، لە گۆڕەپانی "شێخ سەعید"، چالاکییەکیان بە ناوی "سوێندی ژیان بە کوردی"یان بەڕێوە برد. ئەوان لە ئاگادارییەکەیاندا ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم چالاکییە قۆناغ بە قۆناغ، بە ژمارەی جیاواز و لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، بە بەردەوامی بەڕێوە دەچێت، هەتا هەموو کوردەکان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بە زمانی خۆیان قسە بکەن.

"پلاتفۆرمی گەنجانی سەربەخۆ" لە بەشێکی ئاگادارییەکەیاندا، سەبارەت بە ئامانجی چالاکییەکەیان دەڵێن: "ئەم چالاکییە خۆی ژیانێکی نوێ بۆ هاوڕێ سوێندخواردووەکانمان دەهێنێتە ئاراوە! ئێستا دەست دەکەین بە بنیاتنانی ژیانێکی ئەڵتەرناتیڤ و ئەم ژیانە ئەڵتەرناتیڤە بە هەموو لایەنەکانییەوە لە ڕێگەی جۆرەکانی تری چالاکیی شەرمەزارکردن ڕادەگەیەنرێت بۆ هەموو نەتەوەکەمان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی. بە واتایەکی تر، ژیانی ئەو سیستەمەی کە بەسەرماندا سەپێنراوە، بە ژیانی نوێمان شەرمەزاری دەکەین، هەموو ژیانمان دەبێتە چالاکییەکی شەرمەزارکردن، ژیان دەبێتە بەرخۆدان، ژیانی ئەڵتەرناتیڤ دەبێتە بەرخۆدانی پاسیڤ دژ بە سیستەم!"

سوێندی "پلاتفۆرمی گەنجانی سەربەخۆ":

سوێند بە ناوی خودای کوردستان!

سوێند بە ناوی خودای کوردستان!

سوێند بە ناوی خودای کوردستان!

لەمەودوا لە هەموو بوارەکانی ژیان لە کوردستان بە زمانی کوردی قسە دەکەم.

لەمەودوا لە هەموو بوارەکانی ژیان لە کوردستان بە زمانی کوردی قسە دەکەم.

لەمەودوا لە هەموو بوارەکانی ژیان لە کوردستان بە زمانی کوردی قسە دەکەم.

تا هەموو گەلی کورد لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بە زمانی خۆیان لە وڵاتەکەی خۆیان قسە بکەن، لەم خەباتەدا بەردەوام دەبم، بەردەوام دەبم، بەردەوام دەبم.

 

KURDŞOP
722 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!