کچە کوردێکی دیکەش بە هۆی لادانی لەچک بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا

کچە کوردێک کە بە هۆی لادانی لەچک کەوتبووە بەر هێرشی هێزەکانی ئێران، پاش 28 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا

کوردشۆپ - 

ئارمیتا گەڕاوەند، کچە کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کورستان کە لەگەڵ بنەماڵەکەی نشتەجێی تاران بوون، ڕۆژی 9ی ڕەزبەر (1ی ئۆکتۆبەر)ی ئەمساڵ، لە کاتێکدا کە لەگەڵ دوو هاوڕێی بەرەو قوتابخانە دەچوون، لە میترۆی تاران کەوتە بەر هێرشی هێزەکانی پاسەوانی حیجاب و بە هۆی لێدان لە سەری کەوتە کۆماوە و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجری تاران کە سەر بە ئەڕتەشی ئەم وڵاتەیە.

لە ماوەی 28 ڕۆژی ڕابردوودا دۆخێکی ئەمنیی قورس بەسەر نەخۆشخانەکەدا زاڵ بوو. ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بۆ ئامادەکردنی راپۆرت سەبارەت بەم ڕووداوە ڕوویان لەم نەخۆشخانەیە کرد دەستبەسەر کران و بنەماڵەی ئارمیتاش کەوتنە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان و ڕێگای هەر جۆرە بڵاو کردنەوەیەکی زانیارییان لێ گرتن.

ئارمیتا پاش 28 ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا ئەمڕۆ لە کاتێکدا گیانی سپارد کە هێزەکانی حکوومەت لەو ماوەیەدا هەوڵیان داوە ڕاستیی ڕووداوەکە لە ڕای گشتی بشارنەوە. ئەم کچە کوردە کە تەمەنی 17 ساڵ بوو، پازدە ڕۆژ پاش یەکەم ساڵوەگەڕی کوژرانی ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی گەشتی ئیرشادی تارانەوە، بە دەستی گرووپێکی نوێی سەرکوتکەر بە ناوی پاسەوانی حیجاب گیانی لەدەست دا.

 لە پاش کوژرانی ژینا ئەمینی و هەڵگیرسانی شۆڕشی ژن – ژیان - ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دواتر سەرانسەری ئێرانی گرتەوە، لادانی لەچک و ڕەت کردنەوەی حیجابی زۆرەملێ لە لایەن ژنان و کچانی ئێرانەوە بوو بە بەشێکی سەرەکی لەو خەباتە مەدەنییەی دژ بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاتووەتە ئاراوە و لەم پێناوەشدا دەیان ژن و کچ بوونە قوربانی و سەدانیش کەوتوونەتە زیندان. ئارمیتا گەڕاوەند نوێترین قوربانیی شۆڕشی ژن-ژیان-ئازادی و ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێیە.

KURDŞOP
818 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!